ژنرال باقری، فه‌رمانده‌ی ئه‌رکانی له‌شکری رێژیمی ئێران له پەراوێزی سه‌ردانی پێشانگای "ده‌ستکه‌وته‌کان و تواناکانی ئاسمانی سۆپای ئێران" له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جه‌ختی کرده سه‌ر گرینگی پەدافه‌ندی ئاسمانی بۆ هێزه‌کانی سه‌ربازی ئێران وتی: "به پێی گۆڕانی شێوازی هه‌ڕه‌شه‌کان دژی کۆماری ئێسلامی ئێران، ئێشتا ئه‌گه‌ری هێرشی ئاسمانی و مووشکی ته‌نیا ڕێگای هیرش کردنی دوژمن بۆ سه‌ر خاکی ئێرانه و هه‌ر بۆیه سۆپای رێژیمی ئێران له‌م بواره‌دا چالاکی زیاتر بوه."
ژنرال باقری هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی ئاسایشی ئاسمانی ئێران به شیوازێکی باش پارێزراوه و سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر هێرشێک بکرێته سه‌ر ئێران ئه‌م هێرشه له سه‌ر زه‌ویه‌وه نابێت چونکه هێزه‌کانی زه‌وینی ئێران ئاماده‌ی زۆریان هه‌یه و دوژمنانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌وه ده‌زانن و له ترسی هەزینه‌کانی هێرشێکی ئاوا نا‌وێرن هێرش بکه‌نه سه‌ر رێژیمی ئێران
3/9/2017