لە لێدوانێکی پاشای ئۆردەن مەلیک عەبدوڵڵا دا و وەڵامى پرسيارى كەنالى بى بى سى نيوز دا راستەوخۆ پشتیوانی خۆی بۆ سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردستان لە هەرێمی باشووری کوردستان راگەیاند
دەقی پرسیارەکە بەم شێوەی خوارەوەیە:
بی بی سی نیوز: ئايا دان به دەوڵەتى كوردى دەنێن ئەگەر سەروك مسعود بارزانى رايگەياند
وڵامی مەلیک عەبدوڵلا/ بەڵێ به دلنياييەوه، کوردان مافى چارەنووسيان هەيه و گەلێكى ئارامن و باوەرم وايه چەندين وڵاتى عەڕەبى و ئسلامى و ئورووپای دان به سەربەخۆيى كوردستان دەنێن ..
شایانی باسە لەرۆژی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە هەرێمی کوردستان رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی بەرێوە دەچێت و تیدا بەشێک لەوڵاتانی هەڵوێستی پۆزەتیڤیان نیشان داوە و بەشێک لە وڵاتانی داگیرکەری کوردستان و لەوانە ئێران بە تایبەتی راستەوخۆ دژایەتی مافی چارەی خۆنووسین لە هرێمی کوردستان دا دەکات.
3/9/2017