فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە دوای کوژرانی چەند کۆڵبەر لە ناوچەی بانە چەند کەس لە چالاکانی سیاسی ومەدەنیی کورد، وێڕای مەحکوومکردنی کوڵبەر کوژیی و هاوخەمی کردن لەگەڵ بنەماڵەی کۆڵبەرانی کوژراو، رایانگەیاندوە بە نیشانەی نارەزایەتی دەربڕین لەبارەوە بۆ ماوەی سێ رۆژمان لە خواردن دەگرن.
هەواڵدەریی موکریان بە بڵاوکردنەوەی نامەی چەندکەس کە لە چالاکانی مەدەنی وسیاسیی کورد ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردوتەوە.

لە بەشێک لە نامەی چالاکانی مەدەنی‌دا هاتووە: ئێمە وەکوو بەشێک لە چالاکانی مەدەنی و توێژەرانی سیاسی و داکۆکیکاریی مافی مرۆڤ ، وێڕای هاودەردی کردن لە گەڵ کەسوکاری قوربانیانی نان وەدەست‌هێنان و ، کەمتەرخەمیی بەرپرسانی پێوەندی‌دار و وەپشت گوی خستنی ویست وخوازی خەڵکی کورد، بەتایبەتی داواکارییەکانی خەڵکی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان ، بە نیشانەی ئیعتراز بەم دۆخە ، بۆ ماوەی سێ رۆژ مان لە خواردن دەگرین.

ئەو چەند چالاک و کەسایەتییە سیاسی و مەدەنییە بریتین لە:
کاک حەسەن ئەمینی، محەممەد سدێق کەبوودوەند، سمایل موفتی‌زادە، هادی ئەدەب، حسام ئەدین ئەمینی،سیمین چایچی، ئیجلال قەوامی، شیلان گێلانی، مەحموود مەحموودی، مەسعوود کوردپوور.

6/9/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان