فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە عێراق دەڵێت، ئەگەر ھەولێر و بەغدا و ئەمریكا نەگەنە رێككەوتن ریفراندۆم لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

زاڵمای خەلیلزاد، باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە عێراق لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ رۆژنامەی خەبەر تورك، رایگەیاند، لە پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و كوردانی باشوور شۆرشێكی گرنگ رویداوە، كە پێشتر ئەو وڵاتە پەیوەندییەكانی لەگەڵ كورد زۆر خراپ بووە.

جەختیش دەكاتەوە، بارزانی لە ئەنجامدانی ریفراندۆم پاشگەز نابێتەوە، ئەگەر ھەولێر و بەغدا و ئەمریكا نەگەنە لێك تێگەیشتنێك، ئەوا ریفراندۆم لە كاتی خۆیدا بەرێوەدەچێت.

خەلیلزاد دەشڵێت، ئەنجامدانی ریفراندۆم مانای راگەیاندنی راستەوخۆی سەربەخۆیی نییە و بژاردەی ھەرە باش بەردەوامی دانووستان و گەیشتنە بە لێك تێگەیشتن.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە عێراق ھەروەھا دەڵێ، پێشتر پەیوەندییەكانی ھەرێمی كوردستان و توركیا زۆر خراپ بوون و ھەندێك جار لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن نزیك بوون، بەڵام ئەو سەردەمە بەسەرچوو، راستە ئەمریكا و ئەنقەرە دەڵێن ریفراندۆم لەو كاتەدا باش نییە، بەڵام ھەرگیز شەڕ لە نێوانیاندا روونادات.

3/9/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان