ئێوارەی رۆژی شەممە مەسعود بارزانی سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی رەوەندی كوردی به‌شداربوو لە فیستیڤاڵی پاڵپشتیكردن لە ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان لە شاری كۆپنهاگنی دانیمارك كرد. تیایدا رایگەیاند ئامانجی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بنیاتنانی ده‌وڵه‌ته، ده‌وڵه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای ویستی خه‌ڵكی كوردستان داده‌مه‌زرێ.
بارزانی لە په‌یامەكەیدا دەڵێ "زۆر خۆشحاڵم كه ده‌بینم كوردستانیان له دانیمارك و شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌وروپا بۆ پاڵپشتی له پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كۆده‌بنه‌وه، په‌رۆشی ئێوه، جێگه‌ی دڵگه‌رمی خوشك و براكانتانه له هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م و پڕ به‌دڵ سووپاستان ده‌كه‌م".
سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە داوە "ریفراندۆم و ده‌نگی به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئامرازێكی ئاشتیانه‌یه بۆ گه‌له‌كه‌مان و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ و ئیراده‌ی خۆی به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و ئاشتیانه و دوور له توندوتیژی به جیهان بگه‌یه‌نین، كورد گه‌لێكی ئاشتیخوازه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی كورد هاتووه، ده‌مانه‌وێ ده‌ستی برایه‌تی و دۆستایه‌تی بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه درێژ بكه‌ین، ناكرێ ئه‌زموونی سه‌د ساڵه و سیسته‌م و چه‌وساندنه‌وه و بێبه‌شبوونی پێشوو دووباره بكرێته‌وه، كه ده‌وڵه‌تی عێراق نه‌یتوانی پابه‌ندی چه‌مكی شه‌راكه‌ت بێت و نكۆڵكاری به‌رده‌وام بێت، گه‌لی كورد ناچار نییه له‌گه‌ڵ عێراقدا بژی، ده‌مانه‌وێ وه‌كو دوو دراوسێی باش و برایانه و دۆستانه پێكه‌وه بژین، له بواره‌كانی جیاجیاكانی ئابووری و سیاسی و شه‌ڕی تیرۆر و توندڕه‌وی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بین".
هەروەها دەشڵێ ئامانجی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ته، ده‌وڵه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای ویستی خه‌ڵكی كوردستان داده‌مه‌زرێت، ئه‌و ده‌وڵه‌ته، ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵ و دیموكرات و مه‌ده‌نی ده‌بێت، ئازادی پێكه‌وه ژیان و ئاشتی هه‌وێنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌بێت. هه‌موو پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كان مافه‌كانیان ده‌سته‌به‌رده‌بێت و ده‌بێت ئه‌و مافانه‌ش گه‌ره‌نتی بكرێت. له ده‌وڵه‌تی كوردستاندا هیچ شوێنێك بۆ تیرۆر و هزری توندڕه‌وی و نه‌ژادپه‌رستی نابێته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ئاشتی و بووژانه‌وه و قووڵتركردنه‌وه فه‌رهه‌نگی پێكه‌وه‌ژیان و پێكه‌وه هه‌ڵكردن ده‌بێت.
لە پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا ئەوەش هاتووە كە ئه‌ركی كوردانی تاراوگه و هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستانه، به‌شداربن له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و بونیادی ده‌وڵه‌تی كوردستان، ئه‌وه پرۆژه‌یه‌كه له سه‌رووی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی دیكه و په‌یوه‌ندی به لایه‌نێك و كه‌سێكه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به هه‌موو كه‌سێك و نه‌وه‌كانی داهاتووه‌وه هه‌یه.
بارزانی لە كۆتاییدا داواكارە "وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ خوێنی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانمان و قوربانیدانی ئێش و ئازاری گه‌له‌كه‌مان و له پێناو ئایینده‌یه‌كی گه‌ش و ئاشتییدا، بۆ پاراستنی گه‌لی كوردستان له هه‌ڕه‌شه و نه‌هامه‌كاتییه‌كانی پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی بن، له ریفراندۆمی بیست و پێنجی مانگی ئه‌یلوول ده‌نگی به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی بده‌ن
3/9/2017