هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری مەڵەکشای پارێزگای ئیلام، شاعێرێکی کوردی خەڵکی ئەو شارەیان دەسبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانبار، حوسێن باقری ناسراو بە "ژاکان باران" تەمەن ٣٦ ساڵ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەڵەکشای ئیلام دەسبەسەر کرا.
هێزە ئیتلاعاتییەکان بە هێرش کردنە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی" و بێڕێزی بە پیرۆزییەکان" دەسبەسەر کردووە.
ڕۆژی ١٠ی بەفرانبار، لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی ئێران و کوردستان، شاعێرێکی
یەکێک لە مامۆستایانی زانکۆی شاری ئیلام، وەکوو یەکێک لە زانا پلەبەرزەکانی جیهان ناسێنرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوکتور ئارش قوربانی چەقامارانی، مامۆستای کیمیا و ئەندامی دەستەی زانستیی زانکۆی ئیلام، بە گوێرەی ڕیزبەندیی بنکەی پێوەرە بنەڕەتییەکانی زانست (ISI) بۆ پلەبەندیی بەرزترین زانا و زانکۆ و ناوەندەکانی توێژینەوەی جیهان، وەک یەکێک لە زانا پلەبەرزەکانی جیهان دەستنیشان کرا.
زانا و بلیمەتەکانی جیهان بە گوێرەی ژمارەی توێژینەوە و گوتارەکانیان لە ٢٢ بواری زانستیدا پۆلێن دەکرێن و یەک لەسەدیان وەکوو زانای پلەبەرز هەڵدەبژێردرێن، کە دوکتور ئارش قوربانی
ێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، داوا دەکات کۆتایی بە سەرکوتی ناڕەزایەتییە مەدەنییەکان بهێنن و ڕێز لە ماف و ئازادییەکانی خەڵک ئێران بگیرێت.
ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، لە ڕاگەیندراوێکدا داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە، کە بە کەمترین مافە مەدەنی و شارومەندییەکانی خەڵکی ئێران پێبەند بن.
لەم ڕاگەیندراوەدا هاتووە: ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارە خۆمان بە بۆنەی گیان لەدەست دانی دەیان هاووڵاتی و دەسبەسەر و زیندانی کردنی هەزاران ناڕازیی مەدەنی، لە مافی خەڵکی ئێران لە ناڕەزایەتیی مەدەنی بەبێ توندوتیژی و هەروەها دەربڕینی ویستە سیاسی، مەدەنی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانیان بەپێی بنەماکانی جاڕنامەی مافی مرۆڤ داکۆکی و پشتیوانی دەکەین.
دەقی ئەم ڕاگەیندراوە کە بەم چەشنەیە:
هەروەها کە هەموو ئاگادارن، لە میانەی دوایین ناڕەزایەتییە سەرانسەرییەکانی سەر شەقام لە ئێران و هاوکات سەرکوتەکان بە شێوەیەکی توندوتیژ، بەتایبەت لە سێ حەوتووی ڕابردوودا هەزاران کەس دەسبەسەر کراون و دەیان کەسیش گیانیان لە دەست داوە. بەپێی هەواڵی ڕاگەیندراوی هەواڵدەرییەکان و پەسەند کردنیان لە لایەن سەرچاوەکانی
رهئوف محیهدین بهڕێوهبهری خوێندنی كوردی له كهركووك به وهكالهت رایگهیاند، بههۆی ههڵكردنی ئاڵای كوردستان له قوتابخانه كوردییهكان و نووسینی ناوی كوردستان و زاراوه و درووشمی كوردی لهسهر دیواری قوتابخانهكان، بڕیاری دهستگیركردن بۆ ژمارهیهك بهڕێوهبهری قوتابخانه له سنووری ئهو پارێزگایه دهركراوه.
له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رهئوف محیهدین نیگهرانی خۆی له دهستگیركردنی ئهو بهڕێوهبهرانه نیشاندا و گوتی، "بڕیارهكه لهلایهن پۆلیسی كهركووكهوه دهركراوه و ئاشكراشیكرد، ئهمڕۆ یهكێك له بهڕێوهبهره
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر پرسی بەرجام، هێرشی کردە سەر خامنەیی و سپای پاسداران و بە سەرکووتکەر ناوی لێ بردن.
دانڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە ڕاگەیەندراوی ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ٢٢ی بەفرانبار کە تایبەت بوو بە پرسی ڕێککەوتننامەی ناوکی، ئەم ڕێککەوتننامەی بۆ ١٢٠ ڕۆژی دیکە درێژ
محهممهد نهزهری، بهندكراوی سیاسیی كورد له زیندانی ورمێ كه مانگی خهزهڵوهری ئهمساڵ به هۆی ناڕهزایهتی دهربڕین به ههلومهرج و بارودۆخی زیندان بۆ زیندانی دهریا ڕاگواسترابوو، سهرهڕای كۆمهڵێك نهخۆشی لهو زیندانهش تووش ههمان گیروگرفتی پێشوو بووهتهوه.
بهپێی ڕاپۆرتی هێرانا، محهممهد نهزهری، بهندكراوی سیاسیی كورد له بهندیخانهی ورمێ له ههموو پێداویستییه پزیشكییهكانی ئهو زیندانه بێبهش كراوه.
ناوبراو له كۆنترین بهندكراوانی سیاسییی ئێرانه كه ماوهی ٢٤ ساڵ له
کۆڵبەرێکی کورد، خەڵکی شاری نەغەدە بە هۆی سەرما و سۆڵەوە، گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کۆڵبەرێکی کورد، بە ناوی "سلێمان خزری"، تەمەن ٣٧ ساڵ، کوڕی حوسێن، خەڵکی گوندی "کانی مام سەیدە"ی سەر بە شاری نەغەدە، بە هۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەست دا.
ئەم کۆڵبەرە کوردە، دوو ڕۆژ پێش بە هۆی سەرما و سۆڵە لە بەرزاییەکانی شاخی پیرانشار گیانی لەدەست دابوو و ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی بەفرانبار، تەرمی
نوێنەری ئامریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، ڕێژیمی ئێران ساڵانە بڕی ٢٠٠ میلیۆن دۆلار بۆ گرووپی حیزبوڵڵا تەرخان دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، "نیکی هێلی" نوێنەری ئامریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لەوە کردووە، ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، ساڵانە ٢٠٠ میلیۆن دۆلار بۆ گرووپی حیزبوڵڵا تەرخان دەکات، کە بەو هۆیەوە خەڵکی ئێران بە بۆنەی گرانی و هەژاری بە دژی ئەو ڕێژیمە خۆپیشاندان دەکەن.
پێشتریش نوێنەری ئامریکا وتبووی: کە بەرجام ١٠٠ میلیارد دۆلاری لە داراییەکانی
اش سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران، رێژێمی ئێران هەر جارەوە وڵاتێک و لایەنێک بە دنەدەری خۆپیشاندانەکان تاوانبار دەکات.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٢ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، ڕەمەزان شەریف، وتەبێژی سپای پاسداران، لە لێدوانێکدا لە پەراوێزی "کۆتایی فستیڤاڵی بڵاڤۆک و هەواڵدەرییەکان" کە لە شاری ئیسفەهان بەڕێوە چوو، باسی لەوە کردووە، کە لە پشت خۆپیشاندانەکانی ئێران بنەماڵەی سەدام حوسێن دەبیندرێت.
ئەم قسەی وتەبێژەی سپای پاسداران، پێشتریش لە ڕاگەیندراوێک لە لایەن "کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ڕێژیم" پەسەند کرابوو، بەڵام هەتا ئێستە هیچ بەڵگەیەک لەو پێوەندییەدا لە لایەن بەرپرسانی ڕێژیمی ئێرانەوە ئاشکرا نەکراوە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا، "وڵاتی عەرەبستان، ئامریکا، سەڵتەنەتخوازەکان و موجاهیدینی خەلق"یشی بە دەستێوەردان لە خۆپیشاندانەکانی ئێران تاوانبار کرد، کە لە شاری مەشهەد لە
ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای "بیت المقدس"ـی کوردستان داوای هەڵسووکەوتی ئەمنییەتی لەگەڵ چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە کوردستان کردووە.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ڕێکخراوی ئیتلاعاتی "بیت المقدس"ـی کوردستان، لە هەوڵی ئەوە دایە کە ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنیی بە تۆمەتی "پەیوەندیی لەگەڵ ڕاگەیەندنەکان لە دەرەوەی وڵات"دا، دەستبەسەر بکات.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە سەرەتای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان لە ئێران و کوردستان، هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای "بیت المقدس" لە دونیای مەجازیدا هێندێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی "بە دژە شۆڕش" ناوزەد کردووە.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: "هێزە ئیتلاعاتییەکان چالاکانی سیاسی و مەدەنیی بە تۆمەتی "پەیوەندیی لەگەڵ ڕاگەیەندنەکان لە دەرەوەی وڵات" تاوانبار
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (فرانس پرێس)، ئەمریکا بەشێک لە وڵاتانی جیهانی خستووەتە چوار ئاستەوە، کە بەپێی ئاستەکان، داوا لە هاووڵاتییانی دەکات خۆیان لە گەشتکردن بۆ ئەو ولاتانە، بپارێزن.
لە ئاستی چوارەمی ئاگادارکردنەوەکاندا داوا لە هاووڵاتییانی ئەمریکا کراوە گەشت بۆ وڵاتانی عێراق، ئێران، ئەفغانستان، ئەفریقیای ناوەڕاست، لیبیا، مالی، سۆماڵ، باشووری سوودان، سووریا و یەمەن نەکەن.
هۆکاری ئەو داوایە، هەروەک حکوومەتی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەوەیە، کە ئەو
سێهەمین فستیڤاڵی شێعری "مناڵ" له شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام بەڕێوە دەچێت.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە نێوخۆییەکان، لەم فستیڤاڵەدا ٧٠٠ بەرهەم له ١٢٠ شاعێر له شارەکانی: ورمێ، سنه، کرماشان، لوڕستان، هەمەدان، خووزستان و ئیلام، بۆ ئەم فستیڤاڵه نێردراوە و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ له ڕۆژەکانی ٢٠ و ٢١ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، بەڕێوە دەچێت.
فستیڤاڵی شێعری "مناڵ" هەر دوو ساڵ جارێک له ساڵەکانی ١٣٩٢ و ١٣٩٤ی هەتاوی،
هەوالەکان باس لە زۆربوونی مەودای بومەلەرزەکان لە صارە جیاجیاکانی ئێران دەکەن. هەر ئەم مانگە زیاتر لە ٥ جار بومەلەرزەی جیاواز بە گوژمەی زیاتر لە ٦ پلەی ریختەر لە شارە جیاجیاکانی ئێران بە پەپەرتەوازەیی بینراون.
بەیانی پێنجشەممە، لە دوو پاریزگای ئیلام و کرمانشان کە دەکەونە رۆژهه لاتی کوردستان بە تێکرایی ٢٢ جار بە گوژمەی ٥ تاکو ٦ پلە زەوی هەژاوە.
شایەتحاڵەکانی ئەو دوو شارە بە سەرسورمانەوە باس لە بومەلەرزەکان دەکەن و دەلێن ٥ چرکە پێش بومەلەرزە هەست بە دەنگی تەقینەوەیەکی زۆر و روناکییەکی بەخۆر کراوە و دواتر زەوی
پاش ئەوەیکە لانیکەم ٢٥ کەس لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکان، کوژران، بەرپرسانی ڕێژیم دەیانهەوێ بەرپرسایەتی ئەم کوشتنانە بخەنە ئەستۆی خەڵک.
پاسدار مۆحەممەد باقری، سەرۆکی ستادی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە لێدوانێکدا باسی لە گوماناوی بوونی کوژراوانی ئەم دواییانەی ئێران کردووە و ڕایگەیاندووە: بەشێک لە تەقەکردنەکان کە بوونە هۆی کوژران و بریندار بوونی خۆپیشاندەران، لە پشتەوە کراون و کەس نازانێ کێ بوون!
ناوبراو پاش حاشاکردن لەوەیکە لە هیچ شوێنێکی ئێراندا هێزی ئینتزامی، سپا یان بەسیج بە چەکەوە نەهاتوونەتە سەر شەقامەکان وتوویەتی: ئێمە بەدوای بکەرانی ئەو تاوانەوەین!
ناوبراو وتوویەتی: لەلایەن ستادەوە قەدەغە کرابوو کە هێزەکانمان بە چەکەوە
کاربەدەستێکی باڵای کۆشکی سپی دەڵێت سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ هەینی سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاندووە، بەڵام بۆ جاری سێیەم و کۆتایی سزا توندەکانی ڕاگرتەوە، ئەوانەی دانراون بۆ فشارخستنە سەر تاران تاوەکو دەستبەرداری بەرنامەی چەکی ناوکی ببێت، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو ڕێکەوتنەی کۆمەڵی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2015 لەگەڵ ئێراندا مۆریکرد.
کاربەدەستەکە گوتیشی سەرۆک ترامپ مۆڵەتی بە کۆنگرێس و