ره‌ئوف محیه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی له كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند، به‌هۆی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له قوتابخانه كوردییه‌كان و نووسینی ناوی كوردستان و زاراوه و درووشمی كوردی له‌سه‌ر دیواری قوتابخانه‌كان، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه له سنووری ئه‌و پارێزگایه ده‌ركراوه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ره‌ئوف محیه‌دین نیگه‌رانی خۆی له ده‌ستگیركردنی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه نیشاندا و گوتی، "بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسی كه‌ركووكه‌وه ده‌ركراوه و ئاشكراشیكرد، ئه‌مڕۆ یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌ره ده‌ستگیركراوه‌كان، به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس كراوه و بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رێكی دیكه‌شدا بكرێت".
رونیشیكرده‌وه، "ره‌وانه‌كردنی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان، فۆرمێكی به‌ڵننامه ئاماده‌كراوه و پێویسته ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه به‌ناچاری ئه‌و فۆڕمه پڕ بكه‌نه‌وه و به‌ڵێن بده‌ن، چیتر ئاڵای كوردستان له قوتابخانه‌كانیان هه‌ڵ نه‌كرێت و ناوی كوردستان و نووسینی كوردیش له‌سه‌ر دیواره‌كانی قوتابخانه‌كان دووباره نه‌بێته‌وه".
به‌ر له چه‌ند رۆژێك ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووكه‌وه ده‌ركراوه و ئه‌مڕۆش یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌كی خوێندنی كوردی رووبه‌ڕووی لێكۆڵینه‌وه بووه‌وه.
١٥/١/٢٠١٨