سێهەمین فستیڤاڵی شێعری "مناڵ" له شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام بەڕێوە دەچێت.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە نێوخۆییەکان، لەم فستیڤاڵەدا ٧٠٠ بەرهەم له ١٢٠ شاعێر له شارەکانی: ورمێ، سنه، کرماشان، لوڕستان، هەمەدان، خووزستان و ئیلام، بۆ ئەم فستیڤاڵه نێردراوە و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ له ڕۆژەکانی ٢٠ و ٢١ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، بەڕێوە دەچێت.
فستیڤاڵی شێعری "مناڵ" هەر دوو ساڵ جارێک له ساڵەکانی ١٣٩٢ و ١٣٩٤ی هەتاوی، له ئیلام بەڕێوە چووە و بەشێکی زۆر له شاعێرانی ڕۆژهەڵات به شێعری کوردی بەشدارییان لەو فستیڤاڵه کردووە.
ئەم فستیڤاڵه لەسەر بنەمای شێعری مناڵ بۆ پاراستن و گەشە کردنی زمانی کوردی له شارەکانی ڕۆژهەڵات دامەزراوە، بەڵام لە لایەن ئیدارەی فەرهەنگ و ئێرشادی ئیسلامیی ئیلام بەڕێوە دەچێت و ڕێژیم هەوڵ دەدات، کاریگەریی لەسەری هەبێت.
11/1/2018