فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

اش سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران، رێژێمی ئێران هەر جارەوە وڵاتێک و لایەنێک بە دنەدەری خۆپیشاندانەکان تاوانبار دەکات.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٢ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، ڕەمەزان شەریف، وتەبێژی سپای پاسداران، لە لێدوانێکدا لە پەراوێزی "کۆتایی فستیڤاڵی بڵاڤۆک و هەواڵدەرییەکان" کە لە شاری ئیسفەهان بەڕێوە چوو، باسی لەوە کردووە، کە لە پشت خۆپیشاندانەکانی ئێران بنەماڵەی سەدام حوسێن دەبیندرێت.

ئەم قسەی وتەبێژەی سپای پاسداران، پێشتریش لە ڕاگەیندراوێک لە لایەن "کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ڕێژیم" پەسەند کرابوو، بەڵام هەتا ئێستە هیچ بەڵگەیەک لەو پێوەندییەدا لە لایەن بەرپرسانی ڕێژیمی ئێرانەوە ئاشکرا نەکراوە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا، "وڵاتی عەرەبستان، ئامریکا، سەڵتەنەتخوازەکان و موجاهیدینی خەلق"یشی بە دەستێوەردان لە خۆپیشاندانەکانی ئێران تاوانبار کرد، کە لە شاری مەشهەد لە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ئەمساڵ دەستی پێ کردووە و دواتر زیاتر لە سەد شاری گەورەی ئێرانی گرتەوە.

ئەم خۆپیشاندانانە کە لە سەرەتا لە مەشهەد بە هۆی گرانی و نالەباری باری ئابووریی خەڵک، دەستی پێ کرد، بەڵام دواتر بوو بە گۆڕەپانگەلێک کە دروشمی ڕووخانی ڕێژیمیان لێوە هەڵدەستا و هەر ئەم دروشمانە بەرپرسانی ڕێژیمی تووڕە کردووە و هەر جارە هێرش بۆ سەر لایەنێک و وڵاتێک دەکەن.

13/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان