فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هێزە ئیتلاعاتییەکان لە شاری مەڵەکشای پارێزگای ئیلام، شاعێرێکی کوردی خەڵکی ئەو شارەیان دەسبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی  ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانبار، حوسێن باقری ناسراو بە "ژاکان باران" تەمەن ٣٦ ساڵ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەڵەکشای ئیلام دەسبەسەر کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بە هێرش کردنە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی" و بێڕێزی بە پیرۆزییەکان" دەسبەسەر کردووە.

ڕۆژی ١٠ی بەفرانبار، لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی ئێران و کوردستان، شاعێرێکی خەڵکی شاری ئیلام، بە ناوی "حوسێن باقری" ناسراو بە (ژاکان باران) تەمەن ٣٦ ساڵ، لە لایەن بەرپرسی گشتیی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەو شارەوە هەڕەشەی دەسبەسەر کردنی لێ کرا.

هەڕەشەی بەرپرسی ئیتلاعات سپا بۆ دەسبەسەر کردنی ئەو شاعێرە کوردە، لەوە سەرچاوەی گرتووە کە بە وتەی ئەو بەرپرسە حکوومەتییە، ناوبراو خەڵکی بۆ خۆپیشاندان لە شاری ئیلام هان داوە.

پێشتریش لە ڕێکەوتی ٢٥ی سەرماوەز، لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی ئەو شارەوە هێرش کراوەتە سەر ماڵی ئەو شاعێرە و هەوڵی دەسبەسەر کردنیان دابوو.

15/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان