ئەمەریکا سزای بەسەر ئەو کۆمپانیایانەدا سەپاند کە تۆمەتباریان کردوون بە تێوەگلانی لە بازرگانی پترۆکیمیایی و نەوتی ئێران، کە پێنجیان بنکەکانیان لە وڵاتی چینە، بەم هەنگاوە فشار دەخاتە سەر تاران لە کاتێکدا هەوڵی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکەی ئێران لە ئارادایە.
واشنتۆن تا دێت زیاتر کۆمپانیا چینییەکان دەکاتە ئامانج لەسەر هەناردەکردنی ماددە پترۆکیمیاییەکانی ئێران لە کاتێکدا ئاسۆی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتننامە ئەتۆمیەکە لە کاڵبوونەوەدایە. دانوستانە
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە هەڵمەتی بۆردومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران لە باکوری عێراق، لانیکەم 18کەس کوژران زیاتر لە 50 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدا بوون کە خۆپێشاندانەکان بۆ ڕووخانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دوای مردنی مەهسا ئەمینی، تەمەن 22 ساڵی کوردی ئێران لە سەرانسەری وڵاتەکەدا بەردەوامە.
هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بنکە و بارەگاکانی لایەنە سیاسییە کوردەکانی ئۆپزسیۆنی ئێرانی لە ناو هەرێمی کوردستان کردە ئامانج کە لە ناویاندا بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
سهرۆكی ئهمهریكا له میانهی پێشكهشكردنی گوتارێك لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، رایدهگهیهنێت، لەگەڵ ئافرەتانی ئێران كه بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان خەبات دەکەن، وەستاوین.
جۆ بایدن سهرۆكی ئهمهریكا له درێژهی گوتارهكهیدا لهبارهی ئۆكرانیاوه گوتی: "ئەمهریکا زۆرترین هاوکاری به كیێڤ داوه، چونكه رووسیا دەیەوێت ئهم وڵاته بسڕێتەوه".
دهشڵێت: "مۆسكۆ دەیەوێت به هێز سنوورەکان بگۆڕێت و له ئێستادا جیهان جەنگێکی ناپێویست بەخۆوه دەبینێت، که تەنیا کەسێک هەڵیبژاردووه".
گوتیشی: "واشنتن پابەنده دیموکراسی له هەموو جیهان بپارێزێت و پێویستیشه ئەندامه هەمیشەییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش زیاتربکرێن".
سهرۆكی ئهمهریكا ئاشكرایكرد، كه پوتن هەڕەشەی ئەتۆمی
بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بە رووداوی راگەیاند، ئەگەر ئێران هاوکار بێت، دەتوانن بە چەند مانگێک پشکنینەکانیان لەو سێ شوێنە تەواو بکەن کە شوێنەواری یۆرانیۆمی پوختکراوی تێدا دۆزراوەتەوە.
بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رۆژی چوارشەممە، لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا کە مەجید گلی، پەیامنێری رووداو تێیدا بەشداربوو، گوتی، پرسەکانی نێوان ئێران و ئاژانسەکە پشتگوێ ناخرێن و پێویستە چارەسەر بکرێن.
یەکێک لەو ناکۆکییانەی کە ئاژانسەکەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ تاران هەیەتی ئەوەیە کە ئاژانسەکە پاشماوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی لە سێ شوێنی سەربازی دۆزیوەتەوە کە تاران پێشتر ئاشکرای نەکردبوو لەوێ چالاکیی ئەتۆمیی ئەنجامداوە.
ئاژانسەکە داوای روونکردنەوەی لە تاران کردووە کە بۆچی ئەو یۆرانیۆمە لەو سێ شوێنە سەربازیە بووە لە کاتێکدا کە حکومەتی ئێران بەردەوام دەڵێت ئامانج لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی دروستکردنی کارەبا، کەلوپەلی
لە ئاستی باڵادا، سیاسەتمەدارانی ئەمەریکا مردنی مەهسا ئەمینی (ژینا) یان تۆمەتبارکرد کە لە لایەن پۆلیسی ئاسایشی ئەخلاقی ئێرانەوە کوژرا بەهۆی نەپۆشینی لەچکەوە بەو جۆرەی کۆماری ئیسلامی ئێران داوایکردووە.
جەیک سەلیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە تویتێکدا سەبارەت بە مردنی ژینا نووسیویەتی، “مردنی ئەو لێخۆشبوونی بۆ نییە. ئێمە بەردەوام دەبین لە لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئێرانی بۆ ئەم جۆرە پێشێلکارییانەی مافی مرۆڤ.” سەلیڤان هاشتاگی ناوداری #مەهسائەمینی بۆ تویتەکەی زیادکردبوو.
بەهۆی مامەڵەی پۆلیسەوە لەگەڵ ژینا، ئێران چەند رۆژێکە خۆپیشاندانی بەرفراوانی بەخۆیەوە بینیووە. سەرۆکی ئێران ئیبراهیم رەئیسی رۆژی دووشەممە گەیشتە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی گشتی ساڵانە سەرەڕایی داوای چالاکوانانی ئێران بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڤیزای رەئیسی.
رۆژێک پێشتر، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە تویتێکدا گوتی، مەهسا ئەمینی "دەبوو ئەمڕۆ لە ژیاندا بووایە." ژینا کچێکی تەمەن 22 ساڵ بووکە لە 13ی ئەیلول لەلایەن پۆلیسی
میدیاکانی ئێران لەزاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویانکردۆتەوە کەوا ئێران ڕەتیدەکاتەوە دەستوەردان لە هەندێک بابەت لەوان پرسی بەڕێوچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بکات.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپرێس، ناسر کەنعانی له کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی ههفتانهدا له وهڵامی پرسیارێكەوە پهیوهست به ڕوانگهی ئێران سهبارهت به ئهنجامدانی ههڵبژاردنی پهرلهمانی له هەرێمی كوردستانی عێراق و ئەو پرسیارە کە ئاخۆ ئێران ڕاوێژ و گفتوگۆی لهگهڵ لایەنە كوردییهكان ههبووه؛ وتی: ئێمە لەبارەی پرسی ناوخۆیی دیتران
لە پارێزگای ئایدنی تورکیا هێرشکرایە سەر خێزانێکی کورد کە خەڵکی پارێزگای ئیدری باکووری کوردستانن و لە گوندێکی شارۆچکەی ئینجیرلی دەرە خانوویەکیان کڕیوە.
جەنگیز، کە لە گوندی ئارپادەرەی سەر بە شارۆچکەی ئینجیردەرەی ئایدن خانوویەکی کڕیوە، لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی چوونەتە گوند بۆ بینینی خانووەکە. سەرەتا لەلایەن دانیشتووانی گوندەکە هەڕەشەیان
لە بارودۆخی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سلێمان سالک" تەمەن ٦٩ ساڵە خەڵکی شاری مەهاباد، پاش دەسبەسەرکرانی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە پاش ١٦ ڕۆژ لە دەسبەسەری، هەتا ئێستا هیچ پەیوەندییەکی تەلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو؛ سلێمان سالک هەتا ئێستا لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کراوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی گەلاوێژ، ناوبراو پاش بانگهێشتکردنی بۆ دادگای ئینقلابی پیرانشار، دووبارە دەسبەسەر کرابووە.
ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی گەلاوێژ، ئەو هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرابوو.
ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژ، ئەو هاووڵاتییە پاش تەواوبوونی ماوەی
عەلی رەزا ئەرسلان، کە سەرەتای ئەم هەفتەیە ئێسك و پروسكی كوڕەکەیان خستە گوێنیەکەوە و رادەستیان کردەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە کاتێک هاتوەتە ماڵەوەو ئەم وێنەیەی خۆی بینیوە لەبەردەم دادگا هەستی بەمردنی خۆی کردوە، ئەو باس لەدڕندەیی ٦ ساڵ چاوەڕوانی وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەی دەکاتو دەڵێت "سەختی و ئازاری ٦ ساڵ بۆ وەرگرتنی تەرمەکە و وەرگرتنی تەرمەکە لەنێو گوێنیەکدا باس ناکرێت”.
هێرش و ئەشکەنجە و سوکایەتیکردن لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بەرانبەر تەرمی ڕۆڵەکانی کورد لە ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام بووەو لە ئێستادا گەیشتووەتە ئەوپەڕی دڕندەیی. بە تایبەت لە ٧ ساڵی ڕابردوودا، هێرشەکان بۆ سەر گۆڕستانەکان، ئەشکەنجەدانی تەرمەکان، درێژکردنەوەی پرۆسەی دادوەری، پێشێلکردنی مافی ماتەمینی بنەماڵەکان، وەک سیاسەتێک، لە جاران زیاتر بوو.
هاکان ئەرسلان لە ساڵی ٢٠١٦ لە ناوچەی سوری ئامەد لە کاتی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریدا شەهید بوو. سەرەتای هەفتە تەرمی ئارسلان خراوەتە ناو گوێنیەکەوە و ڕادەستی عەلی رەزا ئەرسلانی باوکی کراوە.
عەلی رەزا ئەرسلان ئەو گوێنیەی وەرگرت کە ئێسکی کوڕەکەی تێدابوو و بەو گوێنیەوە کە لە باوەشیدابوو لە دادگای ئامەد هاتە دەرەوە. ئەم دڕندەییەی کە وێنەکەی تۆمارکرا، ناڕەزایەتییەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.
عەلی رەزا ئەرسلان باسی لە ٦ ساڵی ڕابردووی کرد، کە چۆن هەوڵی داوە تەرمی کوڕەکەی وەربگرێت و هەستەکانی دوای وەرگرتنی تەرمەکە، بە ئاژانسی هەواڵی (ANF)ی ڕاگەیاند.
بنەماڵەی ئەرسلان کە لە ٩ کەس پێکهاتوون لە گوندی چاوشکۆی سەر بە ناحیەی قەرەیازی ئەرزەرۆم دەژین. بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەرە و دڵسۆزی بەهاکانی کوردە.
ناوچەکانی خنوس و قەرەیازی کە راپەرینی شێخ سەعید تێیدابەرپرابووە، ناوچەیەک کە ماوەیەکی زۆرە بنەماڵەی ئەرسلان تێیدا دەژین.
ئەرسلان دەڵێت ٧ منداڵیان هەبووە، بەڵام ئێستا تەنیا ٦ منداڵیان لە ژیاندا
وەزیری دەرەوەی ئێران لە مۆسکۆ ڕایگەیاند "ئێران پێویستی بە گەرەنتی بەهێزترە لە واشنتۆن بۆ بوژاندنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەی ساڵی 2015" هەروەها گوتیشی "پێویستە دەزگای چاودێری ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستبەرداری ئەو لێکۆڵینەوانە ببن کە پاڵنەری سیاسی لە پشتەوەیە" سەبارەت بە پڕۆگرامە ئەتۆمیەکەی تاران.
ئەم لێدوانەی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە کاتێکدایە کە ئێران پێداچوونەوە بە وەڵامی واشنتۆن دا دەکات بۆ دەقێکی کۆتایی کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە داڕێژراوە و ئامانجی تێپەڕاندنی گیرخواردنی هەوڵەکانی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکەی ساڵی 2015 یە.
ئەمیر عبدوڵڵاهیان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند "ئێران بە وردی پێداچوونەوە بە
بەرپرسانی تورکیا دەڵێن بەهۆی چەند ڕووداوێکی هاتوچۆی جیاوازەوە لە باکووری کوردستان لانیکەم 32 کەس گیانیان لەدەستداوە، چەند ئوتومبێلێک خۆیان کێشاوە بە تیمێکی فریاکەوتنی خێرادا کە لە سەر شەقامەکە وەڵامی ڕووداوێکی هاتوچۆی دیکەیان داوە کە پێشتر ڕوویداوە.
فەرمانڕەوای هەرێمی گازیانتیپی باکووری کوردستان داڤوت گول وتی لەو کاتەدا کە تیمەکان خەریکی ڕووداوەکە بوون، پاسێک خۆی کردووە بە شوێنی ڕووداوەکەدا و شانزە کەس گیانیان لەدەستداوە، لەنێویشیاندا ڕۆژنامەنووس و کارمەندانی تیمەکانی فریاکەوتنیان تێدا بووە. 20 کەسی دیکەش برینداربوون و چارەسەرییان وەرگرتووە.
گول لە شوێنی ڕووداوەکەدا لەسەر شەقامی ڕۆژهەڵاتی گازیانتیپ وتی " لە دەوروبەری کاتژمێر 10:45 خولەکی بەیانیدا پاسێک لێرەدا وەرگەڕاوە."
وتیشی " لەکاتێکدا کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تیمەکانی تەندروستی و هاوەڵەکانی
هەردوو لایەنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئیران و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دوای ١٦ ساڵ لە دابڕان و لێکترازانی ریزەکانیان، لە ئەنجامی پرۆسیەکی دوور و درێژی وتووێژ و دانووستاندن بۆ تێکەڵکردنەوەی ریزەکانیان، لە ئاکام دا بە شیوەی فەرمی لە مەراسیمیکی گەورەدا یەکگرتنەوەی ریزەکانی دوولایەنیان لە ژێر ناوی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران راگەیاند.
دەقی راگەیەندراوی هاوبەشی حدک و حدکا سەبارەرت یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکڕات بەم چەشنەی خوارەوەیە:
خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
حیزب و ڕێکخراو و کەسایەتییە دۆستەکان!
تێکۆشەران، ئەندامان و سەرجەم دڵسۆزانی حیزبی دێموکرات!
بە خۆشحاڵی و شانازییەوە ڕادەگەیەنین کە سەرئەنجام وتووێژەکانی نێوان ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان، گەیشتە ئاکامی دڵخواز و، یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتی لێ کەوتەوە.
کاتێک لە سەرماوەزی ١٣٨٥ی هەتاوی (دێسەمبری ٢٠٠٦)، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە درێژەی ناکۆکییە نێوخۆییەکانیدا، تووشی لێکدابڕان و جیابوونەوە بوو، ئەم ڕووداوە شەپۆلێکی گەورە لە نیگەرانی و بەداخبوونی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، ڕێکخراو و کەسایەتییەکانی دۆست و دڵسۆزی ئەم حیزبەی بە دوای خۆیدا هێنا.
ئەگەرچی ڕۆڵەکانی دێموکرات لە ماوەی زیاتر لە ١٥ ساڵی ڕابردوودا بەسەر دوو حیزبی جیادا دابەش ببوون، بەڵام خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هیچ کات ددانی خێریان بەم لێک جیابوونەوەیەدا نەنا و بە ڕەسمییان نەناسی. هیچ کات لە ڕەخنەلێگرتن و سەرکۆنەی ڕۆڵە دێموکراتەکانی خۆیان سڵیان نەکردەوە. هیچ کاتیش لە گوشارهێنان بۆ سەر ڕێبەران و تێکۆشەرانی هەر دوو لای دێموکرات و وەبیرهێنانەوەی پێویستیی یەکگرتنەوە، ماندوو و ناهومێد نەبوون. ئەوان لەنێو زەبروزەنگ و هەڕەشەی دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، لە هەر بۆنە و دەرفەتێک بۆ دەربڕینی داوای یەکگرتن و پەیامی یەکگرتنەوەخوازیی خۆیان سوودیان وەرگرت و سەلماندیان کە حیزبی دێموکرات، ئەمانەت و سەرمایەی خەباتی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە لەلای ڕێبەران و تیکۆشەرانی ئەو حیزبە و، قبووڵ ناکەن ئەم ئەمانەت و سەرمایە، لەمە زیاتر بە دووپارچەیی و لێکدابڕاوی بمێنێتەوە. دیارە حیزبەکانی دۆستی لەمێژینەی حیزبی دێموکرات لە ئێران و بەشە جیاوازەکانی کوردستان و زۆر لە کەسایەتییە خەباتکار و
دیکۆمێنتاری هێزا لە چواردەهەمین فیستیڤاڵی فیلمی سیسیلی ئامبینسی خەڵاتی مافی مرۆڤی رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەی پێبەخشرا. دەرهێنەر ئافات باز دروستکەری فیلمەکە خەڵاتەکەی بەخشییە ئەو ژنە تێکۆشەر و شەهیدانە، کە لە دژی داعش شەڕیان کردووە.
چواردەهەمین فیستیڤاڵی فیلمی سیسیلی ئامبینسی لە ڕۆژانی ١١- ١٦ی تەمووز لە شارەوانیی سان ڤیتۆ لۆ کاپۆ لە سیسیل بەڕێوەچوو. ٣٥ بەرهەم لە ڕۆژهەڵاتی دوور، ئەفریقا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوروپا و ئەمریکا بەشدارییان لە فیستیڤاڵەکەدا کردبوو.
جگە لەنمایشکردنی فیلمەکان، سیمینار و پانێڵێش بەڕێوەچوون و لیژەکانی
ئاژانسی هەواڵی حکومەتی ئێران (ئیرنا) ڕۆژی هەینی لە زاری دیپلۆماتێکی باڵای ئێرانەوە ڕایگەیاند؛ پێشنیارێکی یەکێتی ئەوروپا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەی ساڵی 2015 ی ئێران "دەکرێت قبوڵبکرێت ئەگەر دڵنیایی بدات" بە داواکارییە سەرەکییەکانی تاران.
یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند؛ دوای چوار ڕۆژ لە دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان بەرپرسانی ئەمەریکا و ئێران لە ڤیەننا دەقێکی "کۆتایی" خستۆتە ڕوو.
بەرپرسێکی باڵای یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکردووە، ناتوانرێت گۆڕانکاری
هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر لەتەمەنی ٤٤ ساڵیدا، ئەمشەوی شەممە ٢٠ / ٨ / ٢٠٢٢ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
گۆڤار ئەنوەر، لە ساڵی ١٩٧٨ لەگەڕەکی کورانی شاری هەولێر لەدایکبوەو وەکو فەرمانبەر لەبەڕێوەبەرایەتیی هونەری شانۆ کاری دەکرد.
لەساڵی ١٩٩٣ بەشداریی لەیەکەم کاری هونەری کردوە لەشانۆگەرییەکدا، بۆ یەکەمجاریش