فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەمەریکا سزای بەسەر ئەو کۆمپانیایانەدا سەپاند کە تۆمەتباریان کردوون بە تێوەگلانی لە بازرگانی پترۆکیمیایی و نەوتی ئێران، کە پێنجیان بنکەکانیان لە وڵاتی چینە، بەم هەنگاوە فشار دەخاتە سەر تاران لە کاتێکدا هەوڵی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنە ئەتۆمیەکەی ئێران لە ئارادایە.

واشنتۆن تا دێت زیاتر کۆمپانیا چینییەکان دەکاتە ئامانج لەسەر هەناردەکردنی ماددە پترۆکیمیاییەکانی ئێران لە کاتێکدا ئاسۆی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتننامە ئەتۆمیەکە لە کاڵبوونەوەدایە. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەسەر ئەو ڕێککەوتنە کە بە فەرمی بە پلانی کاری گشتگیری هاوبەش ناسراوە (JCPOA) تا ڕادەیەک ڕاگیراوە.

برایان نێڵسن یاریدەدەری وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا بۆ کاروباری تیرۆر و هەواڵگری دارایی ئێران ڕایگەیاند "تا ئەو کاتەی ئێران تەواوی داواکان بۆ جێبەجێکردنی تەواوی پلانی هەمەلایەنەی کارکردنی هاوبەش ڕەتدەکاتەوە، ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی سزاکانی لەسەر فرۆشتنی نەوت و بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێران."

نرخی نەوت لەم هەفتەیەدا بە ڕێژەی 1.5% دابەزیوە بەهۆی هەڵبەز و دابەزی پاشەکشێکانەوە.

ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکی جیادا ڕایگەیاندووە، وەزارەتی دەرەوە دوو کۆمپانیای دیاریکردووە کە بنکەکانیان لە چینن بە ناوەکانی کۆمپانیای Zhonggu Storage and Transportation Co Ltd و WS Shipping Co Ltd.

بلینکن کۆمپانیای ژۆنگگو ستۆریج و گواستنەوەی تۆمەتبار کرد بە بەڕێوەبردنی دامەزراوەیەکی بازرگانی نەوتی خاو بۆ نەوتی ئێران و کۆمپانیای WS Shipping Co Ltd بە گواستنەوەی نەوت لە کەشتییەکەوە بۆ کەشتییەکی دیکە کە بەرهەمی نەوتی ئێرانی گواستۆتەوە.

هەروەها وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزای خستە سەر تۆڕێک لە کۆمپانیاکان کە بەشداربوون لەو کارەدا کە بە وتەی خۆی فرۆشتنی سەدان ملیۆن دۆلاری بەرهەمە پترۆکیمیایی و نەوتییەکانی ئێرانە بە باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە "ئەو چالاکییە بەڵێندەرەکان و کۆمپانیاکانی پێشەنگەکانی ئێرانی لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، هۆنگ کۆنگ و هیندستانی کردووەتە ئامانج.

واشنتۆن هۆشداریدا و ڕایگەیاند "تا ئەو کاتەی تاران بەردەوام بێت لە خێراکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێمەش بەردەوام دەبین لە خێراکردنی جێبەجێکردنی سزاکانی سەر فرۆشی نەوت و پترۆکیمیای ئێران."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

١/١٠/٢٠٢٢

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان