سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، رایده‌گه‌یه‌نێت، لەگەڵ ئافرەتانی ئێران كه بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان خەبات دەکەن، وەستاوین.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له درێژه‌ی گوتاره‌كه‌یدا له‌باره‌ی ئۆكرانیاوه گوتی: "ئەمه‌ریکا زۆرترین هاوکاری به كیێڤ داوه، چونكه رووسیا دەیەوێت ئه‌م وڵاته بسڕێتەوه".
ده‌شڵێت: "مۆسكۆ دەیەوێت به هێز سنوورەکان بگۆڕێت و له ئێستادا جیهان جەنگێکی ناپێویست بەخۆوه دەبینێت، که تەنیا کەسێک هەڵیبژاردووه".
گوتیشی: "واشنتن پابەنده دیموکراسی له هەموو جیهان بپارێزێت و پێویستیشه ئەندامه هەمیشەییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش زیاتربکرێن".
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، كه پوتن هەڕەشەی ئەتۆمی له ئۆکرانیا کردووه، هیچ کات نابێت چەکی ئەتۆم بژارده بێت و بەکاربێت.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، سزاکانی ئەمه‌ریکا له دژی رووسیا، تەنیا لەسەر هێرشەکەیەتی و هەناردەی دانەوێڵه و پەینی کیمیایی رووسیاشی نەگرتووەتەوه و گوتی: " نابێت رێگه بدەین وزه و خۆراک وەک چەک بەکاربهێندرێت".
22/9/2022