میدیاکانی ئێران لەزاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویانکردۆتەوە کەوا ئێران ڕەتیدەکاتەوە دەستوەردان لە هەندێک بابەت لەوان پرسی بەڕێوچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بکات.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپرێس، ناسر کەنعانی له کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی ههفتانهدا له وهڵامی پرسیارێكەوە پهیوهست به ڕوانگهی ئێران سهبارهت به ئهنجامدانی ههڵبژاردنی پهرلهمانی له هەرێمی كوردستانی عێراق و ئەو پرسیارە کە ئاخۆ ئێران ڕاوێژ و گفتوگۆی لهگهڵ لایەنە كوردییهكان ههبووه؛ وتی: ئێمە لەبارەی پرسی ناوخۆیی دیتران لەوان هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستانی عێراق دەستوەردان ناکەین.
هەر لەم دیدارەدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی دا بە لێدوانی ئەم دواییەی ترۆیکای ئەورووپا سەبارەت بە دانوستانی هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران و ئەو ئیدیعایانە کە لە دژی چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران هەیە و وتی: ئەم کارەی ئەوروپییەکان کارێکی هەڵە و نابەجێ بوو کە لە کاتێکی هەڵەدا ڕوویدا و وەک پێشتریش جەختمان لەسەر کردەوە بەهۆی حیساباتی هەڵەی لایەنی ئەورووپیەوە بووە.
جێگای ئاماژەیە وابڕیاربوو لەسەرەتای مانگی 10ی ئەمساڵدا لەهەرێمی کوردستان هەڵبژاردنیە پەرلەمانی ئەنجامبدرێت، بەڵام بەپێی وتەی بەرپرسانی هەرێم هەڵبژاردنەکە دوادەکەوێت و تا ئێستا بەفەرمی هیچ وادەیەک بۆ ئەنجامدانی دەستنیشاننەکراوە.
13/9/2022