فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دیکۆمێنتاری هێزا لە چواردەهەمین فیستیڤاڵی فیلمی سیسیلی ئامبینسی خەڵاتی مافی مرۆڤی رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەی پێبەخشرا. دەرهێنەر ئافات باز دروستکەری فیلمەکە خەڵاتەکەی بەخشییە ئەو ژنە تێکۆشەر و شەهیدانە، کە لە دژی داعش شەڕیان کردووە.

چواردەهەمین فیستیڤاڵی فیلمی سیسیلی ئامبینسی لە ڕۆژانی ١١- ١٦ی تەمووز لە شارەوانیی سان ڤیتۆ لۆ کاپۆ لە سیسیل بەڕێوەچوو. ٣٥ بەرهەم لە ڕۆژهەڵاتی دوور، ئەفریقا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوروپا و ئەمریکا بەشدارییان لە فیستیڤاڵەکەدا کردبوو.

جگە لەنمایشکردنی فیلمەکان، سیمینار و پانێڵێش بەڕێوەچوون و لیژەکانی هەڵسەنگاندن و دادوەریکردن تەنها لە ژنان پێکهاتبوو.

لە فێستیڤاڵەکەدا خەڵاتی باشترین فیلم، خەڵاتی باشترین دۆکیومێنتاری، خەڵاتی مافەکانی مرۆڤ و خەڵاتی ژینگەی بە فیلمەکان دەبەخشرێت.

"خەڵاتی ئەو ژنانەیە، کە لە دژی داعش شەڕیان کردووە"

لە فێستیڤاڵەکەدا خەڵاتی مافی مرۆڤی رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ (ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی) بە فیملی دیکۆمێنتاریی هێزا بەخشرا.

فرانسسا کۆربۆ بە ناوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ لە کاتی بەخشینی خەڵاتەکەدا وتی: "لە چیرۆکی هێزا دا، ئەوەی لە دەستی داعش هەڵهاتووە و پاشان دەگەڕێتەوە و لە دژی داعش شەڕ دەکات، دەرهێنەری ژن دەریا دەنیز گێڕانەوەیەکی بەهێزی کردووە".

ئافات باز دروستکەری فیمەکە بە ناوی گروپی دیکۆمێنتارییەکەوە خەڵاتەکەی وەرگرت و وتی: "خەڵاتەکە پێشکەشی ئەو ژنانە دەکەن، کە لە دژی تێڕوانین و عەقڵییەتی داعش شەڕیان کردووە و لەو پێناوەدا شەهید بوون".

خەڵاتی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ لە سەرتاسەری جیهان داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ و ەکات. بەلانیکەمەوە ٢ ملیۆن ئەندام و ٥ ملیۆن چالاکوانی هەیە. خەڵاتی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ یەکێکە لە خەڵاتە هەرە گرینگەکانی بواری مافەکانی مرۆڤ.

هەروەها فیلمی دیکۆمێنتاریی هێزا تا ئێستا ٦ خەڵاتی بەدەست هێناوە، کە یەکێکیان خەڵاتی باشترین فیلم و یەکێکی دیکەیان خەڵاتی خەڵاتی مافی مرۆڤە.

12/8/2022

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان