فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەرپرسانی تورکیا دەڵێن بەهۆی چەند ڕووداوێکی هاتوچۆی جیاوازەوە لە باکووری کوردستان لانیکەم 32 کەس گیانیان لەدەستداوە، چەند ئوتومبێلێک خۆیان کێشاوە بە تیمێکی فریاکەوتنی خێرادا کە لە سەر شەقامەکە وەڵامی ڕووداوێکی هاتوچۆی دیکەیان داوە کە پێشتر ڕوویداوە.

فەرمانڕەوای هەرێمی گازیانتیپی باکووری کوردستان داڤوت گول وتی لەو کاتەدا کە تیمەکان خەریکی ڕووداوەکە بوون، پاسێک خۆی کردووە بە شوێنی ڕووداوەکەدا و شانزە کەس گیانیان لەدەستداوە، لەنێویشیاندا ڕۆژنامەنووس و کارمەندانی تیمەکانی فریاکەوتنیان تێدا بووە. 20 کەسی دیکەش برینداربوون و چارەسەرییان وەرگرتووە.

گول لە شوێنی ڕووداوەکەدا لەسەر شەقامی ڕۆژهەڵاتی گازیانتیپ وتی " لە دەوروبەری کاتژمێر 10:45 خولەکی بەیانیدا پاسێک لێرەدا وەرگەڕاوە."

وتیشی " لەکاتێکدا کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تیمەکانی تەندروستی و هاوەڵەکانی دیکە خەریکی ئەم ڕووداوی هاتوچۆیە بوون، پاسێکی دیکە 200 مەتر لە دواوە وەرگەڕاوە. پاسی دووەم خلیسکاوەتە ناو شوێنی ڕووداوەکەوە و خۆی کێشاوە بە تیمەکانی فریاکەوتندا و خەڵکەکەی سەر شەقامەکەشی بریندارکردووە."

لە ڕووداوێکی جیادا، ئوتومبێلێکی بارهەڵگر 250 کم لە ڕۆژهەڵاتی ناحیەی دێریکەوە لە ماردین خۆی کردووە بە شوێنی ڕووداوێکی هاتوچۆی دیکەدا کە تیمەکانی فریاکەوتنی خێرای لێبوون.

وەزیری تەندروستی تورکیا فەهرەتین کۆچا وتی بەهۆی ڕووداوەکەی ماردینەوە شانزە کەس گیانیان لەدەستداوە و 29 کەسی دیکە برینداربوون. وتیشی هەشت کەس لە بریندارەکان لە بارودۆخێکی خراپدان.

٢٢/٨/٢٠٢٢

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان