بە پێی هەواڵەکان، یەکەم کۆنگرەی زمانی دایکی کە بڕیاربوو لە مەهاباد و رۆژی ٢ی رەشەممەی ئەمساڵ هاوکات لەگەڵ رۆژی زمانی دایکی بەڕێوە بچێت، بەهۆی نەبوونی توانای ماددیەوە بەڕێوە ناچێت.
دەبیرخانەی کۆنگرەی زمانی دایکی، لە راگەیاندنێکدا رایگەیاندووە کە توانای بەڕێوەبردنی ئەم کۆنگرەیەی نییە. تا ئێستا بە تەواوەتی روون نەبۆتەوە کە هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی ئەم کۆنگرەیە بۆ کێشەی ماددی بەڕێوەبەرانی ئەم کۆنگرەیە بێت یان گوشاری ناوەندە
دوابەدوای بڵاو بوونەوەی نامەی سمایل بەخشی یەکێک لە ڕێکخەرانی ناڕەزایەتی دەربڕینی کرێکارانی هەفت تەپە، کە باسی لە ئەشکەنجە کردنی کرد بوو لە گرتووخانەی ئیتلاعات، محەممەد کازمی ئەندامی کۆمیسیۆنی حقووقی- قەزایی مەجلیس داوای کردوە کە ئیدیعاکانی ئەو بەندکراوە بەدواداچوونەوەی بۆ بکرێ.
بە پێی هەواڵدەریی ئیلنا رۆژی شەممە ١٥ی بەفرانبار لە زاری محەممەد کازمی بڵاوی کردەوە کە بابەتی ئەشکەنجەکردن لە گرتووخانەکانی ئیتلاعات
کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕایانگەیاندووە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە کەوناراییەکان، ئاسەوارێکی مێژووییی گرینگ لە شاری پیرانشار دۆزراوەتەوە.
هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە زاری بەڕێوەبەری میراتە فەرهەنگییەکانی پارێزگای ورمێ، بڵاویان کردووەتەوە، ئاسەوارێکی مێژوویی، کە بۆ چاخی "ئاسن"
کۆڕیادێک بۆ دوو هونەرمەندی کورد، مریەم قازی و سمکۆ پاکزاد، لە لایەن کوردەکانی نیشتەجێی تاران بەڕێوە چوو.
سەرلەئێواری ڕۆژی پێنجشەممە، ۱۳ی بەفرانبار، کوردەکانی نیشتەجێی تارانی پێتەختی ئێران، بە مەبەستی ڕێزگرتن و دەربڕینی ئەمەگناسیی خۆیان بەرانبەر بە دوو هونەرمەندی نەتەوەییی کورد، مریەم قازی و سمکۆ پاکزاد، کۆڕیادێکیان لە نووسینگە کۆڕی کوردانی تاران بەڕێوە برد.
ئەو کۆڕیادە کە لە لایەن لێژنەی نووسینگەی کۆڕی کوردانی
وهزارهتی گهنجینهی ئهمهریكا رهتی دهكاتهوه، رهزامهندی لهسهر پێدانی فڕۆكهی "سوخۆی- سوپهر جیت - 100"ی رووسی به ئێران بدات و، بۆ ئهوهش واشنتن ئهو دهرفهتهی قۆستووهتهوه، كه له 10%ی پارچه و پێكهاتهكانی ئهو فڕۆكهیه درووستكراوی ئهمهریكان.
لهمبارهیهوه مهقسوود ئهسهدی سامانی، نوێنهری رابیتهی كۆمپانیا فڕۆكهوانییهكانی ئێران رایگهیاند، "وادیاره بههۆی رازینهبوونی وهزارهتی گهنجینهی ئهمهریكا به پێدانی مۆڵهت، ئهو گرێبهسته به ئهنجام ناگات كه بۆ رادهستكردنی فڕۆكهی رووسی به ئێران له نێوان
ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بەفرانبار، "موحسین فەرهمەند" یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی گوندی نێی مەریوان بە ناوی " بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
موحسین فەرهمەند، تەمەن ٢٤ ساڵ کوڕی خەسرەو رۆژی ٢٦ رەزبەر وێڕای سێ لاویتری خەڵکی نێ بە ناوەکانی "حەمید پەروازە" و "بڕیار کاوە" ، "محەممەد پەروازە" دەستگیر کراو و پاش دەسبەسەرکردن بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کرابوو و
کوردێکی یاریزانی تۆپیپێی ئێران، بە سێهەم یاریزانی تۆپیپێی ئاسیا، لە ساڵی ۲۰۱۸ی زایینی، هەڵبژێردرا.
عەلیڕەزا بەیرانوەند، گۆڵپارێزی کوردی یانەی پێرسپۆلیسی تاران و تیمی نیشتمانیی تۆپیپێی ئێران، کە یەکێک لە بەربژێرەکانی چوارەمین خولی هەڵبژاردنی باشترین یاریزانانی ساڵی ۲۰۱۸ی تۆپیپێی ئاسیا بوو، لە لایەن لێژنەی داوەرانەوە کە لە چل و چوار کارناس و داوەری نێونەتەوەییی تۆپیپێ پێک هاتبوون، پاش دوو یاریزانی کورەی باشوور و
“نیشتمان بێ تاقەتی کایەتانە” ناوی کەمپەینێکە کە بە مەبەستی گرینگیدان بە دۆخی منداڵانی لێقەوماو و بوومەلەرزەلێدراوی پارێزگای کرماشان ، لە سەر دەستی بەشێک لە چالاکانی خەمخۆر و دڵسۆزی ناوچەی هەورامان، لە شاری پاوە پێکهاتبوو، دوای ماوەیەک چالاکی و خزمەت بە خەڵکی بەڵالێدراو، لە بەیاننامەیەکدا کۆتایی ئەو کەمپەینە ڕاگەیاندرا.
رۆژی پێنجشەممە ١٣ی بەفرانبار لە شاری پاوە هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی حەوتووانەی ئەنجوومەنی قەڵەمی هاوچەرخی کورد ، بەیاننامەی
بە پێی هەواڵدەریی موکریان سێ لاوی کوردی خەڵکی شاری بانە بە ناوەکانی ” سەیوان زارعی تەمەن ٢٦ ساڵ، بەهادین کەریمی تەمەن ٢٥ ساڵ و عەبدولباقی فارووقی تەمەن ٢٧ ساڵ” لە نزیک گوندی “سیچان” لە ماڵێکدا لە نێو باخێکی ئەو ناوچەیەدا، بە هۆی گازی ” مونوکسید کەربۆن” گیانیان
سهردانی بهڕێز بۆڵتن بۆ خۆرههڵاتی ناوهڕاست شهمه دهبێت و وابریاره ژێنڕال جۆزڤ دانفۆڕد، سهرۆکی ستونهکانی هاوبهشی لهشکری ئهمهریکا، له ئهو سهردانهی بۆ تورکیا هاوڕێتی بکات.
جان بۆڵتن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سهرۆکی ئهمهریکا، گوتوویهتی که بۆ گفتوگۆ سهبارهت به شێوهی چوونهدهری هێزهکانی ئهمهریکا له سوریا و بهرهنگاری بهرامبهر به "ڕهفتاری تێکدهرانهی" ئێران له ناوچهکه، سهردانی ئیسڕایل و تورکیا دهکات.
له پهیامێکی تویتری که بهیانی ههینی 14ی بهفرانبار (4ی مانگی 1ی 2019) بڵاوکردۆتهوه، بهڕیز بۆڵتن گوتوویهتی که ئهو له سهردانهکهدا سهبارهت به پێشگرتن
به هۆی گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران، دوو چالاکیی مەدەنیی کورد، خەڵکی شاری سەردەشت، بە ناچاری زێدی خۆیان بەجێ هێشت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "دڵشاد خزری و مەسعوود ئەسپەندار (کاردۆ)، دوو چالاکیی مەدەنیی کورد، خەڵکی شاری سەردەشت، به هۆی گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران بە ناچاری زێدی خۆیان بەجێ هێشت.
مەسعوود ئەسپەندار (کاردۆ)
"ئەو دوو چالاکە کوردە، به هۆی گوشاری بەردەوامی هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران، بە ناچاری زێدی خۆیان بەجێ هێشت.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد: "ئەو دوو چالاکە مەدەنییە بە هۆی یارمەتی بە بوومەلەرزەلێدراوانی کرماشان و وتووێژ لەگەڵ قوربانیانی مین لە
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکڕاسی و مافی مرۆڤی کوردستان، چەند ڕۆژ لەمەوبەر محەممەد ڕەزایی تەمەن ٣٢ ساڵ کوڕی خەلیل خەڵکی کامیاران بە شێویەکی نایاسایی و بێ ئیزنی دادگا، بە تۆمەتی هاوکاریی لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەریی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.
هەر لە حەوتووی ڕابردوودا کەسێکی تر بە ناوی ” مەجید تیباش” کوڕی خالید خەڵکی گوندی ” دزەی” ی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ بە تۆمەتی پێوەندی بە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ” ورمێ” وە بانگهێشتی ئیتلاعات
زبڵەکانی مەریوان، پاش دوو ساڵ ناڕەزایەتیدەربڕین و وادە و بەڵێنەکانی بەرپرسان، به شێوازێکی ناتەندرووست و لەسەر ڕێگاکانی مەریوان ـ سەقزدا، دەکرێنە ژێر خاکەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرەڕای بەڵێنەکانی بەرپرسان، بۆ سازکردنی کارخانەی ڤەدیتنەوەی زبڵ بەبێ پیسکردنی ژینگە، زبڵەکانی مەریوان به شێوازێکی ناتەندروست و لە خراپترین دۆخدا، لە نێو دەبردرێن.
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، کێشەی زبڵەکانی مەریوان
لاوێکی خەڵکی شاری دێهلۆران، سەر بە پارێزگای ئیلام، بە هۆی تەقینەوەی مین بەتەواوەتی لاقی ڕاستی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ١٠ی بەفرانبار، لاوێکی کورد، تەمەن ١٩ ساڵ، بە ناوی "حەسەن خۆرسان"، کوڕی عەلی، خەڵکی گوندی "بەرەم"، سەر بە شاری دێهلۆران، بە هۆی تەقینەوەی مین، لە ناوچەی سنووریی "چەم هندی"،
ڕۆژهەلاتی كوردستان: بەفر ڕێگای گوندەكانی گرتوە
لەلایەكی دیكەوە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان, بەهەمان شێوە لەشەوی ڕابردوەوە شەپۆلێكی بەفربارین شارە كوردیەكانی گرتوەتەوە ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ گوندنشینان دروستكردوە.
شەپۆای بەفربارینەكە هەریەك لە پارێزگاكانی سنە و كرماشان و ورمێ و ئیلام و لوڕستانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی گرتوەتەوە و گوندنشینان ئاماژەبەوە دەكەن: بەهۆی بەردەوامی و زۆری بەفربارینەكەوە ڕێگای هاتوچۆی گوندەكان و ڕێگای سەرەكی شارەكان داخراوە و