فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌تی ده‌كاته‌وه‌‌، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێدانی فڕۆكه‌ی "سوخۆی- سوپه‌ر جیت - 100"ی رووسی به‌ ئێران بدات و، بۆ ئه‌وه‌ش واشنتن ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی قۆستووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ 10%ی پارچه‌ و پێكهاته‌كانی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ درووستكراوی ئه‌مه‌ریكان.

له‌مباره‌یه‌وه‌ مه‌قسوود ئه‌سه‌دی سامانی، نوێنه‌ری رابیته‌ی كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی ئێران رایگه‌یاند، "وادیاره‌ به‌هۆی رازینه‌بوونی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ پێدانی مۆڵه‌ت، ئه‌و گرێبه‌سته‌ به‌ ئه‌نجام ناگات كه‌ بۆ راده‌ستكردنی فڕۆكه‌ی رووسی به‌ ئێران له‌ نێوان مۆسكۆ و تاران واژوو كراوه‌"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌جیاتی پارچه‌ درووستكراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش پارچه‌ی دیكه‌ بۆ فڕۆكه‌كان درووست بكه‌ین، ئه‌وا كاتێكی زۆر ده‌خایه‌نێت تا ئه‌و پارچانه‌ درووست ده‌كرێن".

 

له‌ مانگی نیسانی ساڵی رابردوو، كۆمپانیای "سوخۆی" رووسی بۆ فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی گرێبه‌ستی پێدانی 40 فڕۆكه‌ی له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیای ئێرانی واژوو كرد، كه‌ بڕیاربوو تا ساڵی 2022 سه‌رجه‌م فڕۆكه‌كان راده‌ستی ئێران بكات.

"سوخۆی- سوپه‌ر جیت - 100"، یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی گواستنه‌وه‌ی مه‌ودای مامناوه‌نده‌‌ كه‌ له‌ رووسیا درووست ده‌كرێت، تایبه‌ت بۆ گه‌شته‌ مامناوه‌ند و كورتمه‌ودا درووست كراوه‌ و ده‌توانێت تا درووری 4 هه‌زار و 400 كیلۆمه‌تر بفڕێت و 98 سه‌رنشین هه‌ڵده‌گرێت.

له‌ ساڵی 2011 ئه‌و كۆمپانیا رووسیه‌ ده‌ستی به‌ درووستكردنی ئه‌و جۆره‌ فڕۆكانه‌ كردووه‌، ئێستا هه‌ریه‌ك له‌ كۆمپانیای "ئایرۆفۆڵت"ێ رووسی و كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی مه‌كسیكی و ئیرله‌ندی ئه‌و فڕۆكانه‌ به‌كار ده‌هێنن، به‌ڵام به‌م دواییانه‌ كۆمپانیا رۆژئاواییه‌كانی درووستكردنی فڕۆكه‌ ركابه‌ریه‌كی سه‌رسه‌ختی ئه‌و كۆمپانیا رووسیه‌ ده‌كه‌ن و به‌ سه‌دان فڕۆكه‌ی له‌و جۆره‌یان به‌رهه‌مهێناوه‌.

6/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان