فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

به هۆی گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران، دوو چالاکیی مەدەنیی کورد، خەڵکی شاری سەردەشت، بە ناچاری زێدی خۆیان بەجێ هێشت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "دڵشاد خزری و مەسعوود ئەسپەندار (کاردۆ)، دوو چالاکیی مەدەنیی کورد، خەڵکی شاری سەردەشت، به هۆی گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران بە ناچاری زێدی خۆیان بەجێ هێشت.

مەسعوود ئەسپەندار (کاردۆ)

 "ئەو دوو چالاکە کوردە، به هۆی گوشاری بەردەوامی هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران، بە ناچاری زێدی خۆیان بەجێ هێشت.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد: "ئەو دوو چالاکە مەدەنییە بە هۆی یارمەتی بە بوومەلەرزەلێدراوانی کرماشان و وتووێژ لەگەڵ قوربانیانی مین لە سەردەشت، لە لایەن ئیتلاعاتەوە لێپێچینەوەی لێ کرابوو. ئەو چالاکە مەدەنییە لە بواری ژینگەپارێزی و بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی پێوەندیدار بە کیمیاییبارانی سەردەشت ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووه.

دڵشاد خزری
ئەو دوو چالاکە مەدەنییە، چەندین دێکیۆمێنتیان وەک: "سقوط پوتین‌ها، مانگ و ادیسون سرزمین من" بەرهەم هێناوە.

دڵشاد خزری، تەمەن ٢٩ ساڵە، کوڕی عەزیز و دەرچووی قۆناغی کارناسیی ڕشتەی مودیرییەتی تەربیەت بەدەنی، لە زانکۆی ورمێ و مەسعوود ئەسپەندار، تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی ڕەسووڵ و دەرچووی کارناسیی باڵا لە ڕشتەی مودیرییەتی بازرگانیی لە زانکۆی تارانه.

4/1/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان