بە پێی هەواڵەکان، یەکەم کۆنگرەی زمانی دایکی کە بڕیاربوو لە مەهاباد و رۆژی ٢ی رەشەممەی ئەمساڵ هاوکات لەگەڵ رۆژی زمانی دایکی بەڕێوە بچێت، بەهۆی نەبوونی توانای ماددیەوە بەڕێوە ناچێت.
دەبیرخانەی کۆنگرەی زمانی دایکی، لە راگەیاندنێکدا رایگەیاندووە کە توانای بەڕێوەبردنی ئەم کۆنگرەیەی نییە. تا ئێستا بە تەواوەتی روون نەبۆتەوە کە هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی ئەم کۆنگرەیە بۆ کێشەی ماددی بەڕێوەبەرانی ئەم کۆنگرەیە بێت یان گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکان. هەرچەند دەنگۆی ئەو هەیە کە ئەم کۆنگرەیە لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکان هەڵوەشاوەتەوە.
رۆژی ٢ی رەشەممە ، لە لایەن یۆنسکۆوە وەک رۆژی زمانی دایکی ناسراوە.
6/1/2019