فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لاوێکی خەڵکی شاری دێهلۆران، سەر بە پارێزگای ئیلام، بە هۆی تەقینەوەی مین بەتەواوەتی لاقی ڕاستی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی  ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ١٠ی بەفرانبار، لاوێکی کورد، تەمەن ١٩ ساڵ، بە ناوی "حەسەن خۆرسان"، کوڕی عەلی، خەڵکی گوندی "بەرەم"، سەر بە شاری دێهلۆران، بە هۆی تەقینەوەی مین، لە ناوچەی سنووریی "چەم هندی"، بە توندی بریندار بوو و لاقێکی لە دەست دا.

بەڕێوەبەری تۆڕی دەرمان و بێهداشتی دێهلۆران، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەرییە حکوومەتییەکان، ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە.

ئەو لاوە ١٩ ساڵەیە، بە هۆی قووڵیی برینەکەی بۆ نەخۆشخانەی "گەنجەویان" ڕاگوێزراوە.

ڕۆژی یەکشەممەش، ٩ی بەفرانبار، لاوێکی تەمەن ٣٤ ساڵ، لە ناوچەی دەشتی "عەباس"، لە گوندی "ئیستقلال"، سەر بە شاری دێهلۆران، بە هۆی مینێکی بەجێماوی سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق بە توندی بریندار بوو.

ئەو لاوە ٣٤ ساڵەیە، دوای بەڕێکردنی بۆ ناوەندێکی دەرمانیی دێهستانی دەشتی "عەباس"، لە لایەن پێرسۆنێلی ئۆرژانس، بۆ چارەسەریی پزیشكی، بۆ نەخۆشخانەی "گەنجەویانـ"ـی شاری دێزفول ڕاگوێزراوە.

1/1/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان