فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سه‌ردانی به‌ڕێز بۆڵتن بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شه‌مه‌ ده‌بێت و وابریاره‌ ژێنڕال جۆزڤ دانفۆڕد، سه‌رۆکی ستونه‌کانی هاوبه‌شی له‌شکری ئه‌مه‌ریکا، له‌ ئه‌و سه‌ردانه‌ی بۆ تورکیا هاوڕێتی بکات.

جان بۆڵتن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا، گوتوویه‌تی که‌ بۆ گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ شێوه‌ی چوونه‌ده‌ری هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ سوریا و به‌ره‌نگاری به‌رامبه‌ر به‌ "ڕه‌فتاری تێکده‌رانه‌ی" ئێران له‌ ناوچه‌که‌، سه‌ردانی ئیسڕایل و تورکیا ده‌کات.

له‌ په‌یامێکی تویتری که‌ به‌یانی هه‌ینی 14ی به‌فرانبار (4ی مانگی 1ی 2019) بڵاوکردۆته‌وه‌، به‌ڕیز بۆڵتن گوتوویه‌تی که‌ ئه‌و له‌ سه‌ردانه‌که‌دا سه‌باره‌ت به‌ پێشگرتن له‌ دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تاقمی داعش له‌ ناوچه‌که‌دا گفتوگۆ ده‌کات.

سه‌رۆک تڕامپ، دووحه‌وتوو پێش له‌ راگه‌یاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراودا هه‌واڵی سه‌باره‌ت به‌ کێشانه‌وه‌ی هه‌موو دوو هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکای جێگیر له‌ سوریا دا و گوتی که‌ سه‌رۆکی تورکیا به‌ڵێنی داوه‌ که‌ سوریا له‌ پاشماوه‌کانی هێزه‌کانی داعش پاک بکاته‌وه‌.

ئیسرایل که‌ بوونی ئێران له‌ سوریادا به‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ئاسایش بۆ خۆی ده‌زانێت، نیگه‌رانی ده‌ربڕێوه‌ که‌ چوونه‌ده‌ری هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ سوریا ڕه‌نگه‌ ڕێگا به‌ ئێران بدات بوونی خۆی له‌ ئه‌و وڵاته‌ سه‌قامگیر بکات.

4/1/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان