پیرۆزبایی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، بە بۆنەی ٧٦هەمین سالرۆژی دامەزرانی بنەمالەی گەورەی حیزبی دێمۆکرات(حدکا، حدک)
زۆر بەرێزان ئەندامانی بنەمالەی گەورەی حیزبی دیمۆکرات
لێپرسراوی گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
خەڵکی بەشەرف و مافخوراویی کوردستان
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، به بۆنەی ، واته ٧٦مین سالرۆژی دامەزرانی بنەماڵەی گەورەی حیزبی دێموکڕات و تێپەراندنی ٧٦ساڵ خەبات و کۆڵنەدان له پێناو دەستەبەرکردنی ئامانجی رزگاری و دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی/نەتەوەیی بۆ نەتەوەی مافخوراویی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، پر بە دل پیرۆزبایی لە بەرێزان لێپرسراویی گشتی حدكا و سکرتێری حدك، و ئەندامانی سەرکردایەتی و گشت کادر، و ئەندامان و لاینگرانی بنەماڵەی گەورەی حیزبی دێمۆکرات بە هەر دوو لایەنی ئێستای دێموکڕات، واتە حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ئاراستە دەکات.
بزووتنەوەی کۆمایخوازان بێ سەبرانە داواکار و هێواخوازە، تابەڵکوو لەسەر ئاستی مێژووو و هێما هاوبەشەکان و هاوتەریبیان لە ئیستراتێژی و ئامانجی ئیستراتێژیکی موەحەدیان، هەرچی زووتر قۆڵی هەڵمەت و هیمەت هەڵماڵن و لە ئەنجامی دەستپێکی پرۆسێسی گۆران و گۆرانکاریەکانی پێکهاتەیی یەکانگیرانە، عەمەلەن بەرەو ساغکردنەوەی گووتاری موەحەد و ئاراستەکردنی شێواز و میتۆدی خەباتی ئاشتیخوازانە و سەردەمیانەی جەماوەرپەسەند، هەنگاویی یەکانگیر و هەمگەرایی بۆ یەکگرتنەوە هەڵێنن و بە ووتار، گووتار و کردار، بە یار و نەیار بسەلمێنن کە بنەماڵەی گەورەی حیزب هەر یەکە و نابێت بە دوو. بێگوومان هەر وەک هەموومان دەزانین، سەئەنجام و چارەنووسیی مەحتوومی هەموو ئینشعاب و لێکدابڕانەکان، هەر وەک مێژوو شاهیدە و سەلماندویەتی، گەرانەوە بۆ سروشتی یەکگرتنەوە و یەکانگیری بوونەوەیە، هەر بۆیەشە دەبێ بەراشکاویی هاوار بکەیین و بڵێین کە هەموو محکوم بە ملکەچی بۆ جەبری تاریخ و تەقەبوولی حوکمی یەکگرتنەوە و یەکانگیرین، لەم راستایەدا دەبێ گشت لایەک بۆ ئەنجامدانی ئەرک و رەساڵەتی مێژوویی ساغکردنەوەی ساختارێکی موەحەد و یەکانگیرانەی تەشکیلاتی بێ سەبرانە و ماندوو نەناسانە، تێبکۆشێت.
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان، دامەزراندنی حیزبی دێموکرات وەک یەکەم دامەزراوەی مۆدیڕنی کورد لە شکلی حیزبێکی خاوەن پێرەو و پرۆگرامی نەتەوەیی و سیاسی، بە ساختارێکی ئۆرناگیزەکراوی رێک و پێک لەئەو سەردەمی کوردستان دا و کە ئەویش لە سەر بنەما و بیری ژێکاف بوو بە نوختەوەرچەرخانێکی گرنگی سیاسی و مێژووی لە بزاڤی کورد دەزانێت، هەر بۆیە بزوتنەوەی کۆماریخوازان دەستکەوتەکانی ۷۵سال خەباتی پر لە هەوراز و نەشێویی بنەماڵەی گەورەی حیزبی دێموکڕات کە یەکێک لە قۆناغە زێرینەکانی ئەو حیزبە و مێژووی کورد هەژمار دەکرێت، کە ئەویش ساخکردنەوەی سەروەری سیاسی/نەتەوەیی کوردان لە شکلی مومکین واتە کۆماری کوردستان وەک نوێنگەی ئێرادەی نەتەوەیی گەلی کورد بوو، هەروەها رۆڵی بەرزی پێشەوا قازی محەممەد سەرۆک کۆماری شەهید و دەوری نەمر بارزانی لە پاراستنی کۆمار دا، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێت.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان هیواخوازە لە گشت سەرکردایەتی دوو لایەنی حیزبی دێموکڕات وێنای پێشەوای گەورە و هەڵکەوتووی کورد، پراگماتیستانە لە ئاست دەستخستن و پاراستنی بەرژەوەندی نەتەوەیی، لە ساحەی سیاسەت و دیپڵۆماسیدا، سیاسەتگووزاری بکەن و دەرفەتەکان بقۆزنەوە و بە دوور لەخۆباییبوون و سیاسەتی کوردەنامووسی، دوگماتیستانە تەعاموول دەگەل یار و نەیار، و لایەنی بەرامبەر نەکەن،ئێستا کە حدکا "حەرەکەتی راسانی مقاومەتی" بەمەبەستی دەربازبوون لە چەقبەستوویی خەبات، و هەروەها هاو ئاهەنگکردنی خەباتی شاخ و شار وەک ئیستراتێژی کارای سەردەم راگەیاندووە، پێویستە "راسانی مقاومەتی" زیاتر بە کاراکتێری دێموکڕاتیک تەیار و ئاراستە، و قایم بکات و لە تەکرەهەندیکردن و قەتس کردنەوەی کاراکتێری "راسان" تەنیا بەخەباتی چەکداری و مووتلەقکردنەوەی ئەم شێوازە لەخەبات،و رەفزی هەبوونی مێتۆدگەل و پرۆژەی ئاشتەوایی و قووربانیکردنی فرەگووزینەیی بۆ چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان دوورەپەرێزی بکات، وە لە پێناو دەستخستن و پاراستنی بەرژەوەندی گشتی ونەتەوەیی، لە هەموو کات و زەمەنێکدا، پێویستە لەهەموو پرۆژە و گووزینەکانی بەردەست، یەک لەوان گووزینەی سوودوەرگرتن لە پرۆژە و نەقشە رێگای بزووتنەوەی کۆماریخوازان بۆ دامەزران و راگەیاندنی حکومەتێکی دیفاکتۆ، تەوافووقی، ئینتیقالی، وە لەتەبعیددا، سوودی ئیجابی وەربگرێت و بەم چەشنە "مافی قایم بەزاتی" کوردانی رۆژهەلات، بە ئەمری واقیع تەبدیل بکات و لەئەگەری پێویستدا "راسانی مقاومەتی" و گشت ئیمکاناتی گشت رەهەندی "ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران" کارا و شەهید لەپێناو پاراستنی حکومەتی دیفاکتۆدا، پێشکێش بەبارەگای خەلک و خاک و نیشتیمان بکات.
دیارە هەر لەم پەیوەندیەشدا پێویستە لەپیناو سەقامگیرکردنی ئاشتی، ئازادی، وە چەسپاندنی ئەسلی سەروەری سیاسی/ نەتەوەیی لە شکل و مۆدێلی حکومەتی دیفاکتۆ و خۆبەریوەبەری خۆجەییدا، لەهەموو گووزینەکانی بەردەست کەڵکی کارسازانە وەربگیردرێت،و تەنانەت بە رەچاوگرتنی رێو و شوێنی پێویستی ئەمنیەتی، ئامادەی دیالۆگ و دانوستاندنی دوو قۆڵی و چەند قۆڵی دەگەل خۆیان و لایەنی بەرامبەریاندا بن، چوونکە ئەگەر ئاشتی لەئارادا نەبێت، شەر و گرژی بەتێچوویی زۆر و قەرەبوونەکراوەی، وەک دەرئەنجامی مەحتووم لێدەکەوێتەوە، کە سەرئەنجامی هەموو شەرەکانیش، گەرانەوە بۆ ئاشتی و دیالۆگی ئاشتەوایییە.
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، دەگەل بەرز و پیرۆز راگرتنی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵرۆژی دامەزرانی بنەماڵەی گەورەی حیزبی دێموکرات، پیرۆزبایی لە بەریوەبەراییەتی و گشت کادر و ئەندامانی حێزب و خەڵکی مافخوازی کوردستان دەکات، و هەر لەم پەیوەندیەشدا، بەڵێنی درێژەدان بە دوستایەتی و پتەوراگرتنی پەیوەندی نیوانحیزبی و قایمراگرتن و گەشەپێدان بە بنەما فیکری و فەلسەفیەکانی سەردەمی کۆماری میللی دیموکڕاتیکی کوردستان، تازە دەکاتەوە.و هەر لەم راستایەشدا ماندوونەناسانە هەوڵی کولتورسازی لە پێناو بەرز و زیندوو راگرتنی هێما و سیگنالە نەتەوەییەکان چردەکاتەوە، و تێدەکۆشێت ئەسڵی سەروەری سیاسی/نەتەوەیی وەک ئامانجی هەرە سەرەکی و گشتگیر بۆ وەدیهێنانی مافی رەوای گەلی کورد، لە کوردستانی رۆژهەلات، زەق و بەرجەستە بکاتەوە.
بەرز و پیرۆزبێت یاد و یادمانی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات
شۆرای هەماهەنگی/ بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان
٢٤ی گەلاوێژی ۲۷۲١ی کوردی (۱٤٠٠)
٢٠٢١/٨/١٥ی زایینی