رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۱۰/۴/۲۰۲۲ شاندێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتووە لە بەرێزان: ئازاد محەممەدزادە بەرپرسی نوێنەرایەتی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کاک قانع کەریمی ئازەر کادری بەشی پەیوندییەکان و کاک میلادی ئیلامی چالاکوانی بەشی مێدیا، سەردانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران یان لە شاری هەولێر کرد و لە لایەن وەڤدی کۆمەڵە بە سەرپەرشتی بەرێز کاک عەلی رەنجبەر بەرپرسی پەیوندییەکانی کۆمەڵەوە بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا.
لەسەرەتای دیدارەکە دا وێرای بەخێرهاتنی شاندی کۆماریخوازان لە لایەن وەڤدی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، دوو لایەن خۆشحاڵی خۆیان بە نیسبەت ئەم دیدارە دەربری.
دواتر لە لایەن بەرێز ئازاد محەممەدزادە نوێنەری کۆماریخوازان بە بۆنەی دیاریکردنی بەرێز کاک عەلی رەنجبەر وەک نوێنەری پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، دەگەل هیوای سەرکەوتنیان سەبارەت بە ئەرکی و تێکۆشانی تازەی حیزبی و سیاسی، پیرۆزبایی پەیوەندیەکانی بزووتنەوەی کۆماریخوازانیان ئاراستە کرا.
پاشان لە درێژەی دانیشتنەکەدا باس لە رەوشی کورد بە گشتی و رۆژهەڵاتی کوردستانیان بەتایبەتی کرد و تێیدا کۆدەنگی و یەکگوتاری و هاوهەڵوێستی سەرجەم پارت و ڕێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان یان بە نیسبەت پرسە سەرەکیی و چارەنووسازەکانی کورد لەو بەشە بە زەروورەت زانی کە رەوشەکە وا دەخوازێت تێکرا هەنگاوی کردەیی بۆ هەڵبگرن.
هەروەها لە بەشێکی تری ئەم دیدارەدا، ئاماژە بە زەقبووونی ئەسلی دیالۆگ و گوفتمانی ئاشتەوایی لەئاستی جیهان و ناوچەیی دا کرا، و وەک میکانیزمی هەرە کارا بۆ چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکانی جیهانی و ناوچەیی و بگرە کوردستانی باسیان لێوەکرا، و لەو پەیوەندییەدا یەکگرتوویی دەروون رێکخراوەیی و تەشکیلانی لایەنە لێکترازەوکانی رۆژهەڵاتی کوردستان،و هەروەها یەکانگیری کەڵان و یەکگوتاری ناوماڵی کورد و کار کردن لەسەر پرۆژە ستراتیژی و نەخشەرێگای هاوبەشی نەتەوەیی لە لایەن هەر دووشاندی کۆماریخوازان و کۆمەڵەوە وەک پێویستی هەنووکەیی و جەوهەری و بنەرەتی باسیان لێوەکرا.
لە کۆتایی ئەم دیدارە دا باس لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان بزووتنەوەی کۆماریخوازان و کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی ئێران کرا،و دوو لایەن جەخت و پێداگریان لەسەر درێژەی پەیوەندیەکان و هاوکاری و تێکۆشانی هاوبەش لە داهاتوودا کرد.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
۱۱/۴/۲۰۲۲