فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2022-10-07-18-42-43کوردستان و یەکگوتاری ناوماڵی کورد و کارکردن لەسەر پرۆژە و نەخشەرێگای هاوبەشی نەتەوەیی کرا. لە کۆتایی ئەم دیدارە دا باس لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان...
2022-08-27-08-29-54نرخاندووە. جێگەی ئاماژەیە کە نوێنەری کۆماریخوازان رۆڵی یەکێتی و دەوری حەکیمانەی سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلال تاڵەبانی بەنیسبەت چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لەسەر ئاستی کوردستانی گەورەدا...
2022-08-27-08-26-32پێکردبوو، وە سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی هەنووکەیی گەیاندووە، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاوژینی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەرێزان: ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگران و جەماوەری خۆشەویستی پارتی یەکێتی نەتەوەیی دێموکراتی کوردستان YNDK


بە بۆنەی یادی ۲۶مین ساڵرۆژی دامەزراندنی پارتەکەتان، پارتی یەکێتی نەتەوەیی دێموکراتی کوردستان YNDK لە لایەن بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان پر بە دڵ پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە بەرێزان دەکەین، هەر لەوپەیوەندیەشدا هیوادارین پارتەكەتان لە ئەرک و کاروتێکۆشانی نەتەوەیی و حیزبی دا بە مەبەستی زیاتر دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئازادی و پتەوترکردنی یەکیەتی ریزەکانی ناوماڵی کورد، پێشخستنی دێموکراسی و هاوژینی بە ئاشتی نێوان گەلان و کەمینەکان، ئایین و ئایینزاکان و هەروەها باشبژێوی گەلەکەمان هەردەم بەروپێشەوە هەنگاو بنێن.
وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێداگیرین لەسەر هاوپەیوەندی نەتەوەیی و جەخت کردنەوەی پەیوندی و دۆستایەتی و هاوکاری بەهێزی دوو لایەنە، ئاواتمان بەرەپێشچوونتانە و هیوای سەرکەوتن و سەرفەرازی بۆ پارتەکەتان و سەرجەم جەماوەری YNDK دەخوازین.
بە هیوای گەیشتن بە ئامانجە بەرزەکانی گەلەکەمان لە چوار بەشی کوردستان.
لەگەڵ رێزمان دا
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان
9 خاکەلێوەی 2721 کوردی
29 ئازاری 2021ی زایینی


دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان