فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-03-08-12-36-33نەتەوەی کورد بەرز و گرنگ نرخاند. دواتر بەرێز مامۆستا سەلاحەدین بەھائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان سەرەرای دەربڕینی خۆشحالی خۆیان سەبارەت بەو سەردانە، بەرێزیان رۆڵی بزووتنەوەی...
2022-10-07-18-42-43کوردستان و یەکگوتاری ناوماڵی کورد و کارکردن لەسەر پرۆژە و نەخشەرێگای هاوبەشی نەتەوەیی کرا. لە کۆتایی ئەم دیدارە دا باس لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان...
2022-08-27-08-29-54نرخاندووە. جێگەی ئاماژەیە کە نوێنەری کۆماریخوازان رۆڵی یەکێتی و دەوری حەکیمانەی سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلال تاڵەبانی بەنیسبەت چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لەسەر ئاستی کوردستانی گەورەدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

زۆر بەرێز، سەرۆك بافل جەلال تاڵەبانی

ئەندامانی سەرکردایەتی،و جەماوەری سەربەرزی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لەگەڵ ئاراستەکردنی سڵاو و رێزمان

لە لایەن خۆم و سەرجەم بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەبۆنەی ٤٧هەمین ساڵیادی دامەزرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پر بەدڵ پیروزبایی ئاراستەی بەرێزتان، گشت سەرکردایەتی هیژا و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانی و خەڵکی کوردستان، دەکەین.

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، مێژوویی خەباتی یەکێتیی نیشتمانی و قۆناغە سەخت و ئاستەمەکانی دەستپێک، و رێبەری شۆرشی نوێی یەکییەتی، کە ۴٧ ساڵ پێش لە پێناو دەستەبەرکردنی " ئاشتی، ئازادی، دێمۆکراسی، مافی مرۆف "، و هەروەها بە ئەمری واقیعکردنی ئەسلی "مافی دیاریکردنی چارەنووس" دەستی پێکردبوو، وە سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی هەنووکەیی گەیاندووە، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ.

بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاوژینی بەئاشتی، وە هەروەها سەقامگیری ئاسایشی گشتی،و داهاتوویەکی گەشتر بۆ هەموو کوردستان و ناوچەکە ئاواتەخوازە کە لەم قۆناغه هەستیارەشدا، واتە لە سەرەتای دەستپێکی ۴٨مین ساڵی خەباتتاندا، هەر وەک رابردووی درەوشاوەتان له گرتنەبەری ئیستراتێژی هاوپەیمانی و بەجێ، وە هەروەها دارشتنی پلانی شایسته و گوونجاو، بۆ ئەمرۆ و دوارۆژی یەکێتی و گەل و نیشتمان‌دا، سەربەرزانە و سەرکەوتووانە رێگای گەیشتن بە لۆتکەی ئاواتەکانتان ببرن.

هەر سەربەرز و پایەدار بن..

د. مستەفا شەمامی
رێکخەری گشتی/ بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
١ی ٦ی ٢٠٢٢

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان