فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2022-10-07-18-42-43کوردستان و یەکگوتاری ناوماڵی کورد و کارکردن لەسەر پرۆژە و نەخشەرێگای هاوبەشی نەتەوەیی کرا. لە کۆتایی ئەم دیدارە دا باس لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان...
2022-08-27-08-29-54نرخاندووە. جێگەی ئاماژەیە کە نوێنەری کۆماریخوازان رۆڵی یەکێتی و دەوری حەکیمانەی سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلال تاڵەبانی بەنیسبەت چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لەسەر ئاستی کوردستانی گەورەدا...
2022-08-27-08-26-32پێکردبوو، وە سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی هەنووکەیی گەیاندووە، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاوژینی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەرێزان ئەندامانی سەرکردایەتی، کادیر و ئەندامان، لایەنگران و جەماوەری خۆشەویستی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

بزووتنەوەی كۆماریخوازانی رۆژهەلاتی كوردستان، بەبۆنەی یادی 35مین ساڵرۆژی دامەزراندنی پارتەکەتان، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، پر بە دڵ و بەگەرمی پیرۆزباییتان ئاراستە دەکا.

حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان وەک جەریانێکی چەپی پێشکەوتنخواز و عەدالەت تەوەر و ئاشتیخوازی نەتەوەیی، كە لە ماوەی 35 ساڵی تەمەنی پر لە سەروەری و تێکۆشانی دا، لە خەبات لەپێناو دەستەبەركردنی مافی دیاریکردنی چارەنووس، یەکسانی و دادپەروەری، هاوژینی بە ئاشتی و دیاڵۆگی ئاشتەوایی و هەروەها لە تێکۆشان و هەوڵدان بۆ کۆتایی هێنان بە هەرجۆرە چەوساندنەوەیەکی نەتەوایەتی، چینایەتی، رەگەزی، بەحەق هەنگاوی بەکردەوەی هەڵگرتووە و تا ئاستێکی بەرچاو رەچەشکێن و پێشەنگ بووە و رۆڵی ئەرێنی گێراوە، و لەمێژووی خۆیدا لاپەرەی پرشنگدار و زێرینی تۆمار کردوون کە بۆ هەموو گەلی کورد و ئازادیخوازان ئەزموون و دەستکەوتی بەنرخن.

وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان هیوادارین لە ئەرک و کاروتێکۆشانی نەتەوەیی و حیزبیتان دا بە مەبەستی زیاتر دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئازادی، دادپەروەری و باشبژێوی، دیالۆگی ئاشتەوایی و یەکگوتاری ناوماڵی کورد لە چواربەشی کوردستان هەردەم بەروپێشەوە هەنگاو بنێن.

بێ گومان بە یەکگرتووی دەتوانین زیاتر ئەزموون و دەستکەوتە مێژوویەکانی کورد بپارێزین و کەشتی کورد لەم زریانە پرقەیرانە بگەیەنینە کەناراوی هێمنی و ئارامی و دڵنیایی و بەختەوەری، بۆیە ئاواتمان بەرەپێشچوونتانە و هیوای سەرکەوتن و سەرفەرازیتان بۆ دەخوازین.

سەرکەوێ دیاڵۆگی ئاشتەوایی و یەکگوتاری ناوماڵی کورد و هاوپەیوەندی نەتەوەیی.

لەگەڵ رێزمان دا

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان

٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ی کوردی

١٤ی دیسامبەری ٢٠٢٠ی زایینی

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان