فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2022-10-07-18-42-43کوردستان و یەکگوتاری ناوماڵی کورد و کارکردن لەسەر پرۆژە و نەخشەرێگای هاوبەشی نەتەوەیی کرا. لە کۆتایی ئەم دیدارە دا باس لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان...
2022-08-27-08-29-54نرخاندووە. جێگەی ئاماژەیە کە نوێنەری کۆماریخوازان رۆڵی یەکێتی و دەوری حەکیمانەی سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلال تاڵەبانی بەنیسبەت چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لەسەر ئاستی کوردستانی گەورەدا...
2022-08-27-08-26-32پێکردبوو، وە سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی هەنووکەیی گەیاندووە، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاوژینی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 4/7/2023 شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کورد لە سوریە (پارتی) پێکهاتوو لە بەرێزان محەممەد عەمۆ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی پەیوەندییەکان، خەلیل مەحید ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی چاوەدێری گشتی، یوسف یوسف ئەندامی بەرێوەبەری رێکخستنەکان، بەها عەلائەدین شاکر ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی راگەیاندن، سەردانی بارەگای بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و لە لایەن وەڤدێک بە سەرپەرشتی ئازاد محەممەدزادە بەرپرسی نوێنەرایەتی و قانع کەریمی ئازەر ئەندامی شوورای هاوئاهەنگی و هاوکار لە بەشی پەیوندییەکان و هەروەها سیروان حەسەن نەژاد کادیر لە رێکخستنەکانی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا.

لە دەستپێک دا وەڤدی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان وێڕای بەخێرهێنانی گەرم، خۆشحاڵی خۆیان لەو سەردانەی شاندی پارتی دیموکراتی کورد لە سوریە (الپارتی) دەربڕی، دوو لایەن نزیکی گوفتمانی و مەخرەجی هاوبەشی سیاسی نێوانیان سەبارەت بە ئەسلی دیالۆگ، ئاشتی، ئازادی، و یەکگوتاری و یەکریزی نەتەوەیی ناومالی کوردیان بە گرینگ مەزەندە کرد. هەروەها چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی کورد، بەشداری سیاسی، و خۆبەڕێوەبەری خۆماڵی لە رۆژھەڵات و رۆژئاوای  کوردستانیان بە خاڵێکی گرنگ و ئیجابی نرخاند.

هەروەها دوای شرۆڤە و لێکدانەوەی دۆخ و رەوشی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەو پەیوەندییەدا شێوازی خەباتی جەماوەری و نافەرمانی مەدەنی و دوور لە گرژی و رادیکالیزمی کرداری و گۆفتمانیان وەک گونجاوترین میتۆدی تێکۆشان نرخاند کە بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی ٢٠١١ لەگەڵ دامەزراندنی پێی هەڵستاوە و بەردەوام لە گۆڕەپانی تێکۆشان،و چالاکی دیپلۆماتیک، لە دانیشتن لە کۆڕ و کۆمەڵ و دیدار و چالاکی جۆراوجۆر و پرۆپاگەندای راگەیاندنەکانی دا، وەکوو ئەسڵ و میکانیزمێکی هەرە کارا جەخت و پێداگری لەسەر کردووە، دیارە کە کۆماریخوازان ئەم شێوە لە تێکۆشان بە شێوازێکی بنیاتنەر، شارستانیانە، دەرفەت خوڵقین و بەستێن ساز بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانەی پرسی سیاسی و نەتەوەیی کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان دەزانێت..

لە درێژەی ئەم دیدارەدا هەر دوولایەنی الپارتی و کۆماریخوازان، جەختیان لە سەر یەکریزی و هاوپەیوەندی نەتەوەیی گەلی کورد و سەرجەم پارت و ڕێکخراوەکان لە سەر ئاستی کوردستانی گەورە دا کردەوە و پاشان کۆمەڵی باس و مژاری گرنگی رۆژی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کران، دوو لایەن پێداگیر بوون لەسەر ئەوەی کە وێڕای پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین  و ئەزموونی حکومڕانی باشووری کوردستان ، هەروەها شۆرش و خۆسەری رۆژئاوای کوردستان، پێویستە هەوڵەکان لە پێناو یەکانگیری و یەکگووتاری نەتەوەیی و تێکۆشانی کاری تیمی و مەیدانی چڕتر و گشتگیرتر بکرێن، تا لە ئەنجام دا دەستکەوتی گەورەتر بۆ کورد لە چواربەشی کوردستان دا، دەستەبەر و مسۆگەر بکرێن.

جێگای ئاماژەیە کە لەلایان شاندی الپارتی، پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری پارتی دێموکراتی کوردستانی سوریە رێزدار نەسرەدین ئیبراهیم بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی قوربان بۆ رێزدار دوکتۆر مستەفا شەمامی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەشی نوێنەرایەتی کۆماریخوازان کرا.

لە کۆتایی دوو لایەنی کۆماریخوازان و الپارتی، سوور و پێداگر بوون لەسەر بەردەوامبوونی دۆستایەتی، هاوکاری و چالاکی هاوبەش و پتەوتر کردنی هەرچی زیاتر پەیوەندییەکانیان.

٤/٧/۲۰۲٣

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان