خالید محه‌مه‌دزاده
جه‌لال جه‌لالیزاده ماموستای زانكۆ ره‌خنه له دۆخی ئیسَتای به‌ریوه‌چوونی هه‌لبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئێران ده‌گرێت‌و پێیوایه له دۆخێكی ئاوا كه حكومه‌ت به‌شداریكردنی به‌رته‌سك كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان كاندید ده‌كه‌ن ناتوانن هیچ كارێك بۆ خه‌لكی كوردستان بكه‌ن
دكتۆر جه‌لالیزاده چون هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتووی ئێران هه‌لده‌سه‌نگێنن؟
هه‌لبژاردن مافی خه‌ڵكه‌و گرنگه خه‌ڵك بتوانن له‌و رێگایه‌وه چاره‌نوسی خۆیان دیاری بكه‌ن، له هه‌لبژاردنی داهاتووش خه‌ڵكی ئه‌و ولاته ده‌بێت بزانن مانای به‌شداری له هه‌لبژاردن چیه‌و بۆ چی ده‌بیت؟دیاره هه‌لبژاردن به به‌شداری حیزب‌و گرووپه كۆمه‌لایه‌تی‌و سیاسیه‌كان مانا په‌یدا ده‌كات‌و به بێ بوونی حیزب‌و كێبه‌ركێی دژبه‌ره‌كان ئه‌وه هه‌ڵبژاردن هیچ مانایه‌كی نیه. ئه‌گه‌ر بریار بێت ته‌نیا یه‌ك حیزب‌و كۆتله‌ی سیاسی به‌شداری بكه‌ن، ئه‌وه هه‌ڵبژاردن نیه. هه‌لبژاردن یانی هاتنه مه‌یدانی هه‌موو بیروراكانی ولات به مه‌وافق‌وموخالیف.
به‌پێی قسه‌كانی ئیوه فه‌زایه‌كی كراوه نیه بۆ به‌شداریكردن، هه‌ر چه‌ند به ده‌یان كه‌سیش به‌شداریان كردوه؟
وه‌ك ده‌بینی هه‌ره‌شه‌كانی شۆرای نیگابان‌و به‌رپرسانی دیكه ئه‌مه نیشان ده‌دات كه ئه‌وان به‌رگری ده‌كه‌ن له به‌شداری نه‌یارانی سیاسی خۆیان‌و ده‌ڵێن ته‌نیا مۆله‌ت به‌و كه‌سانه ده‌ده‌ین كه له گه‌ل ئێمه بن.به‌لام هه‌ڵبژاردن به بێ به‌شداری لایه‌نه‌كانی دیكه هیچ مانا‌و مه‌فهومێكی نیه‌و هه‌ره‌شه‌كردن له نه‌یارانی سیاسی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و كه‌سانه هیچ جیگایه‌ك‌و هیچ رۆلێك بۆ نه‌یارانی سیاسی خۆیان دانانێن.
له فه‌زایه‌كی ئاوا كه حكومه‌ت هه‌موو رێگایه‌كی داخستووه، خه‌لك له كوردستان ده‌بیت چی بكه‌ن؟
ئه‌زمونی سه‌رده‌می رێفۆرمخوازی پێشانی داوه كه كیشه‌كانی كوردستان جیا له كیشه‌كانی تری ئێران نیه. به‌رپرسانی سیاسی ولات ئه‌گه‌ر روانگه‌ی عه‌داله‌تخوازیان هه‌بیت ئه‌وه كاریگه‌ریشیان له سه‌ر ناوچه‌ی كوردستانیش ده‌بیت. ئه‌گه‌ر فه‌زای كراوه‌ی سیاسی له هه‌موو ولات هه‌بێت بیگۆمان له كوردستان كاریگه‌ری هه‌بیت‌و ده‌توانێت له هاتنه مه‌یدانی كه‌سانی خوێنده‌وار‌و كه‌سی سیاسه‌تمه‌دار‌و كه‌سی ئازادیخواز كه ئامانجیان دیفاع له داواكانی گه‌لی كورده رۆلی هه‌بیت. ئه‌وانیش ده‌توانن له‌په‌رله‌مان به‌شداری بكه‌ن به‌لام ئه‌گه‌ر له هه‌موو ولات فه‌زا كراوه نه‌بوو بۆ خه‌لكی نه‌یار‌و ریفۆرمخواز، بێگۆمان كاریگه‌ری مه‌نفی له سه‌ر كوردستانیش داده‌نیت.ئه‌مه‌ش وا ده‌كات خه‌لكی باش له كوردستان نه‌توانن به‌شداری بكه‌ن.
به‌لام ئیستا كه‌سانێك له كوردستان خۆیان كاندید كردوه له‌و فه‌زایه‌ی باست كرد ئه‌مانه ده‌توانن چی بكه‌ن؟
باشه ئه‌م هه‌شت ساڵه نوینه‌رانی كورد له په‌رله‌مانی ئێران چیان كردوه؟ ئێمه ئه‌و ئه‌زمونه‌مان هه‌یه كه نوینه‌رانی كورد نه‌یانتوانیوه هیچ كارێك بۆ كوردستان بكه‌ن حكومه‌ت به یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو هاولاتیان ناكات. له وه‌ها فه‌زایه‌ك كه داخراوه‌و نادیموكراتیكه، كاندیده‌كانیش به جۆریك ته‌ئید‌و هه‌لده‌بژیرن كه هاورا بن له گه‌ل سیستمی ولات. كه‌واته پالێورابوون چ مانایه‌كی هه‌یه؟ له‌م هه‌شت ساله‌ش ته‌نانه‌ت فراكسیونی نوینه‌رانی كورد نه‌یتوانیوه هه‌موو نوینه‌ره‌كان له هه‌موو پاریزه‌گا كوردییه‌كان له ده‌وری خوی كۆبكاته‌وه‌و چالاكی به‌رچاوی هه‌بیت. ته‌نات ئه‌و نوینه‌رانه له بواری گه‌شه‌پیدانی ناوچه كوردنشیه‌كانیش نه‌یانتوانیوه كار بكه‌ن.
ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه ئیوه‌ش وه‌ك ریفۆرمخوازانی كورد به ئاشكرا داوا له خه‌لك بكه‌ن له كوردستان هه‌لبژاردنه‌كان بایكوت بكه‌ن؟
من پێموایه خه‌لكی كوردستان له‌وه شاره‌زاترن كه‌سێك پیێان بلێت له هه‌لبژاردن به‌شداری بكه‌ن یا به‌شداری نه‌كه‌ن. هه‌لبژاردن مانایه‌كی زۆر روونی هه‌یه. ئه‌گه‌ر قه‌رار بیت كه‌سێك به سه‌ر مندا سه‌پێنن كه ته‌نیا ده‌توانم ده‌نگ به‌و بده‌م ئیتر ئه‌وه هه‌لبژاردن نیه.خه‌لكیش له‌وه‌ها فه‌زایه‌كدا به هه‌موو كه‌س ده‌نگ ناده‌ن.
داواكاری ئیوه وه‌ك ریفۆرمخوازان بۆ ئه‌و هه‌لبژاردنه چی ده‌بێت؟
ئه‌گه‌ر به‌رپرسان پێیانوایه هه‌لبژاردنێكی باش له كوردستان‌و ئێران به‌ریوه بچێت‌و به‌شداری خه‌لك زۆر بیت، ده‌بیت پێداچونه‌وه بكه‌ن له روانین یان به‌رامبه‌ر به هه‌لبژاردن‌و به‌رامبه‌ر به خه‌لكی كوردستان‌و به‌رامبه‌ر به نه‌یارانی خۆیان. ئه‌م سیاسه‌ته سیاسه‌تی مونولۆگ‌و ته‌ك ره‌وی‌و بێ بایه‌خكردنی نه‌یارانی سیاسیه كه ئه‌مه‌ش ده‌بیته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌لك به‌شداری نه‌كه‌ن. خه‌لكیش ئه‌گه‌ر بزانن پالیوراوان نوینه‌ری ئه‌وان نین‌و كارنامه‌ی باشی نه‌بووه‌و له گه‌ل ئازاره‌كانی گه‌لی كورد نه‌ژیابیت‌و هیچ رۆلیكی نه‌بووه، خه‌لكی پێویست ناكات ده‌نگ به‌و جۆره كه‌سانه بده‌ن. چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بیت نوینه‌ری په‌رله‌مان بێت، ده‌بیت كارنامه‌ی باشی هه‌بیت‌و تا ئیستا نیشانی دابیت كه چه‌ندین وتاری له باره‌ی كیشه‌كانی گه‌لی كورده‌و نوسیبیت‌و تا ئیستا چه‌تد چاوپێكه‌وتنێكی كردبێت‌و تا ئیستا چه‌ندین وتاری هه‌بوبیت.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه ته‌نیا له بیری به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدایه، ناتوانی نوینه‌ری خه‌لك بێت‌و له كاتێك شۆرای نیگایان به‌رگری ده‌كات له به‌شداری نه‌یارانی خوی ئه‌و كه‌سانه ئۆپۆرتونیستن‌و ده‌یانه‌وی له‌و ده‌رفه‌ته سود وه‌ربگرن‌و خۆیان وه‌ك نوینه‌ری كورد بگوازنه‌وه بۆ مه‌جلیس. دڵنیام ئه‌م كه‌سانه‌ی به‌م دۆخه‌ی ئیستاوه خۆیان پالاوتوه بۆ په‌رله‌مانی ئێران ناتوانن هیچ كارێك بۆ خه‌لكی كوردستان بكه‌ن