فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 


رۆژی چوارشەممە٣١ی جۆزەردان بەرامبەر بە ٢١ی حوزەیران لە بارەگای رەسمی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان لە لایەن ئازاد محەممەد زادە ئەندامی شۆڕای هەمانگی بزووتنەوە بە گەرمی پێشوازی کرا لە هەر یەک لە بەرێزان ژیلوان هەلەدنی مامۆستای زانکۆ و رابەر سیوەیلی توێژەر لە زانکۆی سلیمانی.
لەو دیدارە دۆستانەیە وێڕای بەخێر هاتن و دەربڕینی خۆشحالی لە لایەن خانەخۆی ، کۆمەلێک مژاری و بابەتی رۆژی تایبەت بە ئەنجامدانی رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان کە گەرمترین مژاری رۆژە و پاشان پرسە سیاسی و کۆمەلایەتیە کانی هەرکام لە بەشەکانی کوردستان تاوتوێ کران.
 
لە دەستپێکدا زووم کرایە سەر بابەتی بەرێوەچوونی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کە بە پێی بڕیار و کۆدەنگی لایەنە سیاسیەکان و ئامادەبوونی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە لە رۆژی ٢٥ی سپتامبەر بەرێوە دەچێت و تێدا خاڵە ئەرێنیەکان و ئاکامەکان و دەستکەوتەکانی دوای ئەوقۆناغە شی کرانەوە و ئەوەش وەک دەرفەتێک بۆ کورد لە باشووری کوردستان و بووژاندنەوە و رووناکاییەکی زیاتر بۆ پارچەکانی تری کوردستان دێتە ئەژمارە کە لەو دانیشتنەدا خویندنەوەیەکی تیر و تەسەلی بە کۆمەلیک تیبینیەوە بۆ کرا.
 شایانی باسە یەکێک لە گرنگترین باسەکانی ئەم دیدارەیە پرسی هێزە کوردیەکانی رۆژهەلات و گوتاری سەرتاسەری

Read more...

 

 

دوا نیوەڕۆی رۆژی چوار شەممە ٥ی جولای ٢٠١٧ بەرامبەر بە ١٤ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی شاندێکی بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان بە سەرپەرشتی وەلید محەممەد سکرتێر و محەممەد سوورچی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و شاندی پارتی کۆماری کوردستان بە سەرپرشتی شیخ تەحسین نانەکەلی سەردانی بارەگای رەسمی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد لە لایەن ئازاد محەممەدزادە ئەندامی شۆڕای هەماهەنگی بزووتنەوە بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا.
لەو دیدارە دۆستانە دا کۆمەلێک باس و بابەتی رۆژ و لەوانە پرسی ئەمڕۆی کورد لە چوار بەشی کوردستان و کۆنگرەی نەتەوەیی کورد، بەڕیوەچوونی پرۆسەی گشت پرسی {رێفراندۆم} بۆ سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان، دۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان و پرسی کورد لەو بەشە و ئاکامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە ئێران دا تاوتوێ کران.
لە پێوەندی لە گەڵ هەرکام لە بەشەکانی کوردستانی گەورەدا هەر سێ لایەنی بزووتنەوەی کۆماریخوازان و بزووتنەوەی نوێ بوونی کوردستان و پارتی کۆماری کوردستان سرنج و تێبینەکانی خۆیان هێنایە بەرباس بە تایبەتی مژاری گەرمی پرۆسەی رێفراندۆمی باشووری کوردستان کە لە ٢٥ی سێپتامبەر دا بەرێوە دەچێ، هەر سێ لایەن جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە پێوسیتە زیاتر ئامادەکاری بۆ بکرێت و هەموو لایەک بە گەشی بینییەوە بڕواننە ئاکامەکانی و هەروەها بە هەستیاریەوە مامەڵەی لە گەل دا بکەن، چۆنکە باشووری کوردستان لە رووی ژێئۆپۆلتیک و ئابووری و شەڕی دژ بە تیرۆردا پێگەیەکی بەهێزی لە ئاستی جیهانی و ناچەیی دا هەیە و هەروەها بۆ پارچەکانی تری کوردستان پاڵپشت و رووناکییە و کورد لە باشوور نابێ ئەو دەرفەتە مێژوویە کە دامەزراندنی دەوڵەتێکی میللی-دێموکراتیکی کوردستانیە و ئامانجی هەرە بەرز و ئیستراتیژیک و هیوای لە مێژینەی هەموو کوردە لە دەست بدات.
بەشێکی گرینگی ئەم دانێشتنە سێ قۆڵیە تایبەت کرابوو بە رۆژهەلاتی کوردستانRead Moreو تێیدا شاندی بزووتنەوەی بە وردی ئاماژەی بە رەوشی ئاڵۆزی ئەم بەشی کوردستان کرد کە لە ناخۆشترین دەورانی ژیانی سیاسی خۆی دایە و قۆناغی کپ بوون و سەرکوت و ئاسمیلاسیۆنی فەرهەنگی و کەشی ئەمنیەتی زاڵ و لە پەراوێز خستنی کورد لە لایەن ریژیمی حاکم بە سەر ئێراندا وا دەخوازێت کە کوردی رۆژهەڵات کارتە گوشارەکانی بەهێزتر و ناو مالی خۆی زیاتر رێک بخات، هەر بۆیەش دەبێ زیاتر زووم بکڕیتە سەرپرسی کورد لە رۆژهەڵات و ئەو پارچەیە پێویستی بە ئاڵوگۆڕیەکی بنەرەتی و ریشەییی و خەسارناسی جیدی لە ڕووی شیوازی خەباتی وتاکتیکی رۆژ و گوتاری نەتەوەییە وە هەیە، هەر وەک لە مەنشووری بزووتنەوەش دا ئاماژەی پکراوە و نەخشە رێگایەک بۆ خێراتر کاراکردن و بەروەپێش بردنی بزووتنەوەی رزگاری و ئازادی خوازی و میللی-دێموکراتیکی ئەو بەشە خراوەتە روو.

نەخشە ریگای بزووتنەوەی کۆماری خوازانی رۆژهەلاتی کوردستان کە تێیدا ئاماژە بە دیالۆگ و ریگای حەلی ئاشتیانە دەکات لە نێوان هیزە شۆرشگێر و نیشتمانی و بەرەڵستکارەکانی کورد و دەوڵەتی ناوەندی تاران و گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانووستاندن کە کۆتایی هەموو شەڕیک هەر ئاشتی و سازانە.
پاشان پرۆگرامی بزووتنەوە ئاماژە بە گەڕانەوەی سەرەوەری سیاسی کورد لە رۆژهەلات و پێکهێنانی کۆنفرانسی نەتەوەیی و کۆنگرەی نەتەوەیی رۆژهەلاتی کوردستان دەکات و بزووتنەوە چێ کردنی دەوڵەتێکی دیفاکتۆ لە تاراوگە بە زەروور وەسف دەکات، بە بڕوای بزووتنەوە ئەم دەوڵەتە لە تەبعید دا دەتوانێ لە ڕووی سیاسی و دیپلۆماسی و ساختاری و ئیداریەوە کەیسی کورد لە رۆژهەڵات بە هێزو بەرجەستە بکات، هەروەها ریگا لە پڕش و بلاوی پۆتانسێل و هێزی دینامیکی رۆژهەلات دەگرێت و تێکرای لە ڕاستای خزمەت بە بردنە پێشی پرسە کورد دەکەونە کار و چالاکی چر و پڕ. بۆیە مەنشووری بزووتنەوە بە شێوازێکی زانستی دارێژراوە و گونجاوە لە گەل واقعیتی رۆژی رۆژهەڵات و تەواو هاوتەریبە ، بە پیویستە دەزانرێت تێکڕای حیزب و لایەنەکانی رۆژهەلات بە کۆدەنگی کاری لە سەر بکەن.
سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان هەر سی لایەن خوازیار بوون کە دیسان بکەوێتە رۆژەڤ و هەموو لایەنەکان قەبوولی یەکتر بکەن و کەشی ئەمنیەتی و پۆلیسی دەوڵەتی تورک کۆتایی پێ بهێندرێت و چی تر چالاکانی سیڤیل و ئازادیخوازان بە بیانۆی جۆراوجۆر نەکەونە ژێر زەحت و گوشار و ئەشکەنجە ودەبێ دەوڵەتی تورکیە نیازپاکی خۆی بە رامبەر بە کورد نیشان بدات.
هەروەها سەربارەت بە رۆژئاوای کوردستان بەرخۆدانی ئەو پارچەیە بە گرنگ وە سف کرا و خۆراگری کۆبانی و حزووری پێشمەرگە و شەرڤانان لە پەنا یەک لە جبهەیەک دا و بەدژی تیرۆریسمی داعش و پاراستنی خاکی رۆژئاوا و ئەو دەسەڵاتە خۆجێیە کە هەموو شانازی گەورەن، بۆیە هەرسی لایەن خوزیار بوو کە کۆی لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان بگەنە ئیتفاقێکی نیشتمانی و هێزی چەکداری ببێت هێزێکی گشتی و هەرچی زووتر کورد لەو بەشە بگاتە ئامانجە کانی.
لە کۆتایی ئەم دانیشتنە سێ قۆلی و دۆستانەیەدا هەر سێ لایەن پێداگر بوون لە سەر بەردەوامی پەیوەندیەکان و دیدار و سەردان و کاری هاوبەش لە پرۆژەیەی گەورەتر دا.

"نەقشەی رێگا لەپێناۆ ساغکردنەوەی حکومەتێکی دیفاکتۆ، تەوافووقی، ئینتیقالی، وە لە تەبعید دا"

 

 

http://www.komarixwaz.com/ku/index.php/2011-10-20-07-47-07/2256-2016-05-26-09-37-32

 

logo-komala-2

رۆژی پێنج‌شەممه رێکەۆتی ٢٦/١/٢٠١٧ بەرپرسی پەیوەندییەکانی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان لە هەولێر، کاک هێما سۆفی، سەردانی بارەگای نوێنەرایەتی کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە شاری هەۆلێری کرد، کە لەلایەن رێزدار کاک ئارام مودەرەسی ئەندامی رێبەرایەتی و نوێنەری کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە هەۆلێر، پێشوازی گەرمیان لێکرا.

له سەرەتای دانیشتنەکەدا، بەرێز کاک ئارام مودەرەسی دەگەل بەخێرهاتنکردنی شاندی بزووتنەوەی کۆماریخوازان، خوشحالی خۆی سەبارەت بەم دیداره دەربڕی.
له‌ۆ دیدار و دانیشتنەیە‌دا، زۆر باس‌و بابه‌تگەلی پێوه‌ندیدار به رەۆتی روداۆگەلی جیهانی،و ناۆچەیی، وە کوردستانی بە گشتی،وە‌ هەروەها پرسی کورد له‌ رۆژهەلاتی کوردستان به‌ تایبەتی،‌ تاۆتوێکران.

لەتەورەێکی دیکەی باس و ئاخفتنەکاندا، تێشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسی/ کۆمەلایەتی کوردستانی رۆژهەلات،و لەم پەیوەندییەشدا ئاماژە بە شێوازگەلی جۆراۆجۆری خەبات و هەروەها ویست و داوخوازییەکانی چین و توێژگەلی کۆمەلگا بە گشتی و لاوان بە تایبەت کرا، کە لەئەنجامدا دوولایەن لەسەر رێکخستنی چالاکییەکانی ناۆخۆی وەلات،و بایەخدان بە ناۆچەکانی باشوری رۆژهەلاتی کوردستان واتە کرماشان و ئیلام،و تەرخانکردنی کاری چر و پری رێکخراوەیی لەۆناوچانەدا، کۆک و هاۆدەنگ بوون.

لەدرێژەی باسەکاندا، دوولایەن سەبارەت بە رێکارەکانی گوونجاۆ بۆ گەشەپێدان بە خەباتی مەدەنی/ سیاسی، هاۆشان و هاۆتەریب دەگەل شێوازگەلی دیکەی خەبات ئالوگۆری بیرورایان کرد،و سەبارەت بە پێویستی کاری هاۆبەشی نێوانحیزبی،و چۆنییەتی دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی مکانیزمگەلی هەرە کارا لەپێناۆ رەخساندنی زەمینەی گوونجاۆ بۆ لێکنێزیکبوونەوەی حیزبەکانی رۆژهەلات، هاۆرا بوون، هەر لەم‌پەیوەندییەشدا شاندی دوولایەن بروایان وابووە، کە تەنیا ساغکرنەوەی هەماهەنگی گشت‌رەهەندی گووتاری و کرداری، وە مێدیاتیکی نێوان حیزبەکانە، کە دەتوانێت لەراستای دەستنیشانکردنی چەشنی تەعاموول، وە یان تەقابوولی گشتگیرانە روو لەتاران، رۆلی ئیجابی و کارساز و چارەنووس‌ساز، بۆ ئێستا و داهاتووی کوردی رۆژهەلاتی کوردستان، بگێرێت.

لەکۆتاییدا، شاندی دوولایه‌ن له‌ۆ پێوه‌ندییه‌دا یه‌ک هه‌ڵوێستی‌،و یه‌ک گووتاریی کوردو چۆنیه‌تیی لێک‌گرێدانی چالاکییه‌کانی گشت رەهەندی هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی رۆژهەلاتیان، بەتەنیا‌ رێگای گەیشتن بە ئاشتی و ئازادی، و سەرئەنجام دەستەبەرکردنی مافی مشارەکەتی سیاسی و خۆبەرێوەبەری خۆجەیی، دەستنیشان کرد.

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان

hema u aram komela

27/1/2017

komarixwaz logo_hdk 

سەرلەبەیانی رۆژی سێ‌شەممه ١٥/١١/٢٠١٦ رێکخەری گشتی/ بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان د.مستەفا شەمامی، سەردانی بارەگای نوێنەرایەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی لە شاری هەۆلێر کرد، کە لەلایەن بەرێز کاک ئیبراهیم زێوەیی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و نوێنەری حیزب لە هەۆلێر، پێشوازی گەرمیان لێکرا.

Read more...

logoi yekyeti - komarixwazan

ahmad pire u bzutnewa1

 

کۆماریخواز/ ناوەندی هەوال/ هەۆلێر: سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممه 09/06/2014 شانذێک له چالاکوانانی بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان  بە سەرپەرشتی دوکتور مستەفا شەمامی  رێکخەری گشتی بزوتنەوه، بەیاوەری چالاکوانان: کاک هیوا مەۆلانایی نوێنەری بزووتنەوەی کۆماریخوازان لەهەۆلێر، کاک ئازاد رەزایی، کاک ژیلوان شەمامی، و کاک شەهرام میرزایی کارگێرانی بەشی پەیوەندییەکان و مێدیا، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان لە  کۆشکی سەۆز  لە هەۆلێرکرد، و لە لایەن بەرێزان کاک سەعدی ئەحمەد پیرە، کاک ئازاد جۆلا و کاک ووریا زەنگەنه لە مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکان، پێشوازی گەرمیان لێکرا.

له سەرەتای دانیشتنەکەدا، بەرێز کاک سەعدی ئەحمەد پیره  دەگەل بەخێرهاتنکردنی شاندی بزووتنەوە، خوشحالی خۆی سەبارەت بەم دیداره دەربڕی و ئاماژەی به پەیوەندیەکانی دوور و درێژێ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  لەگەل پارته سیاسیەکانی کوردستانی بەگشتی و  پارتە رۆژهەلاتییەکانی بەتایبەت کرد، و لەم‌پەیوەندییەدا یەکێتی نیشتیمانی به پارتێکی خاوەن ئیستراتژی نەتەوەیی وەسف کرد که تووانیویەتی لەرەۆتی مێژووی خەباتی رزگارخوازی کوردستاندا، وەک پشتیوانێکی گووتاری و کرداری ئەرکی نەتەوایەتی خۆی روو لە گشت لایەک بنوێنێ، و له پێناۆ دەستخستن و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد دا، بەپێ قوولایی ئیستراتیژی نەتەوەیی هەلسوکەوت بکات وئەرکی مێژوویی و نەتەوەیی خۆی به جێ‌بگەیەنێت.

  هەروەها بەرێز کاک سەعدی ئەحمەد پیره جەختی له سەر بووژانەوە و بەرۆژکردنەوەی  پارتە سیاسیەکان له سەردەمی هەنووکەییدا کرد و گوتی: بۆ ئەوەی حیزبەکان بتوانن وەلامدەری نەوەی ئەمرۆ و داهاتووبن، پێویستە وە دەبێ خۆیان دەگەل رەۆتی گۆرانکاری و ئالووگۆڕە گشت رەهەندییەکانی رۆژدا، تەیار و هاۆئاهەنگ بکەن.

لە درێژەی ئەم دیدار و دانیشتنەیەدا، بەرێز دوکتور مستەفا شەمامی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازان، بەبۆنەی ٣٩هەمین سالرۆژی دامەزرانی یەکییەتی نیشتیمانی کوردستان، و هەروەها سەرکەۆتنەکانی یەکییەتی لە پرۆسێسی هەلبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی کوردستان و پەرلەمانی عێراقیدا، پیرۆزبایی ئاراستەی شاندی خانەخوێ کرد و سەبارەت بە پەیرەۆکردنی سیاسەتی پشتگیرانەی یەکییەتی نیشتیمانی لە رەۆتی ئاشتەوایی  چ لەناۆخۆی هەرێم و چ لە بەشەکانی دیکەی کوردستاندا،  خۆشحالی خۆی دەربری،و هێوای خواست کە یەکییەتی، هەنووکەش هەر وهک رابردووی درەۆشاوەی له گرتنهبهری ئیستراتێژی هاۆپەیمانی و بهجێ، وە هەروەها دارشتنی پلانی شایستە و گوونجاۆ، بۆ ئەمرۆ و دوارۆژی گهل و نیشتیماندا خاوەن ئیبتیکار بێت،و سهربهرزانە و سهرکهوتووانە رێگای گەێشتن بە لۆتکەی ئاواتەکانی ببرێ.

رێکخەری گشتی کۆماریخوازان لەدرێژەی  باس و ئاخفتنەکاندا،  سەبارەت بە ئیستراتێژی بزووتنەوە و شێواز و مێتۆدی خەبات بۆ دەستەبەرکردنی ئامانجی ئیستراتێژیکی کۆماریخوازان و، هەروەها مکانیزمەکانی گوونجاۆ بۆ سەرخستنی پرۆژەی ئاشتەوایی بزووتنەوە و هه‌ۆلدان بۆ ده‌خیلکردنی لایەنەکانی باشووری له‌ پرۆسێسی ئاشته‌وایی کەیسی کورد له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستاندا، روو لە شاندی یەکییەتی نیشتیمانی روونکردنەوەی پێویستی ئاراستەکرد، کە لەم پەیوەندیەدا شاندی خانه‌خوێ، ئیستراتێژی و پەیامی ئاشتەوانی و مێتۆدی خەبات و مکانیزمەکانی پێرەۆکراۆ لەلایەن بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستانی، زۆر گوونجاۆ و ئیجابی و سەردەمیانە، وە پرۆژەی ئاشتەوایی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی، له‌مه‌ر به‌ ئاشتیکردنی پرسی کورد له‌ رێگای دیالۆگ و گۆفتمانی ئاشته‌وانی له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستاندا، شایانی پشتگیری و هاریکاری گشت ره‌هه‌ندی نرخاند.

له کوتایی دیداره‌کەدا کاک سەعدی ئەحمەد پیره پشتگیری سیاسی – مەعنەویی یەکێەتی نیشتمانی کوردستانی، له خەباتی سیاسی و پروژەی ئاشتەوایی بزوتنەوەی کۆماریخوازی روژهەلاتی کوردستان دووپاتکردە،و دوولایەن لەسەر درێژەی دیدارەکان و قایمکردنی پەیوەندی دوو قۆلیان پێداگریان کرد.

10/6/2014

   ahmad pire u bzutnewa3

ahmad pire u bzutnewa5

ahmad pire u bzutnewa2

ahmad pire u bzutnewa4

ahmad pire u bzutnewa6

logoi goran u komarixwaz

 

goran u komarixwaz1

 

ڕۆژی 27/5/2014 بەرانبەر بە 6ی جۆزەردانی2714ی کوردی، شاندی بزوتنەوەی گۆڕان کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان: کاک دوکتور محەممەد حاجی  ڕێکخەری ژووری پێوەندییە سیاسیەکان، کاک زەردەشت مەلاحەسەن ئەندامی ژووری پەیوەندییە سیاسیەکان، بەشێوەیی فەرمی سەردانی بارەگای سەرەکی بزوتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان لە شاری هەۆلێرکرد، شاندی میوان لە لایەن شاندی بزوتنەوەی کۆماریخوازان پێکهاتوو لە چالاکوانان: کاک دوکتور مستەفا شەمامی ڕێکخەری گشتی بزووتنەوە، کاک هێوا مەولانایی نوێنەری بزوتنەوە لە هەولێر، کاک شەمال بۆکانی،  کاک شەهرام میرزایی، و کاک ژیلوان شەمامی، بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا.

 لەم دیدار و دانیشتنەیەدا، سەرەتا بەڕێز کاک دوکتور مستەفا شەمامی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازان، زۆر بەگەرمی بەخێرهاتنی میوانانی کرد و سەبارەت بەوەی کە بزوتنەوەی گۆڕان لە ئەنجامی سەرکەۆتنەکانی لە پرۆسێسی هەلبژاردنەکانی پارلەمانی‌دا کە بوو بەهۆی گۆرینی نەقشەی سیاسی هەرێم، توانیویەتی لە ئاستی ئۆپۆزیسیۆنەوە بەرەۆ ئاستی دەسەلات و خاوەنداربوون لە ٥ پۆستی وەزارەتی لەناۆ کابینەی هەشتەمدا هەلکشێت، خۆشحالی خۆی دەربری، و هەر لەۆپەیوەندییەشدا بەبۆنەی دەستخستنی دەنگی باشیان، کە لە هەلبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پەرلەمانی عێراقیش دا بەدەستیان هێناوە، پیرۆزبایی لێکردن،و بە بەرز نرخاندنی سیاسەت و پرۆگرامی داهاتووی بزوتنەوەی گۆڕانیش لە هەمبەر کوردستان و عێراقیشدا، باسەکەی بەرەو ئاشتەوایی ودیالۆگ لە پێناو چارەسەری هەموو کێشەکان کردە خاڵی ئیجابی،و لەسەر ئەسڵی پێکەوە ژیان و هاۆژینی بەئاشتی، چەند خاڵی سەرەکی لە مەنشوری بزوتنەووەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ وێنە هێنایەوە.

لەدرێژەی باس و ئاخفتنەکاندا، بەرێز دوکتور محەمەد حاجی لە ئاخاڤتنێکی تایبەتدا، رەۆتی هەڵبژارنەکانی ئەم دوایانەی هەرێم وبە گشتی عێراقی هێنایە بەرباس و سەبارەت بە ساز و کار و چەند وچۆنی و شێوەی بەڕێوەچوون و هەروەها پرۆگرام وسیاسەتی بزوتنەوەی گۆڕان، بەشێوەیەکی زانستیانە دووا،و لەسەر شێوەی پەیوەندییەکانیشیان لە گەڵ لایەنەکانی تری کوردستانیدا، بۆچونی تایبەتی خۆی وسیاسەتەکانی بزووتنەوەی گۆرانی روو لە بەشەکانی دیکەی کوردستان، زۆر بە ئیجابی و دلخۆشکەرانە خستەڕو، و رایگەیاند کە بزووتنەوەی گۆران روو لە بەشەکانی دیکەی کوردستانی، دەگەل رەچاۆکردنی ئەسلی پشتگیری، سیاسەتی تەداخوول لەکاروباری ئەم بەشانە پەیرەۆ ناکات و خوازیاری ئەوەیە کە کوردەکان بە پێشگرتنی سیاسەتی دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتی روو لە دەسەلاتی ناوەندییان، داخواز و مافەکانیان دەستەبەر، بکەن.

لە تەوەرێکی دیکەی باسەکەدا، شاندی میوان بە هیوایەکی بەرزەوە سەبارەت بە باوەڕ ومەنشوری کۆماریخوازان و گەشبینی زیاترەوە، هیوایان خواست پێوەندییەکانی دووقۆلیمان پەرەبستێنێ و ببێتە هۆکارێک بۆ دانیشتنی هەمولایەنەکانی تری رۆژهەلاتی، و هەروەها ڕێککەوتن وپێکگەیشتنی ئەحزابی ڕۆژهەڵاتی و دیاریکرنی ستراتیژێکی هاوبەش بۆداهاتوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە لەم پەیوەندییەدا کاک دوکتور مستەفای شەمامی ئاماژەی بەوەدا، کە ئامانجی سەرەکی بزوتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش هەر ئەوەیە، و بە ووتار،گووتار، کردار، و بەڵگەش سەلماندویەتی.

لەتەوەرێکی تردا دوو شاندی میوان و خانەخوێ، بە ئاراستەکردنی چەند پرسیارێکی تایبەتی سەبارەت  بە هەل ومەرج و رەوشی هەستیاری ناوچەیی، و ئێستا و داهاتووی ئێران، و  تاووتوێکردنی فاکتەر و  ئەگەرەکانی دەخیل لە رەۆتی گۆرنکارییەکانی هەنووکەیی و داهاتووی گشت ناۆچە و کوردستانی، کۆتاییان بە دیدارەکە هێنا، و شاندی بزووتنەوەی گۆران، پشتگیری سیاسی و مەعنەویی خۆیان لە بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان دووپات کردوە و دوو لایەن لەسەر درێژەی دیدارەکان و رەخساندنی دەرفەت بۆ دیداری زیاتر و قایم‌راگرتننی پەیوەندی دوو قۆلیان پێداگریان کرد، و سەرئەنجام شاندی میوان بە ئەۆپەڕی ڕێز و حورمەتەوە بەڕێ کران.

28/5/2014


goran u komarixwaz3

bzutnewai goran u komarixwaz

goran u komarixwaz7

komarixwaz logo hdk

hdkbkrk21

 

 کۆماریخواز/ ناوەندی هەوال/ هەۆلێر
شاندێکی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی کۆماریخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کۆبۆوه‌.

رۆژی سێ شه‌ممه‌،  30 ی بانه‌مه‌ری 93  هه‌یئه‌تێکی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له‌ هه‌ولێر پێکهاتوو له‌ ئیبراهیم زێوه‌یی‌و حسن کاکیلی سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تیی بزووتتنه‌وه‌ی کۆماریخوازی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ هه‌ولێریان کردو له‌ لایه‌ن شاندێکی بزووتنه‌وه‌ به‌ سه‌رپرستیی مسته‌فا شه‌مامی، به‌رپرسی شورای هه‌ماهه‌نگی بزووتنه‌وه‌ پێشوازییان لێ کرا .
له‌و دانیشتنه‌دا باس‌و بابه‌ته‌کانی پێوه‌ندیدار به‌ پرسی کورد له‌ کوردستان به‌ گشتی‌و هه‌ر وه‌ها ڕووداوه‌کانی ناوچه‌و به‌ تایبه‌ت سوریه‌و ئه‌و ریزبه‌ندییه‌ی له‌ ئاستی هه‌رێمی‌و جیهانی‌و له‌ نێوان هێزه‌کوردییه‌ کان دا دروستی کردوه‌‌، هاتنه‌ به‌ر باس‌و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان له‌سه‌ر کرا.


بابه‌تێکی دیکه‌ی جێی سرنج له‌ باسه‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا پرسی ئێران‌و  رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و له‌وانهش مه‌سه‌له‌ی چه‌ندوچۆنی‌و هاوکاری‌و لێک نێزیکتربوونه‌وه‌ی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵات بوو. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا چۆنیه‌تی چالاکتر کردنی جۆره‌کانی خه‌باتی سیاسی، فه‌رهه‌نگی‌و مه‌ده‌نی کۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵات‌و دۆزینه‌وه‌ی مه‌خره‌جێکی هاوبه‌شی هێزه‌کان له‌ پێناو چڕکردنه‌وه‌ی وزه‌و تواناکانی کورد بۆ خۆده‌رباز کردن له‌ دۆخی مه‌وجودی زاڵ به‌ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاتنه‌ به‌رباس‌و تاوتوێ کران.


شاندی دوولایه‌ن له‌و پێوه‌ندییه‌دا یه‌ک هه‌ڵوێستی‌و یه‌ک گوتاریی کوردو چۆنیه‌تیی لێک‌گرێدانی چالاکییه‌کانی نێوخۆو هێزه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی ده‌ره‌وه‌یان به‌ رێگا چاره‌یه‌کی باش‌و گونجاو لێک دایه‌وه‌ .

 

hdkbzo

hadabzwtnawe

bzotnaaaa

سەرچاوە: 

http://kurdistanukurd.com/ku/hewal_dreja.php?id=8353

20/05/2014

logoi yekyeti - komarixwazan

bzutnewa u upk1

 

کۆماریخواز/ ناوەندی هەوال/ هەۆلێر: رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 13/5/2014 بەرانبەر بە 23ی بانەمەری 2714 کوردی لە بارەگای سەرەکی بزوتنەوەی کۆماریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێر بە ئامادەبونی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، بەڕێزکاک دوکتور مستەفای شەمامی، و بەیاوەری نوێنەری بزوتنەوە کاک هیوا کوردستانی، و دەستەی کارگێرانی بەشی پەیوەندییەکان و مێدیا و رێکخستنی بزووتنەوە، بەرێزان کاک شەمال بۆکانی، کاک ژیلوان، و کاک شەهرام میرزایی، بە شێوەی فەرمی پێشوازیان لە کاک غازی فەیسەڵ بەرپرسی کومیتەی  دارەتوویی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان و هەروەها شاندی یاوەری کرد.


لەم دیدارەدا کاک دوکتورمستەفای شەمامی تیشکی خستە سەر پێوەندییەکانی پێشووتری بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و پەیوەندییەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی، و هەروەها پێویستی پەرەپێدانی زیاتری ئەم دیدارانە لە هەولێر، لەپێناۆ پتەۆترکردنی هەرچی زیاتری دۆستایەتی و دەستەبەرکردنی پشتگیری بواری سیاسی ومەعنەوی بۆ سەرخستنی پرۆژەی ئاشتەوایی و دیالۆگ، کە ئامانجی سەرەکی بزوتنەوەیەو وەک خەباتێکی سەردەمیانە و مۆدێڕن کاری بۆ دەکا، ولەم باوەڕەدایە بەرژەوەندیەکانی گەلی کورد لە رۆژهەڵات و ناوچەکەدا بەرەو ئاقارێکی نوێ ئاراستە دەکا.


دوابەدوای ووتەکانی بەڕێزیان، کاک غازی فەیسەڵ بە دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بەم چاۆپێکەوتنە، پشتگیری خۆی و حیزبەکەی سەبارە بە پرۆسەی ئاشتەوایی و سیاسەتەکانی بزوتنەوەی کۆماریخوازان دەربری،و بە شیکردنەوەو لێکدانەوەی خاڵەکانی پرۆسەکە و وێنە هێنانەوە لە سەر سەرکەوتنی ئەم دواییانەی یەکیەتی نیشتمانی، جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ ئەم دیدارانە لە پلەکانی سەروتردا پەرەیان پێ بدرێن و دیالۆگ و ئاشتەوایی بکرێتە کەلتورێک بۆ بەرەیی داهاتوو لە کوردستان . دواتر بە لێکدانەوەیەکی ووردتر لە لایەن هەردو بەڕێزەوە سەبارەت بە ئاڵ وگۆڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەم قۆناغەی ئێستای خەباتی کوردەواری کۆتایی بە دیدارەکە هات، و شاندی میوان بەڕێزی تایبەتەوە بەڕێکران.
14/5/2014

bzutnewa u upk3

bzutnewa u upk2

bzutnewa u upk4

bzutnewa u upk5

logoi komarixwazan u hizbi zahmatkeshan

bzutnewa u zahmatkeshan1

 

کۆماریخواز/ ناوەندی هەوال/ هەۆلێر: رۆژی سێشەمه 13 مەی2014، شاندێک له حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، پێکهاتوو له بەرێزان: کاک عەبدولا ئەندامی دەستەی کارگێری و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندیەکان، کاک جعفر هاشم ئەندامی مەکتەبی پەیوەندیەکان، کاکه ڕەش رەسول ئەندامی مەکتەبی پەیوندیەکان ، پێشوازیان کرد له شاندی بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، که بریتی بوون له چالاکوانان: کاک هیوا کوردستانی نوێنەری بزوتنەوه لە هەۆلێر، کاک شارام میرزائی کارگێری بەشی رێکخستن و مێدیا، کاک ژیلوان شەمامی کارگێری بەشی پەیوەنییەکان.

لە سەرەتای دیدارەکەدا،  بەرێز عەبدولا بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان، دەگەل بەخێرهاتنکردنی شاندی بزوتنەوەی کۆماریخوازان، خۆشحالی خۆی سەبارەت بە دیدارەکە دەربڕی و خوازیاری ئەوە بوو که ئەم دانیشتنانه ببن به هۆی پتەۆکردن و قایمراگرتنی پەیوەندییەکانی دووقۆلیان.

لەدەستپێکی ئەم دانیشتنەدا، هیوا کوردستانی باس له ئامانج و بنەما فکری و فەلسەفییەکانی بزوتنەوەی کۆماریخوازانی کرد، و هەر لەم پەیوەندیەدا ئاماژەی بەوەدا که هەنگاۆنان بەرو رەۆتی ئاشتی و دیالوگ سەرەکی‌تەرین ئامانجی بزوتنەوەیە و لەم رێگایەدا دەتوانین له کومەلگای مەدەنی و پوتانسیەلەکانی وەکوو مکانیزمێکی کارا بۆ گەیشتن بەم ئامانجه، کەلک وەربگرین. لە درێژەدا بۆ ئاگاداری زۆرتر، کاک هیوا ئاماژەی به هەلوێستەکانی بزوتنەوه بەرانبەر به بارودوخی ئەمڕۆی کوردستان بە تایبەت روژهەڵاتی کوردستانی کرد.

له درێژەی ئەم دانیشتنەدا، هەڤال عەبدولا سەبارەت به کارایی خەباتی سیاسی و سەردەمیانه که له گەل هەل ومەرجی هەنووکەیی دونیادا سازگار و هاۆتەریب بێت قسەی کرد و ئاماژەی به رێبازی نۆێ و پرۆژەی ئاشتەوایی بزوتنەوەی کوماریخوازی روژهەلاتی کوردستان کرد، و رێباز و پرۆژەی بزووتنەوەی وەک رێگایەکی گوونجاۆ و پرۆژەیەکی ئیجابی لەراستای چارەسەرکردنی کێشەی کورد له رۆژهەلاتی کوردستان، بەرز نرخاند.

لە تەوەرێکی دیکەی باس و ئاخەفتنەکاندا، هەر دوو شاند سەبارەت بە  یەکگرتنی پارته ڕۆژهەلاتییەکان پێداگریان کرد، و لەم پەیوەندییەدا شاندی خانەخوێ لەسەر رۆلی ئیجابی بزووتنەوە، که دەتوانێت وەک جەریانێکی ئاشتیخواز کارگەری ئیجابی هەبێت سوور بوو.

لە کۆتایی دیدارەکەدا شاندی خانەخوێ، پشتگیری سیاسی و مەعنەویی خۆیان لە بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان دووپات کردوە و لەسەر درێژەی دیدارەکان و رەخساندنی دەرفەت بۆ دیدار لە ئاستی رێبەرایەتی و قایم‌راگرتننی پەیوەندی دوو قۆلیان پێداگریان کرد.

13/5/2014

bzutnewa u zahmatkeshan2

bzutnewa u zahmatkeshan3

bzutnewa u zahmatkeshan4

 

komarixwaz logo hdk

hizb u bzutnewa22

رۆژی سێ شەممە ڕێکەۆتی 2014/04/22 بەرانبەربە 2ی بانەمەڕی1393 هەتاویی شاندێکی بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان کرد.

شاندی بزووتنەوە کە پێکهاتبون لە چالاکوانان: کاک هیوا کوردستانی نوێنەری بزوتنەوە لە شاری هەولێر، چالاکوانان هیوا غونچەگوڵان، شەهرام میرزایی، ژیلوان شەمامی، رێژوان مامزادە و شەماڵ بۆکانی، لەبەشی پێوەندییەکان و بەشی ڕاگەیاندن و رێکخستنی بزووتنەوە، دوانیوەرۆی ئەورۆژە بەمەبەستی ئاراستەکردنی پرسەوسەرەخۆشی سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و لە لایەن بەرێز کاک ئیبراهیم زێوەیی نوێنەری ئەو حیزبە و شاندی یاوەری بەگەرمی پێشوازیان لێ کرا.

لەم دیدارەدا شاندی بزووتنەوە نامەی پرسەو سەرەخۆشی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرێز دوکتور مستەفا شەمامی سەبارەت بە مەرگی ناوادەی خوالێخۆشبوو سەعید عەزیزی برای بەرێزی کاک خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی، رادەستی نوێنەرایەتی ئەو حیزبە .  کرد

لەدرێژەی ئەم دیدار وچاوپێکەوتنەدا باس لە ئاڵ وگۆڕە جیهانی، ناوچەیی  و کوردستانیەکان، و هەروەها هەل و مەرجەکانی یەکگرتنەوەی هەردوباڵی دێموکراتەکان هاتە ئاراوە،و لێکدانەوەیەکی وردیش سەبارەت بە چارەنووس و رەوشی هەنوکەیی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و دووارۆژی بابەتەکان ئاراستە کرا، سەرئەنجام  بە دووپات کردنەوە و پێداگری لەسەر پتەۆکردنی پێوەندییەکانی هەر دولا کۆتایی بەدانیشتنەکە هات، و شاندی میوان بەرێزەوە بەرێ کرا

hizb u bzutnewa66

hizb u bzutnewa33

23/04/2014

logoi koarixwaz-knk.bdp 

komarixwaz u bdp-knk1

 

دوانیوەرۆی رۆژی ١٦/٣/٢٠١٤ دوو شاند پێکهاتوو لە: شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان(K.N.K( هەڤال خەبات و هەڤال فەرهاد، و شاندی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسی(B.D.P) پێکهاتوو لە هەڤال ئەبید و هەڤال جەمال، سەردانی بارەگای نوێنەرایەتی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان لە شاری هەۆلێریان کرد، و لەلایەن هەیئەتێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە سەرپەرشتی رێکخەری گشتی بزووتنەوە دوکتور مستەفا شەمامی پێشوازیان لێکرا.

لەسەرەتای دیدارەکەدا، رێکخەری گشتی بزووتنەوە دوابەدوای بەخێرهاتنکردنی میوانان، باسێکی کورتی پێناسەیی سەبارەت بە ئیستێراتیژی، ئامانجی ئیستراتێژیک و مێتود و شێوازی خەباتی نەرم و ئاشتیانەی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی، روو لەهەر دووک شاندی میوان ئاراستەکرد و هەر لەم پەیوەندییەشدا، لەسەر شوبهاندن و وێکچوونی رێکار ومکانیزمەکانی ئاشتوانی بزووتنەوە، دەگەل شیوازی خەباتی ب.د.پ، و هەروەها هەۆلدانی بزووتنەوەی کۆماریخوازان بۆ بەرۆژهەلاتیکردنی ئازموونەکانی خەباتی ئاشتەوانی ب.د.پ، باسێکی تێر و تەسەلی ئاراستەکرد، کە لە ئەنجامدا هەردووک شاندی میوان،  پرۆژەی ئاشتەوانی بزووتنەوە و رێکارەکانی خەبات لە پێناۆ دەسبەرکردنی ئاشتی و ئازادی لە رێگای دیالۆگ و دانووستاندن‌دا، بەرز و سەردەمیانە، وە شیاویی پشگیری و هاریکاری گشت لایەنی و گشت رەهەندی نرخاند.  

لەدرێژەی باس و ئاخفتنەکاندا، رێکخەری گشتی بزووتنەوە دوکتور مستەفا شەمامی، سەبارەت بە بارودۆخی جیهانی، ناۆچەیی، و کوردستانی، وە رەۆتی گۆرانکارییەکانی ناۆچەیی و کارگەری و کارتێکەری ئەم رەۆتە لەسەر گۆرەپان و ساحەی سیاسی کوردی دوا، و لەسەر پێویستی خۆتەیاری و هاۆتەریبی حیزبەکانی کوردستانی دەگەل شەپۆلی گۆران و گۆرانکارییەکان پێداگری کرد، کە لەم پەیوەندییەدا دوو شاندی ک.ن.ک و ب.د.پ، خوێندنەوە و هەلسەنگاندنەکانی رێکخەری گشتی بزووتنەوەیان، وەک لێکدانەوەییەکی دەقیق و واقیگەرایانە نرخاند و شاندی ب.د.پ، دەگەل راگەیاندنی خۆشحالی و هیوای قایمراگرتنی پەیوەنەییەکانی دوو قۆلی، نامەی دەعوەت کردنی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی بۆ بەشداری لە مراسیمی نەۆرۆزی ئامێد دا، رادەستی رێکخەری گشتی بزووتنەوە کرد و هێوای خواست کە لەم رێ و رەسمە نەتەوەییەدا بزووتنەوە بەشداری بکات.

لەتەوەرێکی دیکەی باسەکاندا، بارودۆخی کوردستان لە هەموو بەشەکانیدا، خرایە بەر باس و تاۆتوێ و هەلسەنگاندن و سێ لایەن لەسەر پێویستی هاۆدەنگی، یەکریزی وهاریکاری کوردان، کۆک و هاۆدەنگ بوون.

 

لە کۆتایی دیدارەکەدا دوو شاندی میوان، پشتگیری سیاسی و مەعنەویی خۆیان لە بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان دووپات کردوە و سێ‌لایەن لەسەر درێژەی دیدارەکان و رەخساندنی دەرفەت بۆ دیدار لە ئاستی رێبەرایەتی و قایم‌راگرتننی پەیوەندی دوو قۆلیان پێداگریان کرد.

 

18/3/2014

komarixwaz u bdp-knk2

komarixwaz u bdp-knk3

logoi bdp - komarixwazan

didar bdp- komarixwazan1

 

کۆماریخواز/ ناوندی هەوال/ هەولێر: رۆژی شەمبە ٨ ئادار، شاندیکی ب د پ لە هەولێر پێشوازیان کرد لە شاندی بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلـاتی کوردستان کە پێکهاتبوو لە: کاک هیوا کوردستانی نوینەری بزووتنەوە ،کاک ئەمین نوری، کاک سالە برناس و کاک ژیلوان کادری پێوەندییەکان، کاک ئازاد رەزائی و کاک رێبین کادری راگەیاندن. شاندی ب د پ پێکهاتبوون لە هەڤالان شێلان، هەڤال سوکران، هەڤال ئەبێد ئیکی، هەڤال جوال سۆکئن و هەڤال ئەبدولڵە سەڤیۆت .


لەم دیدارە دا سەرەتا شاندی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان دەگەل بەرز نەرخاندنی چالاکییەکانی ب د پ سەبارەت بە گەرم و چالاک راگرتنی خەباتی جەماوەری و سەر شەقامی، هێوایان خواست لە ٣٠ ئادار دا، ب د پ سەرکەوتنی مەزن دەستەبەربکات.
لە دریژی دیدار و دانێشتنەکەدا، شاندی بزووتنه‌وه‌ باسێکی سه‌باره‌ت به‌ ئیستراتێژی، پرۆژه‌ی ئاشته‌وانی و سیاسەتەکانی بزووتنەوە، وه‌ هه‌روه‌ها شیواز و مێتۆدی خه‌بات، له‌گه‌ل مکانیزمه‌کانی گوونجا و کارا بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئامانجی ئیستراتێژێکی بزووتنه‌وه‌، روو له‌شاندی ب د پ ئاراسته‌ کرد، که‌ له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا شاندی خانەخوێ، له‌گه‌ل به‌ ئیجابی و سەردەمیانە نرخاندنی پرۆژه‌ی ئاشته‌وانی بزووتنه‌وه‌، هێواخوازبوون کە گشت لایه‌نه‌کانی کوردستانی بە گەرمی پێشوازی و پشگیری لەم پرۆژه‌یه ئاشتوانی بزووتنەوە بکه‌ن.


تەوەرێکی دیکەی ئاخفتنەکان سەبارەت بە شیوازی خۆبەرێوەبەری رۆژئاوای کوردستان لە سیستەمی کانتۆنی‌دا بوو، کە لەم پەیوەندییەدا دوولایەن هێوایان خواست کە پێویستە دەگەل پاراستنی یەکریزی و یەکدەنگی گشت لایەک، دەبیت هەموو کوردیک خاونداریتی لێ بکات و بەرزی بەنرخێنێت.
تەوەرێکی دیکە لەباسەکان پەیوەندیداربوو بە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و هەلسەنگاندنی خالە لاواز و بەهێزەکانی و هەروەها گرینگ نرخاندنی بەستنی ئەم کۆنگرەیە لەپێناۆ ساغکردنەوەی مەرجەعێکی خاوەن دەنگ و رەنگی موەحەدی نەتەوەیی لەئاستی ناۆخۆ و دەرەوەی کوردستان، کە لەم پەیوەندییەدا دوولایەن جەختیان لەسەر پێویستی هاریکاری گشت لایەنی بۆ بەستنی گۆنگرەی نەتەوەیی لە کات و ساتی گوونجاۆ و بەدوور لە هێژموونی حیزبی و دەست تێوەردانی لایەنی دەرەکی دا کردەوە.


لەکۆتاییدا، شاندی خانەوخوێ دلخۆشی خۆیان دەربڕی بۆ پرۆژەی ئاشتەوانی بزووتنەوە و وەک هەۆلێکی سەردەمیانە کە کار دەکات بۆ بە ئاشتی کردنی کێشەی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان و دووپاتیان کڕدووە کە دەبێت هەموو حیزبە خەم خۆرو سیاسیەکانی رۆژهەلات لە هەموو بوارێکدا پالپشتی خویان بۆ سەر خستنی ئەو ئەرکە مەزن و ئاشتەواییە دەرببرن .
شایانی باسە دیدارەکە نێزیک بە یک سەعاتی و نیوویی خایاند و دوولایەن هێوایان خواست کە بتوانن ئاستی هاریکاری و پیوەندییە دێپلۆماسی و دووقۆلیەکانیان پەرە پێ‌بەدن، و بەم مەبەستەش دیدار و سەردانی بەردەوامیان وەک مکانیزمی گوونجاۆ و کارا بۆ پاراستن و بەهێزکردنی پەیوەندی دووقۆلی، بە پێویست دەستنیشان کرد.

didar bdp- komarixwazan3

didar bdp- komarixwazan2

4

9/3/2014

bzutnewa u pydk

 

کۆماریخواز/ ناوەندی هەوال/ هەۆلێر: مەكتەبی سیاسی YNDK  پێشوازی لەشاندێكی بزوتنەوەی كۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكات ، لەدانشتنێكدا باس لە رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچەكە و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا كرا.

رۆژی پێنچ شەممە، رێكەوتی 13-2-2014، شاندی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK كەپێكهاتبوو لەهەڤاڵان ( شاخەوان خالید كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و د.عەبدوڵڵا عەدۆ ئەندامی مەكتەبی سیاسی و جەلال سمایل كارگێڕی مەكتەبی ناوەندی راگەیاندن و بێستون عەزیز ئەندامی مەكتەبی ناوەندی پەیوەندییەكان) لە شاری هەولێر پێشوازییان لە شاندێكی بزوتنەوەی كۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی كوردستان كرد، كەپێكهاتبوو لە بەڕێزان ( هیوا كوردستانی نوێنەری بزوتنەوەی كۆماریخوازان و سالح برناس كادری پەیوەندییەكان و ئازاد رەزایی بەرپرسی میدیا و كاری راگەیاندن ) ، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی كوردستان و دوا گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كرا ، بەپێویست زانرا لایەنەكانی رۆهەڵاتی كوردستان خۆیان ئامادەبكەن لەژێر چەترێكدا بۆ ئەو پێشهاتانەی كە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی وڵات و ئێران روودەدەن و بۆ ئەم مەبەستە باشترین فاكتەر كەجەختیكرایەوە سەر، یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی لایەنە سیاسییەكانە، هەروەها باس لە گرنگی بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد كرا و لە دواتەوەری گفتوگۆكانیش باس لە پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا و تەواوی پارت و لایەنەكانی كوردستان كرا بۆ سەرخستنی بزاڤی نەتەوەییمان لە كوردستاندا.

 

میدیا - هەولێر

13/2/2014

rebandan2014 lenden

 

کۆماریخواز/ ناوەندی هەوال: شاندێک لە نوێنەرایەتی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان لەدەرەوەی وەلات، پێکهاتوو لە چالاکوانان کاک ئیبراهیم بایەزیدی و کاک رێبوار سەردەشتی، لە بۆنەیەک کە بۆ بەرز راگرتنی یاد و یادمانی ٢ی رێبەندان، ٦٨هەمین سالەوەگەری دامەزرانی کۆماری کوردستان لە لەندەن پێکهاتبوو، بەشداریان کرد و پەیامی بزووتنەوەی کۆماریخوازانیان سەبارەت بەم بۆنەیە، رادەستی بەرێوەبەرانی مراسیمەکە کرد.

 

کۆمیتەی هاوکاری حیزبەکوردستانیەکان یادی ٦٨سالەی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەرز ڕاگرت

 

ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢ی فیوریەی ٢٠١٤ کاتژمێری ٦ی ئێوارە لەمەلبەندی رۆشنبیری کورد لە لەندەن ڕێوڕەسمێکی پڕ شکۆ بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ٦٨مین ساڵەوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەڕێوە چوو. سەرەتای ڕێوڕەسمەکە لەلایەن پێشکەشکاری بەرنامەکە خاتوو چیمەن رەحیمی بەخێرهاتنی میوانەکانی کرا و خۆشحالی رەوەندی کوردی لەبریتانیا بۆ ئەو هەنگاوە ئەرێنیەنی هەموو لایەنەکانی کوردی کە پێکەوە یادی ئەم رۆژە پیرۆزە دەکەنەوە دەربڕی. پاشان پارچە پەخشانێکی جوانی بەم بۆنەوە پێش کەش کرد و بە دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردو کوردستان و سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب بەرنامەکە دەستی پێکرد.
پاشان لەلایەن بەرێز خسرو ئاژەگەیی ئەندامی کۆمیتەی هاوکاری حیزبەکوردستانیەکان پەیامی کۆمیتە بەم بۆنەوە پێش کەش کرا. دوابەدوای وتەکانی بەڕیز ئاشگەیی، سمینارێکی زانستیانە بۆ شیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی گرینگی ئەو کۆمار و کارتێکەریی لە سەر رەوتی دەیان ساڵەی بزووتنەوەی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان بە بەشداری بەڕێز ئەنوەری سولتانی دەستی پێکرد. بەڕێز سوڵتانی لە وتەکانی دا لەسەر چەند راستیەكی مێژوویی سەبارەت بە کۆماری کوردستان لەسالی ١٩٤٦ دا دوا.
تەوەری باسەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:
ئایا کۆماری کوردستان دەسکردی سۆڤیەت بوو؟
سەفەری باکۆ
ئایا دەستەلات داریەتی کورد لەو ساڵەدا شێوازی کۆماری هەبوو یا ناوچەی خودمختار
پێك هاتەی سیاسی دەستەلات داریییەکە 
پێك هاتەی ئابووری
پێك هاتەی نیزامی
چەند روون کردنەوەیە لەپەیوەندی لەگەڵ شەهیدانی کۆمار. 
بەشی دووهەمی بەرنامەکە بە شای و هەلپەرکێ تیپی مۆسیقای شاز رازینرایەوەو بەشدار بووان بە شایی هەڵپەرکێ و خۆشی و شادی، ڕێزیان لە ٦٨مین ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکەمین حکومەتی سەربەخۆی کورد بە سەرۆکایەتی پێشەوای مەزن قازی محەممەدبە گرت.
جێگای ئاماژەیە کە کۆمیتەی هاوکاری حیزبە کوردستانیەکان پێکهاتووە لەبەشی هەرەزۆری حیزبەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان.
جێگەی بەبۆنەی یادی ٦٨سالەی دامەزرانی کۆماری کوردستان مەڵبەندی رۆشنبیری کورد لە لەندەن و هەروەها بزووتنەوەی کۆماری خوازی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەنجومەنی رۆژنامە نووسانی رۆژهەڵاتی کوردستان پەیامی پیرۆزبایان ناردبوو کە سوپاسیان دەکەین.


کۆمیتەی هاوکاری حیزبە کوردستانیەکان لە بریتانیا


بۆ بینینی وێنەکانی ئەم مراسیمە، دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خواروو بکەن

 

https://plus.google.com/photos/103424236149028554399/albums/5976217375791509009?banner=pwa

3/2/2014

 

logoi komarxwazan u hizbi ayenda

hizbi ayenda u komarixwazan1

hizbi ayenda u komarixwazan3

رۆژی شەمبە ١٥ ئادار، شاندێکی حیزبی ئایندەی کوردستان لە هەولێر پێشوازیان کرد لە شاندی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلـاتی کوردستان کە پێکهاتبوو لە: کاک هیوا کوردستانی نوینەری بزووتنەوە، کاک هیوا غنچەگولـان، کاک سالە برناس و کاک ژیلوان کادری پێوەندییەکان. شاندی حیزبی ئایندەی کوردستان پێکهاتبوون لە هاورێ زریان به‌رپرسی لق، مام ئەسود ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی لق، هاورێ كۆچه‌رو كاكه‌ سور، هاورێ دارا و مام علی شه‌وباش كارگێرانی لق و هاورێ رێبین . لەم دیدارە دا سەرەتا شاندی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، باسێکی سه‌باره‌ت به‌ ئیستراتێژی، پرۆژه‌ی ئاشته‌وانی و سیاسەتەکانی بزووتنەوە، وه‌ هه‌روه‌ها شیواز و مێتۆدی خه‌بات، له‌گه‌ل مکانیزمه‌کانی گوونجا و کارا بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئامانجی ئیستراتێژێکی بزووتنه‌وه‌، روو له‌شاندی حیزبی ئایندەی کوردستان ئاراسته‌ کرد، که‌ له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا شاندی خانەخوێ، له‌گه‌ل به‌ ئیجابی و سەردەمیانە نرخاندنی پرۆژه‌ی ئاشته‌وانی بزووتنه‌وه‌، هێواخوازبوون کە گشت لایه‌نه‌کانی کوردستانی بە گەرمی پێشوازی و پشگیری لەم پرۆژه‌ی ئاشتوانی بزووتنەوە بکه‌ن.

لە بەشێکی تری ئاخفتنکەدا هاورێ زریان باسێکی سەبارەت بە بارو دۆخی هەنووکەیی جیهانی و ناۆچەیی، بە تایبەت کوردستانی، و پێکهێنانی کابینەی هەشتەم ئاراستە کڕد، کە لەم پەیوەندییەدا دوولایەن زەختیان لەسەر پێویستی چێ‌بوونی تەبایی، تەفاهووم و تەوافووقی نێوانحیزبی لایەنە سیاسییەکان کرد بۆ ساغکردنەوەی کابینەیەکی بنکەفرەوان و نیشتیمانی .

لەدرێژەی باسەکاندا دۆخی هەنووکەیی کوردستان بە گشتی و رۆژئاوا و رۆژهەلاتی کوردستان بە تایبەتی تاۆتوێکران، و دوولایەن سەبارەت بە رەۆتی رووداۆ و گۆرانکاریەکانی ئێرانی دوای هاتنەسەرکاری سەرۆک کۆماری نوێ بیرورایان گۆرییەوە و تیشکیان خستە سەر رەۆتی دانووستاندنەکانی نێوان ئێران و رۆژئاوا سەبارەت بە بەرنامەی ناوەکی ئێران و هەروەها مافی مرۆڤ و گەلانی ئیران بە تایبەت گەلی کورد،و بەڵێنیەکانی حەسەن روحانی سەرۆک کۆمار کە بە کوردی دابوون

. تەوەرێکی دیکە لەباس و ئاخەفتنی ئەم دیدارە پەیوەندیداربوو بە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و پێویستی هاریکاری گشت لایەنی بۆ بەستنی ئەم کۆنگرەیە، لە کات و ساتی گوونجاۆ و بەدوور لە هێژموونی حیزبی و دەست تێوەردانی لایەنی دەرەکی.

لە کۆتایی دیدارەکەدا شاندی حیزبی ئایندەی کوردستان ، پشتگیری سیاسی و مەعنەویی خۆیان لە بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان دووپات کردوە و دوولایەن لەسەر درێژەی دیدارەکان و رەخساندنی دەرفەت بۆ دیدار لە ئاستی رێبەرایەتی و قایم‌راگرتننی پەیوەندی دوو قۆلیان پێداگریان کرد.

15/3/2014

 

 

hizbi ayenda u komarixwazan2

hizbi ayenda u komarixwazan4

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان