فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2022-10-07-18-42-43کوردستان و یەکگوتاری ناوماڵی کورد و کارکردن لەسەر پرۆژە و نەخشەرێگای هاوبەشی نەتەوەیی کرا. لە کۆتایی ئەم دیدارە دا باس لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان...
2022-08-27-08-29-54نرخاندووە. جێگەی ئاماژەیە کە نوێنەری کۆماریخوازان رۆڵی یەکێتی و دەوری حەکیمانەی سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلال تاڵەبانی بەنیسبەت چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لەسەر ئاستی کوردستانی گەورەدا...
2022-08-27-08-26-32پێکردبوو، وە سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی هەنووکەیی گەیاندووە، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاوژینی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

زۆر بەرێز جەنابی کاک باپیر کاکە مەلا سکرتێری گشتی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان
بەرێزان ئەندامانی سەرکردایەتی، کادیر و ئەندامان، لایەنگران و جەماوەری سەربەرزی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان
بزووتنەوەی كۆماریخوازانی رۆژهەلاتی كوردستان، بەبۆنەی یادی ۲۶مین ساڵرۆژی دامەزراندنی پارتە پێشکەوتووەکەتان پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان، پر بە دڵ و بەگەرمی پیرۆزباییتان ئاراستە دەکا.
پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان وەک جەریانێکی چەپی پێشکەوتنخواز و عەدالەت تەوەر و ئاشتیخوازی نەتەوەیی کە لایەنگری چینی هەژار و چەوساوەکانە، كە لە ماوەی ۲۶ ساڵی تەمەنی پر لە سەروەری و تێکۆشانی دا، لە خەبات لەپێناو دەستەبەركردنی مافی دیاریکردنی چارەنووس، یەکسانی و دادپەروەری، هاوژینی بە ئاشتی و هاوپەیوندی نەتەوەیی و شۆرشی کۆمەڵایەتی و هەروەها لە تێکۆشان و هەوڵدان بۆ کۆتایی هێنان بە هەرجۆرە چەوساندنەوەیەکی نەتەوایەتی، چینایەتی، رەگەزی، بەحەق هەنگاوی بەکردەوەی هەڵگرتووە و تا ئاستێکی پێشەنگ بووە و رۆڵی ئەرێنی و چالاکانەی گێراوە، و لەمێژووی خۆیدا لاپەرەی پرشنگدار و زێرینی تۆمار کردوون کە بۆ هەموو گەلی کورد و ئازادیخوازان ئەزموون و دەستکەوتی بەنرخن.
وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان هیواخوازین لە سەرەتای ۲۷مین ساڵی تێکۆشان و چالاکی نەتەوەیی و حیزبیتان دا بە مەبەستی زیاتر دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئازادی، دادپەروەری و باشبژێوی، دیالۆگی ئاشتەوایی و یەکگوتاری ناوماڵی کورد لە چواربەشی کوردستان هەردەم بەروپێشەوە هەنگاو بنێن..
بێ گومان بە یەکگرتووی و هاوپەیوندی پتەو و قایمی نەتەوەییمان، دەتوانین زیاتر ئەزموون و دەستکەوتە مێژوویەکانی کورد بپارێزین و پەرەیان پێ بدەین، ئاماوتمان بەرەپێشچوونی زیاتر و سەرفەرازیتانە.
لە گەڵ رێزماندا
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان
۱۹ی رێبەندانی ٢٧٢٠ی کوردی، ٧ی شوباتی ٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان