فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-03-08-12-36-33نەتەوەی کورد بەرز و گرنگ نرخاند. دواتر بەرێز مامۆستا سەلاحەدین بەھائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان سەرەرای دەربڕینی خۆشحالی خۆیان سەبارەت بەو سەردانە، بەرێزیان رۆڵی بزووتنەوەی...
2022-10-07-18-42-43کوردستان و یەکگوتاری ناوماڵی کورد و کارکردن لەسەر پرۆژە و نەخشەرێگای هاوبەشی نەتەوەیی کرا. لە کۆتایی ئەم دیدارە دا باس لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان...
2022-08-27-08-29-54نرخاندووە. جێگەی ئاماژەیە کە نوێنەری کۆماریخوازان رۆڵی یەکێتی و دەوری حەکیمانەی سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلال تاڵەبانی بەنیسبەت چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لەسەر ئاستی کوردستانی گەورەدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دەقی پیرۆزباییەکە بەم چەشنەی خوارەوەیە
برووسکەی پیرۆزبایی د. مستەفای شەمامی ریکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ٤٦مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکیتی نیشتمانی کوردستان
بەرێزان، هاوسەرۆكان و ئەندامانی هێژای سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەگەڵ ئاراستەکردنی سڵاو و رێزمان
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەبۆنەی ٤٥هەمین ساڵیادی دامەزرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پربەدڵ پیروزبایی ئاراستەی هاوسەرۆكان بەرێزان كاك لاهور شێخ جەنگی و كاك باڤل تالەبانی و گشت سەرکردایەتی هیژا و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانی و خەڵکی کوردستان، دەکات.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، مێژوویی خەباتی یەکێتیی نیشتمانی و قۆناغە سەخت و ئاستەمەکانی دەستپێک، و رێبەری شۆرشی نوێی یەکییەتی، کە ۴۶ ساڵ پێش لە پێناو دەستەبەرکردنی " ئاشتی، ئازادی، دێمۆکراسی، مافی مرۆف "، و هەروەها بە ئەمری واقیعکردنی ئەسلی "مافی دیاریکردنی چارەنووس" دەستی پێکردبوو، وە سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی هەنووکەیی گەیاندووە، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاوژینی بەئاشتی، وە هەروەها سەقامگیری ئاسایشی گشتی،و داهاتوویەکی گەشتر بۆ هەموو کوردستان و ناوچەکە ئاواتەخوازە کە لەم قۆناغه هەستیارەشدا، واتە لە سەرەتای دەستپێکی ۴۷مین سالی خەباتتاندا، هەر وەک رابردووی درەوشاوەتان له گرتنەبەری ئیستراتێژی هاوپەیمانی و بەجێ، وە هەروەها دارشتنی پلانی شایسته و گوونجاو، بۆ ئەمرۆ و دوارۆژی یەکێتی و گەل و نیشتمان‌دا، سەربەرزانە و سەرکەوتووانە رێگای گەیشتن بە لۆتکەی ئاواتەکانتان ببرن.
هەر سەربەرز و پایەدار بن
د. مستەفا شەمامی
رێکخەری گشتی/ بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
١

ی٦ی ٢٠٢١

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان