فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

كارزان سه‌باح هه‌ورامی

هەموو ئەوانەی دڵخۆش بوون بەوەی سیستەمی سیاسی لە کوردستان لە سەرۆکایەتیەوە بکرێت بە پەرلەمانی ئەمرۆ دەبێت ئەو پرسیارە لە خۆیان بکەن، ئەگەر سیستەمێکی سیاسی وەک ئەوەی بەغدامان هەبێت وەزعمان چۆن دەبێت؟، هەرکاتێک کوتلەیەک قسەیەکی بەدڵ نەبوو لەگەڵ دوو کوتلەی دیکە هاوپەیمانی بکات و لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سەرۆک بەدڵی خۆیان هەڵبژێرن و لای بدەن ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق ڕوودا پەیامێکی زۆر باش بوو بۆ ئەوانەی زۆر موعجیب بوون بەو سیستەمە پەرلەمانییەی کە چەند ساڵە دەیانەوێت دەرخواردی خەڵکی کوردستانی بکەن.ئێستاش هەندێک لە پەرلەمانتاران بەبێ ویستی حزب و فراکسیۆنەکانیان دەنگیان داوە بۆ گۆڕینی سەرۆکی پەرلەمان، ئێ خۆ دەبێت ئەم ڕووداوە لە سێ شت دەرنەچێت یان کڕابن، یان نەیانەوێت پابەندبن بەبڕیاری حزبەوە یان فشاری نادیاریان لەسەر بێت، حەقمان نییە بپرسین ئەو مەترسییەش لەپەرلەمانی کوردستان دروست نەبێت؟؟!!.


لەماوەی رابردوو بە بیانووی ئەوەی کە شەفافییەت لە کوردستان نییە، پەرلەمانتارانی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ئاستی جیاجیا لێدوانیان لەسەر ئەوە دەدات کە دەبێت ئابووری کوردستان بەبەغداوە ببەسترێت، دەشیان گوت هەرێمی کوردستان بەبێ گەرانەوە بۆ بەغدا ناتوانێت بریاری سیاسی بدات، چونکە پشگیری نێودەوڵەتی ناکرێت، بۆیە زۆر گرنگە کە هەردوو هێزە سیاسییەکە ئەودیمەنانە لەبەرچاو بگرن کە چۆن گروپەکەی نوری مالیکی، پەلاماری ئەندام پەرلەمانەکانیان دەدان، لەهەمان کاتدا پەیامیکی گرنگ بوو بۆ ئەوانەی کە ئەستۆ پاکیان بۆ مالیکی دەکرد بەوەی ناشەفافی پرۆسەی نەوتی کوردستان وای کردووە کە مالیکی بودجەی کوردستان ببرێت.
هەموو ئەگەرەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەر هاتوو سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بگۆرێت ئەو شتەی پێی دەگوترێت تەوافوق نامێنێت، لەم حاڵەتەدا پێشبینی دەکرێت سوننە لە پەرلەمان بکشێتەوە، کوردیش بەو شێوە رازی نەبێت، ئەوەی دەمێنێتەوە لەنێوان گروپی سەدریەکان و مالیکییە کە ئێستا خۆیان بۆ کودەتایەکی نوێ ئامادەکردووە ناشزانرێت داهاتووی عێراق چۆن دەبێت.
بیرکردنەوەی هەندێک لە یەکێتییەکان و گۆڕانیش لەوەی عێراق دووبارە ببێتەوە بە دەوڵەتێکی بەهێزو کوردستان لەوێوە فەرمانی بۆ بکرێت ئاستەمە، چونکە دەرکەوت عێراقی تازە نە بە ئێران و نەبەئەمەریکا و سعودیە و تورکیاش ناکەوێتەوە سەر پێی خۆی بۆیە هەر بەرگریەکی لە سیاسیەتی عێراق هەنگاوێکە بەرەو دواوە دەگەرێتەوە، راستە لە کوردستان گرفت هەیە، بەڵام گرفتی کوردستان وەک بەغدا نییە چونکە ئەوەی لە عێراق هەیە شەرێکی تایفەگەری قوڵە لەهەمان کاتدا شەڕێکە لەدژی نەتەوە جیاوازەکان دەکرێت، تەنانەت گروپێکی بەرژەوەندی خواز ئامادەن پایتەختی عێراق لە بەغداوە بگوازنەوە بۆ نەجەف، بۆیە ئاستەمە جارێکی دیکە بڕوان بەوە هەبێت عێراقی یەکگرتوو دووبارە ببێتەوە.
خاڵی کۆتای ئەوەی کە گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی و کۆمەڵی ئیسلامی داوایان دەکرد کە سیستەمی سیاسی کوردستان وەک بەغدای لێبکرێت واتە هەموو دەسەڵاتەکان بدرێتە پەرلەمان و لەوێوە سەرۆک وەزیران و سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرێت، ئێستاش رایان چییە وەک بەغدا کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان بکرێت و بە کۆی ٥٧ دەنگی پەرلەمانتاران سەرۆکێکی نوێ بۆ هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرێت، وەک ئەوەی ئەمرۆ لە بەغدا کرا ؟؟؟.
سەرچاوە: باس نیوز
18/4/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان