خەلات عومەر
هێندێك له شاره‌زایان پێیان وایه سۆشیال میدیا هۆكاری زیادبوونى دیارده‌ى تیرۆره
تەنانهت به‌رله‌وه‌ى به‌یعه‌ت به ((ئوسامه بن لادن ))یش بدات و له سایه‌ى قاعیده‌دا كار بكات، (ئه‌بوموسعه‌ب ئهلسوورى _ موسته‌فا ئهلستمریم) به یه‌كێك له گه‌وه‌ترین ئه‌ندازیار و بیرمه‌نده‌كانى سه‌له‌فییه‌تى جیهادى داده‌نرێت. ئه‌وه‌ى ئێستا و له هه‌موو شتێك زیاتر نێوه‌نده‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئاسایش و دژایه‌تیى تیرۆرى سه‌رقاڵ كردووه و زیاتر له هه‌ر مه‌ترسییه‌كى تر‌ى له‌مه‌وبه‌ریش له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانه‌وه به مه‌ترسیى گه‌وره داده‌نرێت، ئه‌و تێزه‌یه كه له‌مه‌وبه‌ر به (گورگى تاقانه) ناودێرم كردووه. زۆربه‌ى ته‌قینه‌وه و كاره توندوتیژییه‌كان كه به (تیرۆر) ناو ده‌برێن، ئێستا و پاش لێكۆڵینه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، له‌لایه‌ن ئه‌و (گورگه تاقانه)یانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، كه به‌بێ ئه‌وه‌ى سه‌ر به هیچ ڕێكخراوێكى ئیسلامى بن، ئه‌و كاره ده‌كه‌ن. (گورگه تاقانه)كان، ئه‌و ئیسلامییه ئایدۆلۆژیستانهن، له‌ژێر كاریگه‌ریى پڕوپاگەندهى میدیای ئهلیكتڕۆنیدا ده‌بنه كه‌سانێك، به چه‌ك و توانا تایبه‌ته‌كانى خۆیان، په‌لامارى ئه‌و كه‌س و شوێنانه ده‌ده‌ن، كه پێیان وایه دژایه‌تیى شكۆى ئیسلام ده‌كه‌ن و مه‌كۆى كوفر و ئیلحاد به‌هێز ده‌كه‌ن. یه‌كه‌م كه‌س كه پڕوپاگەندهى بۆ پێڕه‌وى (گورگى تاقانه) كردووه، (ئه‌بوموسعه‌ب ئهلسوورییه). له كتێبى «دعوه المقاومه الإسلامیه العالمیه» كه له 2004دا دایناوه، کە كتێبێكى 300 لاپه‌ڕه‌ییه و وێنه‌یه‌كى ڕووشۆریم له‌به‌رده‌ستدایه. ئه‌م بیرمه‌نده جیهادییه له‌ژێر ناونیشانى (جیهادى تاكه‌كه‌سى)دا، بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كات، کە هه‌موو گه‌نجێكى موسڵمان به‌بێ ئه‌وه‌ى چاوه‌ڕێى خۆڕێكخستن و په‌یوه‌ندیكردن به ڕێكخراوه ئیسلامییه‌كانه‌وه بکات، چۆن بۆى ده‌كرێت و به هه‌ر شێواز و چه‌كێك بێت، كارى تیرۆر ئه‌نجام بدات. به‌پێى بۆچوونی ئه‌بو موسعه‌ب، قاعیده و ڕێكخراوه جیهادییه‌كانى تر، به هۆى بیرۆكراسییه‌ت و پله‌به‌ندیى ڕێكخراوه‌یى، نه‌یانتوانیوه له گورزوه‌شاندن له كافران سەرکەوتوو بن. بۆیه چاكتر وایه لاوانى موسڵمان به‌بێ ئه‌وه‌ى دووچارى ڕاوه‌دوونان و ئاشكرابوون بن له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانه‌وه، خۆبه‌خۆیى خۆیان و هه‌ر كه‌سه له شوێنى خۆیه‌وه، گورزى كاریگه‌ر بوه‌شێنێت. له ده‌یان نموونه‌ى كارى تیرۆریستی‌دا جێده‌ستى ئه‌و گورزه دیاره، كه تێزى (گورگى تاقانه) له پشته‌وه‌یه‌تی. له دواى ئه‌وه‌ى مۆڵگه‌كانیان له عێراق و شام له هاوینى 2014وه كه‌وتنه به‌ر په‌لامار و بۆردوومانى هێزه ئاسمانییه‌كانى هاوپه‌یمانان، (ئهبوموحهمهد ئه‌لعه‌دنانى)، وته‌بێژى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له په‌یامێكیدا به ناونیشانى «إن ربك لبالمرصاد»، بانگهێشتى هه‌وادارانى ڕێكخراوه‌كه‌ى كرد، کە له هه‌ر شوێنێك و به هه‌ر چه‌كێك له‌به‌رده‌ستیاندایه، ئه‌و هاووڵاتییانه بكوژن كه وڵاتەکانیان ئه‌ندامن له هاوپه‌یمانییه‌تى دژى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى. له‌و كاته‌وه تا ئێستا، له ڕێگاى سۆشیال میدیاوه ئه‌م بانگهێشت و سیاسه‌ته له پێڕه‌وكردنى تێزى (گورگى تاقانه)دا، بووەته یه‌كێك له نه‌ریته به‌ربڵاوه‌كان، كه به گه‌رمى و به شێوازى جۆراوجۆر پڕوپاگەندهى بۆ ده‌كرێت. دهرهنجامهكهشى سه‌دان هێرشى خوێناوى بووه، به ده‌ستى كه‌سانێك، کە له‌ژێر كاریگه‌ریى پڕوپاگەندەى ئهلیكتڕۆنیدا بوونه‌ته (موجاهیدى ئهلیكتڕۆنى). له نێوان هه‌موو كاره تیرۆریستییه‌كاندا كه له‌مه‌وبه‌ر ڕیزبه‌ندییان بۆ كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌وه ئه‌نجام دراوه، ئه‌م شێوازه به هه‌ره مه‌ترسیدارترینیان داده‌نرێت، به هۆى ئه‌وه‌ى نه ده‌توانرێت پێشوه‌خت ڕێى پێ بگیرێت، نه پێشبینى شوێن و كاتی ئه‌نجامدانیشى بكرێت. له‌ڕێگه‌ى سۆشیال میدیاوه، هۆكارێك كه خۆرئاوا به ناونیشانى جۆراوجۆر و په‌یامى ڕه‌نگاوڕه‌نگى مرۆییه‌وه پڕوپاگەندهى بۆ كردووه، ئێستا چه‌كێك هاتووەته ئارا، وه‌ك مۆته‌كه به‌رۆكى خودى خۆرئاوا و هه‌موو جیهانى گرتووه. ئه‌گه‌ر له‌مه‌وبه‌ر مه‌ترسیى سۆشیال میدیا ئه‌وه بووبێت كه توانیویه‌تى خه‌ڵك بكاته ئه‌ندامى ڕێكخراوه جیهادییه‌كان، ئه‌وا ئێستا به‌كارهێنانى سۆشیال میدیا وه‌ك ماشێنێك بۆ بره‌ودان به تێزێكى وه‌كو (گورگى تاقانه)، هه‌زار جار مه‌ترسیدارتره. هه‌میشه پڕوپاگەنده ئه‌و چه‌كه كاریگه‌ره‌یه كه له خودى چه‌ك مه‌ترسیدارتره، چونكه ئه‌وه‌ى وا ده‌كات هه‌ر ئامرازێكى ئاسایش وه‌كو چه‌ك به‌كار بهێنرێت، به ته‌نیا پڕوپاگەندهیه! به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى گرنگى دامه‌زراوه‌ى (ڕاند)، كه ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به ناونیشانى (توندڕۆیى له سه‌رده‌مى ئینته‌رنێتدا) ئه‌نجامى داوه، سۆشیال میدیا ده‌رفه‌تێكى زێڕین ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ دروستكردنى توندڕه‌وى. ئه‌وه‌ى كه ده‌بێته پنتى سه‌ره‌كیش له‌م جۆره لێكۆڵینه‌وه و هاوشێوه‌كانى، ئه‌وه‌یه، كه هه‌موویان له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان بتوانن سۆشیال میدیا و ئێنته‌رنێت بكه‌نه ئامراز به ده‌ستى كۆمپانیا و حكوومه‌ته‌كانه‌وه، كه‌چى ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ى هه‌مان ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه پێى گه‌یشتوون، پێچه‌وانه‌یه و ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێت، کە توندڕه‌و و تیرۆریستان زۆر له پێش كۆمپانیا و حكوومهتهكانهوهن له سوودوه‌رگرتن له ئێنته‌رنێت و سۆشیال میدیا، بۆ مه‌رامه‌كانیان. ئه‌وه‌ى لێره‌دا ناجۆر و ناته‌واوه و پێچه‌وانه‌ى بۆچوون و بانگه‌شه‌كانى لیبرالیزم و كاپیتالیزمه ئه‌وه‌یه، هه‌موو شت له‌پێناوى تاكهكهسدایه. سه‌ره‌تا حكوومه‌ته‌كان ده‌ستبه‌ردارى ڕۆڵى خۆیان بوون، به ناوى مافى تاكه‌كه‌س له چالاكیى ئابووریدا، ده‌ره‌نجام كۆمپانیاكان ده‌بنه كابوس بۆ تاكه‌كه‌سه‌كان، جارێكى تر كۆمپانیاكان داهێنانى ئێنته‌رنێت و سۆشیال میدیا دێننه كایه و بره‌وى پێ ده‌ده‌ن، كاتێك سۆشیال میدیا ده‌بێته كابوسى حكوومه‌ت و كۆمپانیاكان، جارێكى تر هاوپه‌یمانییه‌كى نوێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن! ئێستا گرنگترین كارى حكوومه‌ته‌كان ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وه گه‌رمانه‌ن، كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكاندا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین چاودێریكردن و كۆنتڕۆڵكردن به‌كار بێنن له بوارى ئه‌وه‌دا، كه سۆشیال میدیا بۆ مه‌به‌ستى توندڕه‌وى و توندوتیژى و تیرۆر به‌كار نه‌هێنرێت! ئایا ئه‌مه له خۆیدا ده‌ستدرێژیكردن نییه بۆ سه‌ر ئازادییه‌كانى تاكه‌كه‌س؟ به‌بێ ئه‌وه‌ى وه‌ڵام بده‌ینه‌وه، پرسیاره‌كه لەگەڵ خۆیدا پرسیارێکی نوێ ده‌وروژێنێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئاخۆ له سه‌ره‌تاوه ئه‌و پڕوپاگەندهیه تا چه‌ند ڕاست بووه، كه كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان بۆ بره‌ودان به ماركێتینى سۆشیال میدیا ئه‌نجامیان ده‌دا، سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه گرنگترین ڕه‌هه‌ندى ئه‌م داهێنانه، گوزارشتكردن و ده‌ربڕینى تاكه‌كه‌سه دەربارەی بۆچوونه‌كانیان؟! سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره ده‌ره‌نجاممان ده‌ست بكه‌وێت، به هه‌موو پێودانگه زانستییه‌كان، ئه‌وه‌ى تا ئێستا توانراوه لێكۆڵینه‌وه و ڕووپێوییهكان بسه‌لمێنن، پێچه‌وانه‌یه! واتا ده‌ره‌نجامه‌كه نه‌ك هه‌ر ئه‌وه نییه كه سۆشیال میدیا نه‌یتوانیوه ببێته مینبه‌رێك بۆ گوزارشت له ده‌ربڕین و ڕاوبۆچوونهكانى تاكه‌كه‌س، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه‌ى وه‌ك ڕاستى به‌رجه‌سته ده‌بێت ئه‌وه‌یه، کە سۆشیال میدیا لایه‌نگرى گشتگیرى و باڵاده‌ستى و كۆنتڕۆڵكردن و بره‌ودانه به بۆچوونى ده‌سته‌جه‌معى و تواندنه‌وه‌ى ڕاى تاكه‌كه‌س له پڕوپاگەنده و چه‌واشه‌كاریى مێگه‌لدا. لێره‌دا و له به‌رامبه‌ر هه‌موو ده‌ره‌نجامه زانستییه‌كاندا، به‌بێ ئه‌وه‌ى له ڕوانگه ماركسییهكهوه، یاخود له گهڵاڵهكاریى ڕوانینه‌كانى قوتابخانه‌ى فڕانكفۆرتهوه بچینه‌وه سه‌ر چه‌مكى تاكه‌كه‌س، كاتێك له ته‌كنیكه‌كانى ئێنته‌رنێت و سۆشیال میدیا ڕاده‌مێنین، به كه‌مترین به‌راوردكارى (به‌ڕاى من)، ده‌چینه‌وه سه‌ر هه‌مان ئه‌و تێزه ڕه‌خنه‌ییه‌ی كه (فۆكۆ) ده‌سه‌ڵاتى لیبراڵى پێ شیكارى ده‌كات و ده‌گاته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ى، كه خودى تاكه‌كه‌س له سایه‌ى ئه‌و سیستمەدا له‌ناو دامه‌زراوه‌كانى كۆنتڕۆڵكردن و ڕاهێناندا نه‌بێت، بوونى نییه! بۆیه نزیكترین ده‌ره‌نجامێك كه سه‌باره‌ت بە سۆشیال میدیا پێی ده‌گه‌ین، له‌م بواره‌دا ئه‌وه‌یه، كه له پێناوى تاكه‌كه‌سدا نییه، به ته‌نیا له چوارچێوه‌ى ئه‌و پێناسه گشتییه‌دا نه‌بێت بۆ تاكه‌كه‌س، كه به ته‌نیا له سنوورى ڕوانینى لیبرالیزم و به بازاڕكردنى جیهان و به‌كاڵاكردنى مرۆڤدایه! ده‌ره‌نجامه ترسناكه‌كانى به‌كارهێنانى سۆشیال میدیا، بۆ ناولێنان و وه‌سفكردن و پۆلێنكردنى ئه‌م داهێنراوه نییه، له خانه‌ى خراپ و قێزه‌ون و دژه‌مرۆڤ و مرۆڤایه‌تى و تاكه‌كه‌سدا، به‌ڵكو ڕه‌هه‌ندێكى پڕوپاگەندهیى پێچه‌وانه‌یه، به‌و پڕوپاگەنده گشتگیر و سهرتاپاگیرییهى كه كۆمپانیاكان بۆ سۆشیال میدیاى ده‌كه‌ن. ده‌ره‌نجامى سروشتیى هه‌موو كۆنتڕۆڵكردنێك، هه‌وڵى تێكشكاندنیهتى، ده‌ره‌نجامى پڕوپاگەنده و ته‌فره‌دان و سه‌رتاپاگیرى، پڕوپاگەنده و ته‌فره‌دانى زیاتره. هێندێك له شاره‌زایان پێیان وایه زیادبوونى دیارده‌ى تیرۆر، بڵاوبوونه‌وه‌ى سۆشیال میدیا و (تویته‌ر) و (فیسبوك ) و (ئهنستیگرام)، چاره‌سه‌ره‌كه‌یشی داخستنى ئه‌مانه‌یه، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مه چاره‌سه‌ر نییه، بهڵكوههنگاوێكه بۆ دواوه و خۆ دزینه‌وه‌یه له مامه‌ڵه‌كردنى ڕاسته‌قینه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌رپرسیاریه‌تى سه‌باره‌ت ئه‌وه‌ى، كه شایانى ڕه‌خنه‌لێگرتن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و دووباره كاركردنه‌وه و بۆ بونیاتنانهوهیهتى. ئه‌وه‌ى كه سیاسه‌تى چه‌وت و چهوێڵى سه‌رتاپاگیرى و نكۆڵى كارییه، له‌وه‌ى له جیاتى ئه‌وه‌ى مرۆڤه‌كان وه‌كو تاكه‌كه‌س ڕاوبۆچوون و خواست و ویستیان قبوڵ بكرێت، ده‌رفه‌ت نییه، جگه له‌وه‌ى له بۆته‌ى قه‌ره‌باڵغى و گشتگیربوون و سهراتاپاگیریدا بوونیان هه‌بێت. سیاسه‌تى ته‌فره‌ده‌رانه، پڕوباگەنده و نكۆڵی‌كردن له جیاوازى، ئه‌و نهفرهتهى كه هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌گه‌ر مرۆڤایه‌تى به‌خۆیدا نه‌چێته‌وه! سه‌یر له‌وه‌دایه، هه‌میشه ئه‌وانه‌ى سیاسه‌تى تۆباوى پێڕه‌و ده‌كه‌ن، ئه‌م به‌خۆداچوونه‌وه‌یه به مه‌حاڵ ده‌زانن، كه زۆر ئاسانه، ئه‌گه‌ر له خۆمانه‌وه، له ژینگه‌ى ده‌وروبه‌رى خۆمانه‌وه ده‌ستى پێ بكه‌ین، كه دوور و دوورتره له ئومێد و نزیكه له نائومێدى، ئه‌گه‌ر به ته‌نیا به سه‌رتاپاگیرى بانگهێشت و پڕوپاگەندهى بۆ بكه‌ین! كێشه و گرفته‌كه سۆشیال میدیا نییه، بهكارهێنانان و سیاسه‌ته چه‌وت و چهوێڵهكانه، پڕوپاگاندا و گشتگیرییه! هه‌موو جارێك بۆ سه‌ره‌تا، سیاسه‌ته‌كان بانگێشتى به‌ره‌و ڕووناكى ده‌كه‌ن، به‌ڵام جگه له تاریكى به هیج ناگه‌ن! بۆ ئه‌وه‌ى له ڕوناكى نزیك ببینه‌وه و له تاریكى دوور، پێویسته له سه‌ره‌تایه‌كى جیاوازه‌وه ده‌ست پێ بكه‌یته‌وه! جیاواز له ته‌فره‌دان و پڕوپاگانده و گشتگیرى!
5/12/2016