فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

بەرزان فەرەج

دەستگیركردنی پەرلەمانتارانی هەدەپە و پێشێلكردنی پارێزبەندیی ئەو كەسایەتیانە كە بەشێكن لە پرۆسەی سیاسی توركیا و ئیرادەی نوێنەرانیان، بڕیاری پێشوەختی حكومەتی ئاكەپە بوو بە پێناسەكردنیان وەكو تاوانبار نەك پەرلەمانتار. پێش هەموو شتێك گرنگە هەدەپەو ئەو دەنگانەی خوازیاری خەباتی دیموكراسین، نەكەونە داوی ئەو گرەوەی كە ئەردۆغان گەمەی لەسەر دەكات بە پێناسەكردنی هەدەپە وەكو باڵی سیاسی پەكەكە لەناو پەرلەمانی توركیا و خەنجەرێك لەناو دڵی سیستەمەكەیدا و لێرەشەوە پەكەكە نەبێتە بەشێك لەو گەمەیەو هەڕەشەی گڕتێبەردانی توركیا نەكات و كلیلی بردنەوەی گرەوەكە نەداتە دەست ئەردۆغان كە هەر بەتەنیا هەدەپەی نەكردووەتە ئامانج ، بەڵكو ئەم كارە بەردەوامیی هەڵمەتێكی داڕێژراوی فراوانە لە توركیادا كە لە دوای كۆدێتا شكستخواردووەكەی 15ی تەممووزەوە دەستی ئەردۆغانی واڵا كردووە دژی هەموو ئەوانەی بە مەترسی بۆ سەر ئارامیی خۆی و باڵادەستیی حیزبەكەی دەزانێت. ئەمەش پێشینەیەكی ترسناكە بۆ سەر ئایندەی توركیا.

ئەردۆغان دوژمنەكانی خۆی لەناو هەموو جومگەكانی كۆمەڵگەی توركیادا دەبینێتەوە تا ئەو رادەیەی ریزەكانی حیزبەكەی خۆی و وەفادارانیشی لێ دەرنەكردووە. ئەو پرۆسەیەی بە پاكتاوكردن یان كۆدێتا بەسەر كۆدێتادا ناسراوە، ئەردۆغان بە نیعمەتی خوای دانا كە لە ئاسمانەوە بۆی هات تا نەیارانی خۆی لە كۆمەڵگەی توركیادا رابماڵێ. چاوەڕوان ناكرێت ئەم نیعمەتە تا سەر دەستەكانی ئەردۆغان بەرەڵا بكات لە پرۆسەی بە دوژمن دانانی چەندین ملیۆن دەنگی جیاواز و پاكتاوكردنیان و ئارامبوون وەكو تاكە سەرۆكی بێ ركابەری وڵات لە سەرا نوێیەكەی سەرۆكایەتیدا كە هەزار ژووری تێدایە و بە شێوازی بیناسازیی سەلجوقیەكان ، یەكەم بنەماڵەی حوكمڕانی توركی و نۆستالجی بۆ سوڵتانەكانی عوسمانی، دروستی كردووە و پێدەچێت نیازی نەبێت زوو ماڵئاوایی لەم سەرا خەیاڵییە بكات.

لە دوای كۆدێتا شكستخواردووەكەوە، ژمارەكان (زیاتر لە 150 هەزار دەركراو و 40 هەزار زیندانی) ئاماژە بۆ ترسناكیی ئەو ماشێنی پاكسازییە دەكەن كە هەموو جومگەكانی كار و ژیانی توركیای گرتووەتەوە، هەر لە توێژی سوپاوە تا دادوەری، پەروەردە، كولتوور و میدیا و وەرزش و كۆمەڵە و رێكخراوەكان، تەنانەت خودی حیزبەكەی ئەردۆغان و هێزی پاراستنی كۆمارییش بەدەر نەبووە لە پاكسازی. بۆیە ئۆرهان پاموكی خاوەن خەڵاتی نۆبڵ هاوار دەكات: توركیا وای لێهاتووە لەسەر بچوكترین گلەیی و رەخنە لە حكومەت خەڵك دەخرێتە زیندانەوە، توركیا تا دێت لە دەوڵەتی یاسا دوور دەكەوێتەوە و دەبێتە دەوڵەتی تۆقاندن.

ئەردۆغان ئێستا لە قۆناغی ترسدایە لە هەمووان، سڵ لە هەمووان دەكاتەوە و پێیوایە هەمووان پەلاماری دەسەڵاتی ئەو دەدەن. بۆیە لە كاردانەوەدا تا دێت باوەڕی بە گەمەی دیموكراسی نامێنێت و دەزگای دەسەڵات لە پێكهاتەیەكی كۆماری و نوێنەری گەلەوە دەكاتە دەزگایەكی پەلاماردەر و تۆقێنەری گەل. پێیوایە ئەو دەزگا پۆلیسیەی كە  دەمێكە بە هێمنی و بە نهێنی و بە پەروەردەكردنی نەوەیەك لە گەنجە بەوەفاكانی دەیەوێت بیكاتە بەدیلی سیستەمی دەوڵەت و كە لە شەوی كودێتادا توانی بەرگری لە مانەوەی ئەردۆغان بكات، لە كۆتاییدا خەونی  پاكتاوكردنی توركیا لە هەموو نەیارەكانی دێنێتە دی، خەونی چۆكدادانی هەموو ئامرازەكانی دیموكراسی لە توركیادا، حكومەت، پەرلەمان، حیزب، دەزگاكانی دادوەری تا پەروەردە و خوێندیش بۆ ئەو سیستەمە پۆلیسیە، ئەمەش مەترسیی راستەقینەیە لەسەر ئایندەی دیموكراسی لە توركیا.

توركیا لە پانتاییەكی جیۆپۆلیتیكی نێوان زەوی و دەریادا لە خاڵی بەیەكگەیشتنی ئاسیا و ئەوروپادا راكشاوە و یەكێك لە گەورەترین هێز و دەوڵەتەكانی ناوچەكە و كلیلی ئارامی و سەقامگیریەتی. ئەندامی ناتۆ و مەزنترین هێزی سەربازییەتی، یەكەمین شەریكی ئەوروپایە و لە دەرگای بە ئەندامبوونی دەدات، ئەندامی جی بیست، واتە بیست دەوڵەتی ئابووریی بەهێزی جیهانە. توركیا كە لە دوای رمانی سیستەمی كۆمۆنیزم و رووداوەكانی دوای بەهاری عەرەبی بووەتە كاراكتەرێكی بڕیاردەر و گوێلێگیراوی ناوچەكە، لەسەر دەستی ئەردۆغاندا تووشی غرورێك بووە، لە مەزنییەوە بەرەو هەڵدێر و شیرازە تێكچوونی دەبات؟ ئەم غرورە تا كوێ ئەردۆغان وێڵ دەكات و تا كوێ لەگەڵ  گەلی خۆی و لەگەڵ دەرەوەی توركیادا بە رەنجاوی و گۆشەگیری دەیهێڵێتەوە؟ هەموو ئەوانەی سەنگی توركیا بە هەند وەردەگرن، پێشكەوتنەكەی بۆ ئەو دیموكراسیە رێژەییە دەگەڕێننەوە كە توركیا لە دوای پشتكردنە دەسەڵاتە تاكڕەوەی و كۆدێتا یەك لەدوای یەكەكانی سوپا گرتیە بەر، بەڵام خەریكە دوای كۆدێتا شكستخواردووەكە، تارمایی گەڕانەوەی دەسەڵاتپەرستی و تاكڕەوەی ئەمجارە نەك لەناو خودی سوپاوە بەڵكو لەناو خودی توێژی مەدەنی و حیزبەوە سەرهەڵدەداتەوە كە ئەویش حیزبەكەی ئەردۆغانە، ئەو حیزبەی خۆی بە تەنیا لە ناوەندی حەقیقەت و ئەوانی دی لە بەرەی دوژمن و ناڕاستدا دەبینێتەوە .

 رۆژئاوا و جیهانی دیموكراسی پشتگیری حكومەتێكی هەڵبژێردراوی توركیایان كرد دژی كۆدێتاكەی سوپا، بەڵام ئەوان تیشكی سەوزیان بۆ ئەردۆغان هەڵنەكرد كە دەستەكانی بكاتەوە بۆ ئەو پاكسازییە ترسناكەی دەستی داوەتێ وەكو كۆدێتای راستەقینە بەسەر دیموكراسیەت لە توركیادا. جیهان ئارامی و سەقامگیریی توركیای دەوێت لەبەر پێگەی گرنگی توركیا نەك لە خۆشەویستیەوە بۆ ئەردۆغان كە لە هەنگاوناندایە بۆ تێكدانی ئەو ئارامیە بە غروری سیاسی و پیرۆزكردنی دەسەڵاتی خۆی لە ڕێگەی وێرانكردنی ئەوانی دیكەوە. پێناچێت ئەردۆغان ئەو دەستانەی كە بەڕەڵای كردوون بۆ پاككردنەوەی توركیا لە نەیارانی، بكشێنێتەوە. پێناچێت لە هەنگاونان بۆ بە زیندانكردنی توركیا بوەستێت، ئەردۆغان تا كوێ دەڕوات؟ تا كوێ خۆی لە بەرامبەر ملیۆنان ناڕازی و نەیارانی و نیگەرانیی جیهاندا بە تاكە خاوەن هەق دەزانێت؟ هێشتا جیهان هەر ئومێدی بە توركیا ماوە وەكو تاكە دەوڵەتی بە سیستەم لائیكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و راگری ئارامی و هاوسەنگیی ناوچەكە بمێنێتەوە و دوای سەدەیەك لە رمانی ئیمپراتۆریەتە نەخۆشەكەی عوسمانی و پشتكردنە خەلافەت و رۆژهەڵات و ڕووكردنە رۆژئاوا، جارێكی دی پشت نەكاتەوە رۆژئاوا و رووی خۆی بەرەو مەككە و رۆژهەڵات و خەونی خەلافەتێكی دیكە وەرنەگێڕێت. ئەركی ئەردۆغانە لەسەراكەیەوە خەونی بوونە سوڵتان نەبینێ و لەوە زیاتر نەڕوات.

2/12/2016

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان