ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە توندی تێکدانی ژینگەی ناوچەی ڕازاوەی کۆساڵانی مەحکوومکرد و داوای لە خەڵکی ناوچەکە کردوە کە ڕووبەڕووی ئەو خەسارە ژینگەییە ببنەوە.
لە بەشێک لە پەیامی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان هاتووە؛ ساڵانێکە نە بوونی کەسانی بە مشوور و خەمخۆر لە ئاستی بەرپرسایەتیی ناوەندەکانی پێوەندیدار بە ژینگەی وڵات و هەروەها زێدەخوازی و نەفسنزمی هێندێک کەس بۆتە بەڵایەکی وێرانکەر بۆ سەر ژینگە وسروشتی کوردستان، ئەمەش دەستی دوژمن نیە بەڵکوو هەوڵی کەسانی ناتێگەیشتووە لە ئۆکۆسیستم و هەستیاریی ژینگە و سروشتە.
لە درێژەی پەیامی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان بە نیگەرانییەوە باس لەوە کراوە کە دوای کارەساتی لە ناوبردنی دارستان و سەرچاوەکانی ئاو و لەوەڕگەکان، ئێستاکە بە بڕیارێکی نایاسایی و نازانستیانە خەرێکن لە دڵی جەنگەڵ و دارستانی کۆساڵانی مەریوان جادەیەک