
بانگهێشت و دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مەحکوومکردنی هێرشی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوا، بەردەوامە.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی ڕەزبەر، "سەید عەلی حوسێنی"، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سەقز، بانگهێشتی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران کراوە و لە پەیوەندیی لەگەڵ بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە هەمبەر مەحکوومکردنی هێرشی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوا، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە.
هاوکات لە هەمان ڕۆژدا، "مەحموود ساڵحی" و "عوسمان ئیسماعیلی"، لە چالاکانی کرێکاریی شاری سەقز، لە پەیوندییەکی تەلەفۆنیدا، بانگهێشتی ئیدارەی ئەماکنی ئەو شارە کران و لە پەیوەندی لەگەڵ بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دژی تورکیە، لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.
لە لایەکی دیکەوە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، دوو لاوی کورد بە ناوەکانی "فواد عینایەتی و موبین خوسرەوی"، خەڵکی شاری سنە بە تۆمەتی "بەشداری لە کۆبوونەوەی