
"جاوید ڕەحمان"، ڕێپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر پرسی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی ئێران، به‌تایبه‌ت نەتەوەی كورد، پێشكه‌ش به كۆڕی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد.
بۆ یه‌كه‌مین جار، ڕێپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی بۆ كوڕی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ته‌رخان كرد بۆ پرسی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران وه‌ك كورد، به‌لووچ، عه‌ره‌بی ئه‌حواز، ئازه‌ری و توركمه‌ن و هه‌روه‌ها كه‌مایه‌تییە ئایینییه‌كانی وه‌ك كوردانی یارسان، به‌هایی، سونی، مه‌سیحی و ده‌روێشی گونابادی.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان – ژنێڤ كه سه‌ره‌كیته‌رین سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له خۆرهه‌ڵاتی كوردستانه، به‌گه‌رمی پێشوازیی له‌م ڕاپۆرته‌ی "جاوید ڕه‌حمان" ده‌كات.
"جاوید ڕه‌حمان"، ڕێپۆرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به پشتبه‌ستن به زانیاری و ڕاپۆرته‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان – ژنێڤ، به شێوه‌یه‌كی ورد و تێر و ته‌سه‌ل، باسی سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و سه‌ركوتی گه‌لی كورد له ئێران، له یاسا و