فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کۆچەر بیرکار، بیرکاری بەناوبانگی کورد چووە ڕیزی 50 بیرمەندی یەکەمی جیهان و شانازیەکی دیکەی بۆ گەلی کورد تۆمار کرد.
بەپێی ڕاپرسییێک کە ساڵانە گۆڤاری پروسپەکتی بەریتانیایی بەڕێوەی دەبات ، ساڵانە ٥٠ لە بیرمەند و پسپۆڕ و زاناکانی بوارە جیاجیاکان دەستنیشان دەکات کە باشترین بیرمەندن و بە داهێنانی خۆیان کاریگەریی پۆزتیڤیان لەسەر کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی هەیە.
ئەمساڵێش بۆ ساڵی 2019 دوکتور کۆچەر بیرکار وەک بیرمەندی کورد، یەکێکە لەو ٥٠ بیرمەندەی کە کاندیدە بۆ بەدەستهێنانی ئەو ناز ناوە جیهانییە و هەربۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرنجی خەڵکی کوردی ڕاکێشاوە.
جێی‌وەبیرهێنانەوەیە کە فەرەیدوون درەخشانی، ناسراو بە کۆچەر بیرکار لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاویی لە ئاوایی (نێ)ی مەریوان لە دایک بووە.
کۆچەر بیرکار ئێستا لە زانکۆی کەمبریج پرۆفیسۆرە. لە ساڵی ٢٠١٨دا توانی گەورەترین خەڵاتی بیرکاریی جیھانیی (فیڵدز) کە بە نۆبێلی بیرکاری ناسراوە دەستەبەر بکا.
ناوبراو جیا لە خەڵاتی فیڵدز تا ئێستا سێ خەڵاتی گرینگی دیکەی لە بواری زانستی بیرکارییەوە کە بریتین لە، خەڵاتی بنکەی بیرکاریی پاریس، خەڵاتی لێڤێرھووڵم، خەڵاتی مۆر بۆ وتاری لێکۆڵینەوەیی ٢٠١٦ی بە دەست هێناوە.

30/7/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان