فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

کۆنسێڕتی گرووپی مووسیقی “دڵیار” کە لە چەندن ژنی بەتوانا پێکهاتووە، بڕیار بوو لە ڕۆژی ٢٧ی پووشپەڕ کۆنسێڕتی خێرخوازانە بۆ ئەوانەی کە تووشی تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوون، لە سالۆنی نەخۆشخانەی “ئومێد” لە شاری ورمێ بەڕێوە ببەن، بەلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هەڵوشێندرایەوە.
“پەریسا عەلی‌لو”، بەڕێوەبەری کاروباری ژنان و بنەماڵەکان لە پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند: “بڕیار بوو ڕۆژی ٢٧ی پووشپەڕ، کۆنسێرتی گرووپی دڵیار لە هۆڵی نەخۆشخانەی ئومیدی ئەو شارە، بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوون، بەڕێوەبچێ، بەڵام هێزە ئینتزامییەکان ئیزنی بەڕێوەچوونی ئەو کۆنسێرەتەیان نەداوە”.
هەروەها بە پێی هەواڵدەریی ئێرنا، سەرۆکی گشتیی فەرهەنگ و ئێرشادی ئیسلامی هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو کۆنسڕتەی بۆ نەبوونی ڕێککەوتن لە نێوان ئەو گرووپەو هێزە ئئینتیزامییەکان گەڕاندۆتەوە.

گرووپی مووسیقای “دڵیار”، بە سەرپەرەستیی “ندا بێهزادی” و بە هونەرمەندیی “نازلی سوڵتانزادە و عاتیفە نەورۆزی” ڕێک‌خراوە.
جێی‌ئاماژەیە کە لەماوەی یەکساڵی ڕابردوودا بە بیانووی جۆراوجۆر کۆنسێڕتی مووسیقی گرووپی “دڵیار” لە پارێزگای ورمێ لە لایەن ناوەندە ئەمنی و ئینتیزامییەکانەوە هەڵوەشاوەتەوە.

20/7/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان