لە دەسپێکی مانگی پووشپەڕی ئەم ساڵ تا ئێستا ۲۱۰ جارئاگرنراوەتەوە کە لەو ئەژمارە ۱۲٨ تی دەگەڕێتەوە بۆ سوتانی لەوەڕگە و شینایی.
بە ووتەی محەمەد دەوڵەتی، بەرپرسی گشتی ڕێکخراوەی “ئاگر کوژێنەوە” ی حکومەتی ئێران لە شاری سەقز: زیاتر لە ۹۵ لە سەتی ئەو ئاگرانەی هەڵایساون دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری ئینسانی.
سووتاندن و ئاگرتێبەردان لە سروشتی کوردستان بە شێوەی سیستماتیک و بە ڕۆژانە بەڕێوە دەچێت و چەن ساڵێکە دوابەدوای یەک دارستان و لەوەڕگەکانی کوردستان ئاگریان تێبەردەدرێت و دەسووتێندرێن.
جیا لە چالاکانی ژینگە پارێز و ئەو خەڵکەی بە هانای سروشتی کوردستانەوە دێن هیچ بەرپرسێک و هیچ لایەنێک لەهەمبەر بەدواداچوون و تەنانەت کوژانەوەی ئەم ئاگرانەش هەنگاوێک ناوێژێ و تەنانەت ئەو چالاکانە و ئەو بەشە لە خەڵک کە بە هانی سروشتی کوردستان وە دێت لە لایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامی هێرشیان دەکرێتە سەر و دەسبەسەر دەکرێن.
17/7/2019