ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه ئاسمانییه‌كانی سوپای توركیا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی یه‌ژاستار له چه‌لێ گورزێكی تووندیان له داگیركه‌ران داوه، ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشیان تێكشكاندووه و ١٣ سه‌رباز كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
ڕۆژی ٢١ی تهمووز\٣٠ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ٢٠:٣٠ هێزه‌كانی یه‌ژاستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد) له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیادا، كاروانێكی ئۆتۆمبێلی سوپای توركی داگیركه‌ریان له ده‌ڤه‌ری شیڤا ستێرك و كانی ئۆرێ كرده ئامانج كه له ناوچه‌ی چه‌لێی سه‌ربه جۆله‌مێرگ-ه‌وه به‌ره‌و نێو شاری جۆله‌مێرگ ده‌چوو. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوانه له هه‌موو ئۆتۆمبێله‌كانی كاروانه‌كه درا و ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیرپی به‌ته‌واوی تێكشكێنرا. له‌م چالاكییه‌دا ١٣ سه‌ربازی دوژمن كوژران. دوای چالاكییه‌كه سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به پشتیوانی فڕۆكه سیخووڕییه‌كان كوژراو و برینداره‌كان و پاشماوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی گواسته‌وه. یه‌كینه‌كه‌مان كه چالاكییه‌كه‌ی كرد به‌سه‌لامه‌تی گه‌یشته‌وه شوێنی خۆی.
هێرشی ئاسمانی
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر له دژی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا هێرشی ئاسمانییان ئه‌نجام دا؛
فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ڕۆژی ١٩ی تهمووز\٢٨ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ٢:٣٠ بۆردومانی گردی جۆله‌مێرگ و ڕۆژی ٢٠ی تهمووز\٢٩ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ٢١:٣٠ بۆردومانی ناوچه‌ی گۆلكا-ی سه‌ربه ده‌ڤه‌ری مه‌تینان-یان كرد.
هه‌روه‌ها فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ڕۆژی ٢٢ی تهمووز\٣١ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ١٥ گردی جه‌هه‌ننه‌م-ی هه‌رێمی زاپ، كاتژمێر ١٧ ناوچه‌ی عادل به‌گ-ی سه‌ربه هه‌رێمی ئاڤاشین، كاتژمێر ١٨ و ١٩ ناوچه‌ی شه‌هید بێریتان و خنێره-ی سه‌ربه هه‌رێمی خواكورك-یان بۆردومان كرد.
له‌و بۆردومانانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانی ئێمه نه‌گه‌یشتووه
24/7/2019