فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هونەرمەندی گەورەی کوردی یارسان “مامۆستا تاهێریاروەیسی” لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا تاهێر یاروەیسی لە دایکبووی ساڵی ١٣١٩ی هەتاوی خەڵکی گاوەرەی سەر بە پارێزگای کرماشانە کە یەکێک لە مامۆستا بەناوبانگەکانی سازی توموورەیە.
ناوبراو هەر لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە دەستی بە فێربوونی تەموورە کرد و سەرەتا بە دەست و پەنجەی مامۆستا چەنگیز فەرمانی فێری مەقامی تەموورە بوو.هەروەک بۆ خۆی دەڵێ ئەوەڵین و کاریگەرترین مامۆستای کاک تاهێر،مامۆستا سەی وەلی حسەینییە کە بۆ خۆی یەکێک لە پایەبەرزترین مامۆستاکانی دەورانی خۆیەتی. مامۆستا” بیر خان “ناسراو بە لالۆ بیرخان لە مامۆستایانی بە ناوبانگی زەردەی داڵاهۆ یەکێکیتر لەو کەسگەلەیە کە مامۆستا تاهێر یاروەیسی پێگەیاندووە .
مامۆستا تاهێر یاروەیسی ٧٠ مەقامی لە ٧٠٠ ساڵ لەمەوبەرەوە لە فەوتان ڕزگارکردووە و زیندووی کردۆتەوە.
درووستکردنی تەموورە لە مامۆستا چەنگیز فەرمانی فێر دەبێ و زۆر کەسی لە شارەکانی تاران ،کرماشان وکوردستان بەتایبەت ناوچەی گۆران لە بواری مووسیقادا پێگەیاندووە و شوێندەستی بە مووسیقای کوردییەوە دیارە .کە بە داخەوە ڕۆژی ٢٥ی پووشپەڕی ساڵی ٩٨ی هەتاوی بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان و کوردستان و مووسیقای کوردی کرد.

١٧/٧/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان