فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-24-28 کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی ناگەڕێندرێتەوە رۆژهەڵاتی کوردستان. رەنج پشدەری، چالاکڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەید عەلی رەحیم پوور،...
2025-04-12-15-16-19ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكردووە.  ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی...
2025-04-12-15-08-28 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-12-15-06-23 داواکاری تایبەت"ی ئەمریکای بۆ ئێران تێدابووە. ئەم داواکاریانە بریتین لە: داواکارییەکانی ئەمریکا لە ئێران 1- هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. 2- وەستاندنی تەواو و پشتڕاستکردنەوەی سیاسەتی پاڵپشتیکردنی...
2025-04-04-11-16-55هیچ زیانێک بە ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل بگات." ٤/٤/٢٠٢٥

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بە پێی ڕۆژنامەی "دێلی تێلێگراف"، دەوڵەتی بریتانیا بە دوای ئەوەی کە نەوتهەڵگرێکی بریتانیایی لە لایەن ئێرانەوە دڕاگیرا، هەوڵی ئەنجامدانی کاری دیپلۆماتیک و ئابووری دژ بە کۆماری ئیسلامی هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی دێلێ تێلێگراف وەزیرانی کابینەی بریتانیا بە چەند گەڵاڵەوە بۆ گەمارۆ خستنەسەر ئێران دەیانهەوێت پرچەکردار و وەڵامی شیاو بدەنەوە بە کۆماری ئیسلامی. هەروەها بە پێی هەواڵەکان دەبێ چاوەڕیی ئەوە بکەین کە جێرێمی هانت، وەزیری دەروەی بریتانیا، ڕۆژی یەکشەممە کۆمەڵێک هەوڵی دیپلۆماتیک و ئابووری بە شێوەی فەرمی ڕاگەیەنێت.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتی ئەو ڕۆژنامەیە، هۆی ئەوە هەیە کە ئەو گەمارۆیانە سەرچاوە ماڵییەکانی کۆماری ئیسلامی بڵاک بکات.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە هۆی ئەوە هەیە بریتانیا داوا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئورووپا بکات کە گەمارۆکانی پێش بەرجام بخەنەوە سەر ئیران بۆ جارێکی دیکە.
٢٧ی پووشپەڕ کۆماری ئیسلامی بە شێوەی فەرمی دەستبەسەرداگرتنی نەوتهەڵگرێکی بریتانیایی ڕاگەیاند. میدیا فەرمییەکانی کۆماری ئیسلامی چەند ڤیدیۆیان لەو نەوتهەڵگرە بڵاو کردەوە.
بە دوای ئەوەدا ئەڵڵا عفیفی‌پور، سکرتێری گشتی بەندەر و دریانورانییەکانی ئۆستانی هۆرمزگان، لەو پەیوەندییەدا وتی کە هۆکاری دەستبەسەرداگرتنی ئەو نەوتهەڵگرە "خۆپێکدادان" لەگەڵ قایەقێکی ئێرانی و "گرینگی‌نەدان" بە پەیامی بەلەمە ئێرانیان بووە و ئەو نەوتهەڵگرە هەنووکە لە بەندەر عباس ڕاگیراوە.
بەدوای ئەو ڕووداوەدا دەوڵەتی بریتانیا دانیشتنێکی خێرای بەڕێوەبرد. وەزیری دەرەوەی بریتانیا، جێرێمی هانت، پاش ئەو دانیشتنە لە ماڵپەڕی تاکەکەسی خۆیدا لە تویتەر نووسی ڕایگەیاند کە ئەو کومیتە بە ئامانجی کەم کردنەوەی گرژییەکان لە نێوان ئێران و بریتانیا جەختی کردووە، بەڵام نەوتهەڵگری ئێستێنا ئیمپرۆ لە ئاوەکانی عومان و بە پێشێل کردنی یاسای نێونەتەوەیی دەستی بەسەردا گیراوە.
بەرپرسانی باڵای فەڕانسە و ئاڵمان ە چەند وڵاتی دیکەی ئورووپایی لەم پەیوەندییەدا "نیگەرانی" خۆیان دەربڕیوە.
هەروەها فێدێریکا موگرینی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئورووپا لەم پەیوەندییەدا داوای کرد کە ئەو نەتهەڵگرە بە زووترین کات ئازاد بکرێت.
ئەمریکا لە هەوڵی کۆکردنەوەی کۆدەنگییەکی جیهانییە دژی کۆماری ئیسلامی و پێ دەچێت ئەم کردەوە شەڕەنگێزانەی ئێران بوار بۆ ئەم کۆدەنگییە جیهانییە خۆش بێت.

24/7/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان