له گه‌ڕی شازده‌یه‌می خولی پله‌یه‌كی سویدی یانه‌ی داڵكورد شكستی به پێشه‌نگی خوله‌كه هێنا و هه‌نگاوێكی دیكه له گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌و خولی نایاب نزیك ده‌بێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، یانه‌ی داڵكورد میوانداریی یانه‌ی ڤاربێرگسی پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی كرد، یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام لێ برده‌وه، تاكه گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی داڵكورد له خوله‌كی 5 له لایه‌ن هێرشبه‌ری ئه‌فریقی (سیسۆكۆ) به لێدانی پێناڵتی تۆمار كرا.
داڵكورد له‌م وه‌رزه له كۆی 16 یاری، 8 بردنه‌وه، 2 به‌رامبه‌ربوون و 6 شكستی هه‌یه، به كۆكردنه‌وه‌ی 26 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پله‌ی چواره‌می گرتووه.
یانه‌ی داڵكوردی سویدی له 2004 له لایه‌ن 4 كۆچڕه‌وی كوردی نیشته‌جێی سوید دامه‌زرا، ره‌مه‌زان كیزیڵ، كوردێكی باكووری كوردستان له دیارترین دامه‌زرێنه‌رانه‌كه ئه‌و یانه‌یه، له 2017 بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی یانه‌كه بۆ خولی نایابی سویدی سه‌ركه‌وتن، به‌ڵام له یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون بۆ خولی سووپه‌رتانی سوید گه‌ڕایه‌وه.
ناوی یانەی داڵکورد لە (داڵ و کورد) پێک دێت و پێشگری داڵ لە ناوی داڵارنیاوە وەرگیراوە، کە ناوچەیەکە لە سوێد و یانەکەی لێیە، کوردیش وەکو ئاماژەیەکە بۆ ناوی میللەتێکی 40 ملیۆن کەسی.
20/7/2019