فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بۆردوومانکردنی ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان لەلایەن ئێران و تورکیاوە زیاتر بووە. ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی زیانی گیانی و ماڵی بە خەڵكی گوندەکانی سنوور بگات و بەشێكی گوندەکانیش لە ترسی بۆردوومان چۆڵکراون.

جگە لە زیانی گیانی، تۆپبارانی ئێران و بۆردوومانی توركیا زیانی ماڵی زۆریان بە ناوچە سنوورییە‌كان گەیاندووە‌. وێڕای چۆڵبوونی گونده‌كان، له‌وه‌ڕگای مه‌ڕداره‌كانیش سووتاوه‌ و له‌ ترسی تۆپباران و بۆردوومان واری ساڵانه‌ی خۆیان جێهێشتووه‌.

بەشێک لە ماڵه كۆچه‌رەکان بەهۆی تۆپبارانی ئێرانەوە كوێستانه‌كانیان جێهێشتوون و به‌ ناچاری لە ناوچەی دیکە ره‌شماڵه‌كانیان هه‌ڵداوه‌. مه‌روو ماڵاته‌كانیان له‌ بری له‌وه‌ڕگا له‌ نێو په‌رژیندان، نه ‌كاتی گه‌رمێنه‌ بگه‌ڕێنه‌وه ‌و نە لە کوێستانەکانیش له‌وه‌ڕگایان بۆ مه‌ڕوماڵات ماوه‌.

له‌ ده‌ڤه‌ری برادۆست و باڵه‌كایه‌تی و پشده‌ر زیاتر له‌ 100 گوند له‌ لایه‌ن توركیا و ئێر‌انه‌وه‌ بۆردومان و تۆپباران ده‌كرێن، ساڵانه‌ ژماره‌یه‌ك گوند به‌ هۆیه‌وه‌ چۆڵدەکرێن.

بەپێی ئاماری فەرمی، تەنیا لە سنووری دهۆک لە ساڵ و نیوی رابردوودا بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە 20 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستداوە. لە سیدەکانیش بەهۆی بۆردوومانەکان زیاتر لە 50 گوند چۆڵکراون و مەترسی چۆڵکردنی 20 گوندی دیکەش هەیە.

٢٠/٧/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان