فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

مامۆستا محەممەد سابری سابر، کە یەکێک لە هونەرمەندانی ناوداری شاری سنەیە ، لە بواری خۆشنووسی وخۆشخەتییەوە ، دوای ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەڵ نەخۆشیی شێرپەنجە لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا، ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕ ماڵاوایی لە ژیان کرد.
مامۆستا “محەممەد سابری سابر” لەدایکبووی ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوییە. لە سەرەتای تەمەنی منداڵییەوە تێکەڵ بە دونیای هونەر و جوانی بوو و لەگەڵ مامۆستا “مەهدی کەماڵی کوردستانی ” سەرەتاکانی کاری خۆشنووسی دەستپێکرد و لە قۆناغی ناوەندیدا بەشێوەی جیددی کاری جواننووسی و خۆشخەتیی لەلای مامۆستا “ئەحمەد حەواری نەسەب” ناسراو بە “ئەبوو سەعید” تێپەڕاند و دواتر لە ساڵی ١٣٥١دا لە ئەنێستیتۆی هونەر لە شاری تاران قۆناغەکانی خوێندنی تەواو کرد.
ناوبراو لە ساڵی ١٣٦١ی هەتاویدا، بە هاوکاریی مامۆستا کەماڵی کوردستانی و چەن کەسی دیکە ئەنجوومەنی خۆشنووسانی پارێزگای سنەیان دامەزراند و دەستیان بە کار و چالاکیی هونەری کرد. مامۆستا محەممەد سابر لە ساڵی ١٣٦٤ەوە تاکوو ساڵی ١٣٧٥ بۆ ماوەی ١١ ساڵ بەرپرس و بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی خۆشنووسانی پارێزگای سنە بوو.
ناوبراو لە درێژایی تەمەنیدا بە فێرکاری و پەروەردەی شاگرد و هۆگرانی خۆشنووسی سەرقاڵ بوو.
ئۆستاد سابر ڕۆژی سێ‌شەممە ٢٥ی پووشپەڕ، لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی بەهەشت محەممەدیی شاری سنە لە بەشی هونەرمەندان و ناودارانی کورد، بە خاک سپێڕدرا.

17/7/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان