فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

جەواد زەریف: ئەوەی كاری تێكدەرانە دەكات ئەمریكایە كە لە دووریی 6 هەزار میلەوە هاتوەتە ناوچەكە

وەزیری دەرەوەی ئێران، ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ دانوستان لەگەڵ وڵاتانی كەنداو، نیشان دەدات.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، لە میانی گفتوگۆیەكی لەگەڵ كەناڵی پی بی ئێسی ئەمریكی ڕایدەگەیەنێت: تاران ئامادەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی كەنداو لەهەر كات و ساتێكدا بێت، سەبارەت بە ئەمریكاش ڕایدەگەیەنێت: وڵاتەكەی كاری تێكدەرانەی نەكردوەو ئەوەی كە پێشێلكاریی دەكات، ئەمریكایە، چونكە ئەمریكا لە دووریی شەش هەزار میلەوە هاتۆتە ناوچەكەیان و كاری تێكدەرانە دەكات.

لە بەشێكی تری قسەكانیدا، زەریف پرسیاری ئەوە دەكات كە ئایا لە دوای ساڵی 2016 وە هیچ كودەتایەك لە ئەمریكا ڕویداوە تا سەرجەم ڕێككەتنەكان كە مەبەست لێی ڕێككەوتنی ئەتۆمی ئێرانە، هەڵبوەشێتەوە.

ئەم لێدانەی وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانی گەشتێكی هەفتەیی بوو بۆ ئەمریكاو ژمارەیەك لە وڵاتانی وەك ڤەنزوێلاو نیكاراگواو پۆلیڤیا، ئێوارەی دوێنێش كۆتایی بە گەشتەكەی هێناو گەڕایەوە تاران.

20/7/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان