فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەڵێت، ئەوان چەمکی ئاگربەستەکە بەو رووبەرەی ئاماژەی پێکراوە تەنیا لەو ناوچەیە قەبوڵ دەکەن کە دەکەوێتە نێوان سەرێ کانی و گرێ سپییەوە و بۆ شوێنەکانی دیکە رەتیدەکەنەوە.

مەزڵووم کۆبانێ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری نیویۆرکەری ئەمریکی ئاماژە بەوەشدەکات، هەسەدە رێگە نادات تورکیا تەواوی ناوچە کوردییەکان کۆنتڕۆڵ بکات و خەڵکی کورد لە شوێنی خۆیان دەربکات و دەڵێت، ئەوەی ئێستا تورکیا دەیکات پاکتاوی ئیتنیی کوردە.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەڵێت، هێشتا سوپای ئەمریکا لە حەسەکە ماوە، بەڵام هیچ کارێک ناکەن. ئەوان سەیری پاکتاوی ئیتنی و کۆمەڵکوژکردنی کورد دەکەن.

مەزڵووم کۆبانێ ئاماژە بەوە دەکات کە هەسەدە بە بەڵێنەکانیانەوە پابەندە و ئومێدەوارە لەگەڵ ئەمریکییەکان کاربکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش، بەڵام ئەمریکییەکان خەڵکی کورد لە هێرشەکانی تورکیا ناپارێزن.

لەبارەی کشانەوەی سوپای ئەمریکا، فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەڵێت، "وەک کوردێک، دەبینم کە ئەنجامی پڕ لە کارەسات روودەدەن، ئەوەش بەهۆی ئەو رێککەوتنەوە. ئەو رێککەوتنە شتێکی زۆر خراپ دەبێت بۆ بەرژەوەندییەکانی کورد و ئەمریکا لە ناوچەکەدا. من وەک کوردێک بەو جۆرەی دەبینم کە ئەمە واتای پشتکردنە لە هاوبەشە کوردەکان کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ دژی داعش لەگەڵ ئەمریکییەکان شەڕیان کرد. هەروەها ئەمە رێگە بۆ پاکتاوی ئیتنیی کورد و دەرکەوتنەوەی داعش خۆش دەکات".

مەزڵووم کۆبانێ دەڵێت، چەند داوایەکیان لە ئەمریکییەکان هەیە. یەکەم، کۆتاییهێنان بە هێرشی تورکیا بۆسەر کورد. دووەم، یارمەتیدانی سووریا بۆ ئەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا بدۆزرێتەوە.

کۆبانێ داوا لە خەڵکی ئەمریکاش دەکات گوشار لە سەر حکومەتەکەیان دروستبکەن بۆئەوەی کۆتایی بە کۆمەڵکوژکردنی گەلی کورد لە لایەن تورکیاوە بهێنێت.

21/10/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان