فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

جاوید ڕەحمان ڕاپۆرتێری تایبەتیی مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ: ئەو ڕێژیمە لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا ٩ گەنجی خوار تەمەنی یاسایی لەسێدارە داوە و یاساکانی مافی مرۆڤی پێشێل کردووە.
ڕاپۆرتێری تایبەت بە مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەیەکی ئەو ڕێکخراوەیەدا وتی: هەندێ زانیاریم هەیە کە ۹۰ گەنج و منداڵی حوکمدراو چاوەڕوانیی لەسێدارەدان دەکەن. بەپێی یاساکانی کۆنوانسیۆنی مافی منداڵان کە ئێرانیش ساڵی ١٣٧٠ی هەتاوی بۆتە ئەندامی ئەو کۆنوانسیۆنە، لەسێدارەدانی منداڵان و کەسانی تەمەن خوار ١٨ ساڵ نایاساییە و هەروەها نابێ بڕیاری بەند کردنی هەتاهەتاییشیان بەسەردابسەپی.
لەو بارەوە کە جاوید ڕەحمان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی قسەی کردووە، نوێنەری ئێران، “موحەممەد حەسەنی نژاد” لە وڵامدانەوەی جاوید ڕەحماندا دەڵێ: ئەو قسانەی جاوید ڕەحمان بۆ پشتیوانی لە تێرۆریزمی ئابووریی ئەمریکایە دژ بە ئێران و ئەو دیکتاتۆرانە ناتوانن سەبارەت بە ئێران قسە بکەن.
هەروەها نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا ساڵی ڕابردوو جاوید ڕەحمانی بە بێڕێزی کردن بە نەتەوە یەکگرتووەکان ناوبرد و گوتی کێشەی ئێران لە ڕێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا مافی مرۆڤ نییە.
شایانی باسە کە جاوید ڕەحمان سەبارەت بە هەڵاواردن و پێشێلکردنی مافی کەمایەتییە ئایینیەکان لەلایەن دەزگاکانی کۆماری ئیسلامییەوە چەند ڕاپۆرتێکی ئامادە کردووە و لەسێدارەدان، زیندانی کردنی چالاکانی مەدەنی و سەرکوتی چالاکانی کرێکاری و هەروەها لەسێدارەدانی مناڵان لە ئێران لەلایەن جاوید ڕەحمانەوە ڕاپۆرتی لەسەر نووسراوە.
ناوبراو سەبارەت بە لەسێدارەدان ڕایگەیاندبوو کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩وە تا ئێستا لانیکەم ١٧٣ کەس لە ئێران بەشێوەی نایاسایی و نامرۆڤانە لە سێدارە دراون.

26/10/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان